"an independent online kurdish website

باوکە گیان! سەرت بەرز کەوە، دنیا ببینە، ژیان مانای نەماوە، کەس نی یە فرمێسکەکانی باوکایەتیم بۆ یبسڕێت.qomri_salhzade

باوکە گیان! بەڵام ئێستا تەنها بۆ بێ کەسی خۆم و بێ کەسی نەتەوەکەم نی یە، بەڵکو فرمێسکی من بۆ ئەو هەموو ئەو قوربانیانە بوو کە لە پێناوی ئازادیدا بوو، فرمێسکی من بۆ ئەو کەسانە بوو کە دەکەوتنە بەر دەستڕێژی گولە بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی بکەن، هەر ئەو کەسانەی کە سنگی تۆ و سەدانی وەک تۆیان بەر دەستڕێژی گولە دا، هەر ئەو کەسانە بونەتە دۆستی کورد و پێش هەموو کەسێك دەستی لە خوێنی هەزارانی وەک ئێوە سوور بووە ئێستا فەرشی سوریان بۆ ڕادەخرێت، ئەو فەرشە سپیەی کە هەمیشە کورد بۆ دووژمنانی داخستوە، لە دوایشدا بە خوێنی ڕۆڵەی کورد سوور کراوە و خۆیان پێ دەنێنە سەر ئەو فەرشە.
باوکە گیان! هێشتا برینەکان ساڕێژ نەبونەتەوە، پێ لاقەی دوژمنان لە سەر خوێنی گەشاوەتان دانراوە.
باوکە گیان! دیسان ئەو برینانە ساڕێژ نەبونەتەوە کە لە ووڵاتانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ڕژێنرا، لە سەر کورسی ئاشتی جارێکی دیکە خوێیان کردەوە بە سەر ئەو برینانەدا، بابە گیان دوژمنان لە سەر گۆڕی ئێوە هەڵدەپەڕن، بارانی رەحمەت دەبارێنن. ئەو بارانە رەحمەتەش خوێنی هەزارانی وەک ئێوەیە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی