هەموو هەنگاو و کارێک کە لە پیناوی سەرکەوتن و چاکسازیەکان بێت, ئەوا بەبێ گومان چارە سەر دەکرێن، بەبێ ئەوەی کە مشت و مرو بۆچوونی بێ سودو ناڕەوایی دوورو درێژی بنبەست کروای لێ بکەوێتەوە،
دیارە کە نەک هەر لە وەڵاتی ئێمەی کەوا خەریکە تازە خۆ دەگرێت، بەرەو سەرکەوتنەکانەوە دەڕوات و گەلی کورد خەریکە سەرەتیتکەکانی بوون بە وەڵاتێکی سەربەخۆ و ڕزگار وەک هەموو گەلانی دونیای وا لە ئارا دایە و خوا یار بێت زۆری نەماوە کە هەول و خەباتی کورد ئەم سەرکەوتنە مەزنەی لێ دەردەکەوێتەوە، دیارە کە دڵسۆزەکان و گەورە مەردانی نیشتمانی بە هەموو توانایەکیانەوە لە هەولی ئەوەدان کە کوردیش لە دوای ئەو هەموو کارە سات و ماڵوێرانی و بەدبەختیەکانەوە ئاسودە ببێت، کوردستانی ڕزگار و سەربەخۆیی خۆیەوەهەبیت، پیاو خەراپ و نۆکەرو دوژمن و داگیرکەرانی کوردستانیش بە تێکڕایی دەفن ببن و لە ناو بچن، کوردیش لەم جیهانەدا ناوو دەنگۆی پیشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازیەکان و تەکنەلۆژیای لە بەر چاوی جیهانیان بەرەو پێشەوە بەرێت، ڕەنگ و دەنگی سەرکەوتنی گەلی کورد بە تەواوی سەقامگیر ببێت، کوردستان بۆ هەمیشە سەربەخۆ ببێت و ئاوەدان و هەموو چاکسازیەکانی تیادا بدرەوشێتەوە بکرێتەوە، وههر بهرهو پێشهوهتر بڕاوات، ئەوەی کە دوژمنانی کوردستان بە درێژایی مێژوو بە سەر گەلی کوردیان هێناوە، هەمووی لە ناوا بچێت و گەلی کورد جارێکی تر کارەساتەکان نەبینێتەوە، داگیرکەرە دڕندەکانی کوردستان هەمویان ون و وێل ببن.
کوردستان بۆ هەتایە سەربەخۆ و ڕەهاو ئازادە ببێت،کورد وهک ههموو گهلانی جیهان دهولهتێکی خۆی ههبێت، لە جێگای هەر بۆمبایەک دا گولێک بچیندرێت، ئێمەی کوردیش بە تەواوی ببین بە خاوەن قەوارەیەکی نەتەوایەتی خۆمان و لە ناو کۆمەلگای نێو نەتەوەیی حسابێکیش بۆ گەلی کوردو کوردستان بکرێت، کوردیش بە تەواوی ببێت بە خاوەن دەولەتێکی کوردەواری نەتەوایەتی خۆیەوە، لە ناو کۆمەلگای نێو نەتەوەییدا ناوبانگی گەلی کورد بە سەرکەوتنەکانەوە دەربکەوێت، ئەو هەموو مقۆ مقۆی دوژمنانی کوردستان واته داگیرکهره دڕندهکان کە وەک هەمیشەو ئێستاش لە ئارا دایە، دکتاتۆرە تازەکان و شۆڤێنیە کەسیفەکانیداگیرکەران، بە تەواوی لەناو ببرێن، ئیتر کەسێ نەبێت لە ناوەوە و دەرەوەدا بە هەنگاوی دکتاتۆرانە و دژایەتی کردنی کوردستانەوە بڵێت ئامین!!! هەموو کوردێک لە هەرلایەن و شوێنیکەوە بیت،بۆچون و ڕەخنەو پێسنیارەکانی کە دەیکات بۆ کوردو کوردستان بێت، سەرکەوتنی گەلی کورد زیاتر بەرەو پێش بروات، بۆ شکەست پێدان بە دکتاتۆرە تازەکان کە ئەمرۆ دژ بە کورد لە ئارادان، لە گەل هەموو دوژمنە دیرۆکیەکانی کوردستان و خیانەتکاران بە تەواوی لە ناو بچن،هیچ مشت و مرێکی زیان بەخش بۆ ململانێی سیاسی و خۆ ڕەپيشخستن لە سەر حسابی کوردو کوردستانەوە نەبێت، کە بە داخەوە تا ئێتستا ئەم گەلە کوردەی ئێمە، هێشتان زۆری ماوە کە بگات بە ئەوان ڕۆژگارانەی کە گەلی کورد، بە تەواوی تیا بحهسێتەوە، ئەمڕۆ دەبیندرێت و دەبیسترێت کە چۆن لەملاو ئەولادا لە هەستی زۆرکەسایەتی دایە کە بە ئاشکرا برینە کۆنەکان دەیانەوێت کولتر بکەنەوە و به دنهی داگیرکهرهانهوه له ههولدان، ئەمەش لە ڕێی ململانێی حزبایەتیوە ،که هەندێ بۆ تێکدان و تێکشکانی لایەنی دڵسۆزو خهباتگێری تر کاردەکەن، نەوهک بۆ سەرکەوتن و پێشکهوتنی کارە چاکسازیەکان و کوردستانێکی سەربەخۆوە، زۆر بە چاکی دیارە کە زۆر هەن لە ناو گەلی کورد کە ئەمرۆ بیرو بۆچونەکان و مشت و مرەکانیان بۆ تێکشکان و سوکایەتی کردن بە یەکترە، کە ئەمەش خەسلەتێکە تەنیا بۆ سەرنەکەوتنی گەلی کوردە کە سالەهای ساڵە داگیرکهرانی کوردستان له ڕێی نۆکهارانیانهوه ههمیشه دنهی سهرکهوتنی شهڕ به سهریهکبوون و ئشتی دا دهدهن.
ئهمهش بە هۆی ئەم بارە نالەباریانهوه که ههیه دهیانهوێت کورد بەرەو دوا بگێڕنەوە، ههر له ڕابوردوش ههرئەم رهفتارانه بووەتە هۆکارێ شەڕی خۆیی و دواکەوتنی گەلی کورد وکوردستان، سەرنەکەوتنی بزوتنەوەی ئازدیخوازی کورد، کەتا ئەمڕۆکەش کورد پێیەوە دەناڵێنێت، که ئەمڕۆش ههروا گهلێ ههول بۆ ئهوه دهدرێت که کورد قهت یهک نهگرێت،ئهمرۆ دوژمنان دهزانن ڕۆژگارێکی زۆر لەبارە بۆ سەرکەوتنی بزوتنەوەی ئازدیخوازی کورد، بۆگەیشتنی گەلی کورد بە سەربەخۆیی و بڕیاری مافی چارەنوسی کوردو کوردستان،ههر بۆیهشه دوژمنان ئاوا کهوتونهته خۆوه، ئهم سهرکهوتنانهش کهئاواتی دیرینەی هەموو کوردێکی دلسۆزە، کە ههمووی هۆکاری گیانبازی و خوێنی پاکی هەزاران هەزار شەهیدانی ڕیگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستانە،دهبێت به گیان و دل بپارێزرێت، بە داخەوە که زۆر کورد هەن لە رابوردو پەندیان وەر نەگرتووە، ئێستاش بە فیتهی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستانەوە هەلدەپەڕن و نۆکهرایهتیان بۆ دهکهن، بۆیهکه چوونەتە سەر دارو بە هیچ کلۆجێ نایانەوێت کە بێنە خوارەوە، دەڵێی سوێندیان بۆ دوژمنانهوه خواردووە کە بە هیچ شتێکی ئەم کوردستانە ڕزای نەبن، تا بۆیان بلوێت هەنگاوەکانیان دژ بە یەکبوون و هەستی پاکی خۆشەویستی یەکتریه که دهبێت دژ به کوردستان بوەستن و ههنگا باوێن، کە ئەمانەش تەنیا بە زیانی کوردو کوردستانەوە تەواو دەبێت، ئاکامهکهشی ههر شۆڕی و نهمانی داگیرکهران ونۆکهرانیانه،که ئەمرۆ تەنیا یەکبوون و هەستی بەرزی خۆشەویستی کوردستان و کوردایەتی هەتوانی هەموو زامە کونەکانی گەلی کورد دەکات.
