"an independent online kurdish website

هاوڕێی خوێنەر نوسراوەکانی من بخوێنەوە دڵنیا بە هیچ زەرەر ناکەی بەڵکو تاوێک بۆ خۆت پێدەکەنی لە وانەشە دڵت پێم بسوتێ؟ خۆ لە وانیە خوای نەخواستە ژیانی تۆش لەهی من باشتر نەبێ.awela-weysi-

بەهەر حاڵ من دەبوو ببم بە شۆڕشگێڕ خەڵک ڕزگار کەم چۆن،  بۆ خۆشم نازانم لە کوێ وە دەست پێ بکەم؟ ڕۆژێک بیرم کردەوە و  ڕێی چیام گرتەبەر ئەو زەمان ئەو هەموو حیزب و میزبە نەبوون تەنیا دێموکرات و کۆمەڵە خەباتی چەکداریان دەکرد !!!

بەڕەسمی عەشار دەبوو ببم بە دێمۆکرات لەبەر ئەوە  یەکەم کۆمەڵە کۆمۆنیست بوون یانی کافر. دوهەم کۆمەڵە حیزبی دێمۆکراتیان بە شۆڕشگێڕ نەدەزانی!! ئەو کات کە من ڕووم لە چیا کرد و لە پشت جادەی ئیسفاڵت!! مەسئولی کۆمیتەی پیرانشاری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، کابرایەک بوو بە ناوی سەدیق بابایی!! ناردیانم بۆ لای ئەو کاک سەدیقە!! کە چووم کابرایکی باریک، جەمەدانیەکی لەبن هەنگڵی گرت بوو کڵاوێکی ڕەشی هەورامی لەسەر بوو سڵاوم کرد، جوابی سڵاوی دامەوە ..sediq-babayiy- هافەرموو هاوڕێ چکۆلە کارت بو؟ بەڵێ! کارەکەت چیە؟ هاتوم ببم بە پێشمەرگە. کاک سەدیق چاوێکی لێ کردم و کوتی تەمەنت چەندە؟ ئەمنیش کوتم ١٣ساڵ! ئەو فەرموی نەخێر نابێ لام وابێ تۆ جارێ پچی بخوێنی باشترە!!! من کوتم کورە کاک سەدیق تازە بووم بە شۆرشێگێر و تەواو. ئەو پێی وتم باشە چ هەستێک وا هانی داوی ببی بە پێشمەرگە ؟؟ ئەمن کوتم من هەست و مەستم نین زڕدایکم هەیە و لە ترسی ئەو هەڵاتوم. کوتی باشە بەشەرتێک بچی بۆگومرگ؟ چوونکە ئەوکات بە زۆر پێشمەرگە نەدەچوون بۆ وێ،  وتم زۆر باشە سەرتان نەهێشێنم تفەنگەکی بڕنوی درێژیان لە شانی کردم  و بۆ  گومرگی ئاڵیە مەران بۆ لای قادرقوربانی مەسئولی گومرگ وەڕێ کەوتم!! هەر کە قادرم بینی، کوتی: سەوادد هەیە؟ کوتم نەخێر بۆ مەگەر دەبێ سەوادیش بێنم؟ کوتی مەنگوڕی؟ کوتم بەڵێ! کوتی ئەها زانیم!! کوتم قوربان چیت زانی؟ کوتی یانی من قادر دیپڵۆمم هەیە دەبێ دەگەڵ ئەو مەنگورە پێوەبم! من کوتم کاکە گیان قەولت پێ دەدەم بە هەر ڕێیەک بکرێ دیپڵۆمێک پەیدا دەکەم وەک بەڕێزتان!! قادر چاوێکی زۆر تووڕەیانەی لێ کردم!! ئەو جار بە ئارامی کوتی: تازە ناتوانی فێری خوێندن بی…..

ئەو جار کوتی من گۆرانی باش دەزانم بزانە دەنگم خۆشە؟؟ لەبن ئەشکەوتێک دانیشتین دەستی کرد بە گۆرانی ناسر ڕەزازی کە ئەمن لایەنگری دەنگی ماملێ بووم ، کوتم ناوەڵا هەر زۆر ناخۆشە!! . قادر توڕە بوو کوتی: هەی مەنگوڕی بێ ئەقڵ تۆ چۆن وا دەڵێی؟ کە چاوم لە چاوەکانی قادر کرد ترسام …. نەکا کەمێکم تێهەڵدا….. ئەو جار کوتم: دەنگی ڕەزازی ناخۆشە بەڵام دەنگی تۆ زۆر خۆشە!! ئەویش ساکێکی ڕەشی پێ بوو  کە پووڵی کۆمرگی تێدا بوو، کردیەوە بەستە پوڵێکی دەر هێنا  و 50 تمەنی دا پێم!!  لە ناکاو کاک ساڵە نەڵۆسی و خالید جێژنی (تەنیا) کە دەیان هەویست بچن بۆ لای پەلی فەرماندەهی حیزب گەیشتنە لامان و بە هۆی ئەوەی ئەوان بەڵەد نەبوون لە گەڵیان چووین بۆ ئاوایی ئاڵیەمەران کە دەمان زانی پەلی 2ی فەرماندەهی لەو دەوروبەرەن، شەوێ لە ماڵێک بووین بە نێوی سەید مستەفا، کاتی خەوتن دۆشەگی لە خوری مەڕیان بۆ ڕاخستین، خەوی دۆشەگەکە زۆر خۆش بوو من کە لەژیانم دا ئەم جێ نەرمەم نەدی بوو!!! هەی منداڵی بێ دایکی بەستەزمان، سێ ترسی گەورەم لە دڵی دا بوو یەکەم قادر قوربانی مادام زوو زوو دەیکوت چەکت دەکەم و لە حیزب دەرت دەکەم ….. دوهەم زڕدایکم خەبەری دەنارد مەگەر نەت بینم دەنا هێندەت لێ دەدەم بە هەنگوینی بڵێی تاڵە!! سێهەم دەوڵەت!! کە تازە ببووم بە دوژمنی …..

 بەڵام بە قەت قادر و زڕدایکم ترسی حکومەتم نەبوو؟ لە بیرم چوو بۆتان باس کەم کە من لە ژیانم دا ئاوات و خەونەکم ڕاست بوونە؟؟ یەکەم ئاواتم ئەوە بوو کە ڕۆژێک دابێ ئەسپێ نەمێنێ!! کە بەڕاستی بەقەت ڕێژیم پێشمەرگەکانیان ئازاردەدا. دوهەم خەونێکم وەراست گەڕا کە زۆری زەرەر پێ گەیاندم !! ئەویش ئەو بوو لە سەر ئەم دۆشەگە نەرمە لە خەوم دا چوومەوە گوندەکەمان!! شۆڕشگێڕیم لەبیر چۆوە!! لە گەڵ منداڵانی گەڕەک یاریم دەکرد لەسەر گوێی بانێکی زۆر بەرز پەلە میزەکم هەڵدا …. بەڵام نەم نەزانی کە خەوە!! لە وشەوشی میز خەبەرم بۆوە!! بۆ بەدبەختی خۆم هەموو میزەکە وەسەر و چاوی قادری کەوت!! ئیدی قادر هاواری لێ بەرز بۆوە!! باش بوو کاک ساڵە نەڵۆسی لەوێ بوو !! نەی هێشت قادر لێم دا .. ئەو جار کاک ساڵە چوو ئاو بێنێ هەتا بڵێن بەڵێ ئەوە ئاو ڕژاوە؟؟ بەڵام قادر مستی لێ بەرز کردمەوە!! کوتی: هەر چەکت دەکەم!!! لە ترسی قادر هەرچی پاشماوەی میز مابوو بەتاڵم کرد …

saleh-nalosi-qadr-qurbani


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی