"an independent online kurdish website

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەهەڤپەیڤینێکدا گەڵ هەفتەنامەی تۆری میدیایی “رووداو” دەڵێت پرۆسەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیموکرات درێژەی هەیەhicri

و بڕیارە بۆ باسکردن لەسەر وردەکارییەکانی ئەو پرۆسەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی دەفتەری سیاسی دوو لایەنی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداری سکرتێرەکانیان بەڕێوە بچێت. هیوای خۆشی بە سەرکەوتنی هەوڵەکانیان پێشاندەدا و دەڵێت تەنیا یەکگرتنەوە دەتوانێ برینی جیابوونەوەیان سارێژ کاتەوە.

مستەفا هیجری دەشڵێت زانیاری هەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵدایە کۆسپ بخاتە بەردەم پرۆسەی یەکگرتنەوەی لایەنەکانی دێموکرات و لەو چوارچێوەشدا هۆشداری دەداتە ئەندامانی دوو لایەنی دێموکرات کە وردەکارییەکانی پرسی یەکگرتنەوە لە راگەیەندراوەکاندا باس نەکەن بۆ ئەوەیکە حکومەتی ئێران کەڵکی خراپی لێوەرنەگرێ. ئەگەرچی ئامادەنەبوو پلانەکانی حکومەت بۆ تێکدانی ئەو هەنگاوەیان ئاشکرا بکات بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە باسکردنی بەرپرسانی ئێران لەبارەی دانوستاندن لەگەڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵێک بووە بۆ تێکدانی یەکریزی حیزبەکانی رۆژهەڵات.

ئاماژە بەوەشدەکات کە دۆستانی حیزبی دیموکرات لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەروەها چەندین وڵاتی ئوروپایی داوایان لێکردوون ئەو حیزبە یەک بگرێتەوە. مستەفا هیجری دڵنیایی ئەوەش دەدات ئەگەر حیزبی دیموکرات ببێتەوە یەک حیزب، کاریگەرییان زیاتر دەبێ بۆ لێک نزیک کردنەوەی سەرجەم حیزبەکانی رۆژهەڵات و یەکگرتنەوەیان بە هەنگاوێک بۆ دامەزراندنی بەرەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێت. هاوکات پێشنیازێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کەبارەی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی رۆژهەڵات، لەباری سیاسییەوە بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی ئێستای حیزبەکانی رۆژهەڵات بە پێشنیازێکی کردەیی نازانێ و دەڵێت سەرەتا دەبێ حیزبە لێکدابراوەکان لێکنزیک بنەوە یان یەکبگرنەوە. دەشڵێت پەکەکە داوای لێکردوون کار لەسەر زیندوکردنەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بکەن. لەبارەی وەڵامیان بەو داواکارییەی پەکەکەش دەڵێت تا ئەو کاتەی حیزبێک بیهەوێ رێوشوێن بۆ حیزبێکی دیکە دیاری بکا یان بەشێکی کوردستان بیهەوێ رێوشوێن بۆ بەشەکی دیکە‌ی کوردستان دیاری بکات، ئەو جۆرە هەوڵانە سەرناگرن.دەشڵێت چاوەڕێی دەرفەتێک دەکەن کە کار و تێکۆشانی حیزبەکەیان ببەنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان جێ بهێڵن. 

لەبارەی دۆخی بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتیش، مستەفا هیجری پێی وایە ئەو بزووتنەوە بەرەو پێشە و خەڵکی رۆژهەڵات ئامادەی گۆرانکارین. لە بەرامبەریشدا باوەڕی بە بەڵێن و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێران نییە و دەڵێت دەیانەوێ بە دانیشتن لەگەڵ چالاکڤانانی کورد و باسکردن لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان، بازاڕی هەڵبژاردنەکان گەرم بکەن. 

پێشی وایە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ گرووپی 5+1 مل بۆ داخوازییەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی رادەکێشێ تاوەکوو گەمارۆکانی ئابووری ئێران، نارەزایەتی دانیشتووانی ئەو وڵاتە زیاتر بووە و ئەو نارەزایەتییە دەگاتە خاڵێک کە نارەزایەتی جەماوەری سەرهەڵبدات.

رووداو – هەولێر

فیلم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی