گه‌لۆ زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه که له دوای ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌و ئه‌وان رووداوانه‌ی دژ به ترۆریستان که ئه‌مرۆ کورد توشی هاتووه و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان دلێرانه گورزی کوشه‌نده
له مه‌یدانی جه‌نگ له ترۆریستان ده‌ده‌ن، ده‌بینی که چۆن کورد توانیویه‌تی هێرشه‌کانی ترۆریستان که ڕۆژانه دژ به گه‌لی کورد ئه‌نجام ده‌درێت به ته‌واوی تێکی بشێنێت و کارێ به ترۆریستانه‌وه بکه‌ن که با به ده‌واری شڕی نه‌کردووه، ئه‌مه له سه‌ر زاری زۆربه‌ی له‌وان که‌سایه‌تی ئه‌مریکی و هاوپه‌یمانه‌کان و نوێنه‌رانی سه‌ربازی ئه‌وان وه‌ڵاتانه‌وه گوتراوه گه‌واهیان داوه، که پێشمه‌رگه قارمانانه به‌رامبه‌ر ئه‌وان ترۆریسته دڕندانه‌وه وه‌ستاوه‌و ئه‌وه‌ی که پێشمه‌رگه‌ی کورد دژ به ترۆریستان ده‌یکات له ناو جیهان دا زۆر که‌مه، ئه‌مه ڕاستیه‌که‌و هیچ که‌سی ناتوانێت که نکۆلی له‌وه دا بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای داخه هه‌ڵسورێنه‌انی ئه‌و کۆنگره‌ی له‌نده‌نه که ئاماده کاریان بۆ کردووه‌و زۆر ناهه‌قانه گه‌لی کودیان له یاد بردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده که ئه‌وان ده‌لێن ئه‌مه به هۆی ئه‌وه‌یه که کودستان ده‌وله‌ت نیه، بۆیه‌که مافی ئه‌وه‌ی نه‌بووه که به‌شداری له‌و کونگره‌یه بکات، ئه‌مه دیبلۆماسیه‌تی نێو ده‌وله‌تانه، که ئه‌مه هیچ ڕاستیه‌کی بۆ نیه. من وه‌ک کودێک پێم وایه که ئه‌مه‌ش پیالانه‌دژ به کورد وئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌کی زۆ کز‌و لاوازه که ده‌یڵێن،پێم وایه که هیچ ڕاستیه‌ک له‌وه دانیه که بڵێن چونکه کودستان ده‌وله‌ت نیه بۆیه بانگهێشتن نه‌کراوه، پێم وایه که هێستان داگیرکه‌ران ودوژمنانی ڕاسته‌قینه‌ی کود ده‌ستاین له‌وان کارانه‌وه زۆر چاک ده‌ڕوات و له کاتی پێویست کاری خۆیان دژ به گه‌لی کودده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی که داوای دۆستایه‌تی کودیش ده‌که‌ن یان ده‌ستیان له‌وان کارانه‌دا هه‌یه و به ئه‌نقه‌ست وا ده‌که‌ن کورد بڕه‌نجێنن یان له گویی گادا خه‌وتوون و ئه‌وان کارانه‌ی که له دژی کود ده‌کرێت خۆیان لێ گێل ده‌که‌ن و به‌لایانه‌وه هیچ گرنگیه‌کی نیه که کود له یاد بکرێت یاخود وه‌ک پێویست کود کاریگه‌تی له‌وان کۆنگرانه و ئه‌وان کۆبونانه‌وه هه‌بێت، سه‌ۆکی کود به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی مافی خۆیه‌تی که ئه‌و ڕابه‌رایه‌تی تێشکاندن و سه‌رنه‌کوتنی ترۆریستان دژ به کود ده‌کات گه‌له‌و گازانده‌ی خۆی بکات و سه‌زه‌نیشی ئه‌وان به‌ێڕوه‌به‌ران ه‌و دامه‌زرینه‌ارنی ئه‌و کۆنگره‌یه له‌و باره‌وه بکات، دیاره که ڕه‌خنه‌ی سه‌رۆکی هه‌ێمی کودستان هێژا بارزانی زۆر له جێگای خۆیه‌تی و وه‌امی ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش هیچ له جێی و ڕێگای خۆیه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌که‌وه نیه،که عیبادی بکه‌ن به نوێنه‌ری کورد،
ئه‌مریکیکان چاک ده‌زانن که ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه توانیویه‌تی که داعیش تێک بشکێنێت و کارێ بکات که داعیش نه‌ک نه‌توانی بستێک له خاکی کودستان بێته پیشه‌وه به‌ڵکو به هۆی زه‌بری پێشمه‌رگه‌وه ئه‌وان شوینانه‌ی که به هۆی شه رنه‌کردنی ئه‌رته‌شی عێراقی و ته‌سلیم بونیان به داعیش پێشمه‌رگه دلێره‌کان که گه‌لی له‌وان جێگایانه ئازد بکات و داعیشه‌کان لێ ده‌ر بپه‌رێنێت، هه‌ر بۆیه‌شه که نیگەرانی سەرۆك بارزانی لە شوێنی خۆیدایە، خۆ ئه‌گه‌ر سەیری ڕەوشی ڕابردووی عێراقیش بكە‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که لە سەرەتای هێرشی تیرۆریستانی داعیش که هێرشیان کرده سەر عێراق و توانیان زۆرینەی ناوچە سوننەنیەكان به ته‌واوی كۆنترۆڵ بكه‌ن و داگیری بکه‌ن و ئه‌و هه‌موو جبه‌خانه‌ی سه‌ربازانی عێراقی ده‌ست به سه‌را دبگرن، به‌ڵام ته‌نیا هێزی پێشمەرگە‌ی كوردستانه که زۆر ئازایانە توانیویانه دلێرانه ڕووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە ببێتەوە و لە تەواوی بەرەكانی شەڕدا تێكیان بشکێنن وهێرشی زۆر گرنگ و سەركەوتوانه‌ش بۆ سەر مۆڵگە و شوێنه‌کانی تیرۆریستەكانی داعش ئەنجام بده‌ن، بە تایبەتی لە ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ،که چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌رو پیش کونگره‌ی له‌نده‌ن،هێزی پێشمەرگە هێرشێكی قاره‌مانانه‌ی لە خۆرئاوای مووسڵ ئەنجامدا و توانی زیاتر لە ٢٠٠ چەكداری گروپی تیرۆریستی داعش بكوژێت و ناوچەیەكی بەرفراوانیش لەو گروپە تیرۆریستیە پاك بكاتەوە.،که ئه‌م روو به‌روو بونه‌وانه‌ش به‌رامبه‌ر ترۆریستان به‌بێ قوبانی دان هه‌رگیز نه‌بووه ، هه‌روه‌ک که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕایگه‌یاند که زیاتر له‌٧٠٠ پێشمەرگە‌ی قاره‌مان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا شەهید بوون. له گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه دا ئه‌مه‌ریکا له وه‌رامی کورد دا ده‌ڵێت: عه‌بادی نوینه‌ری هه‌موو عێراقه که نوێنه‌رایه‌تی کوردیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام کورد هه‌رگیز به‌وه ڕازی نیه که پێشمه‌رگه‌ی کورد قوربانی بدات و خه‌ڵکانی تر که هیچ باکیان به‌و شه‌ره‌وه نیه که ئه‌مرۆ له کوردستان هه‌یه بکرێن به نوێنه‌ری کورد، بۆیه‌که جێگای پرسیار‌و زۆر سه‌یره که ئەو كۆنگرەیە بۆچ بانگهێشتنی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان نه‌کردووه، له گه‌ل ئه‌وه‌ش هه‌موو لا چاک ده‌زانن که ته‌نیا هێزی کورده ئه‌مرۆ وا لە سەر زەوی ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوەتەوە و لە تەواوی بەرەكانەوە کورد توانیویه‌تی که ترۆرستان تێك بشکێنێت که ئه‌ویش هێزی پێشمەرگە‌ی كوردستانە. ده‌ست خۆشی له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که به‌و شێوه‌یه ده‌ری بڕیوه‌و ناره‌زایه‌تی خۆی و هه‌موو خه‌لکی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌و شێوه کاره‌وه که کۆنگره‌ی له‌نده‌ن پیی هه‌ڵساوه دربڕیوه، بارزانی له‌و په‌یامه‌ی دا که ئاراسته‌ی رێخه‌رانی ئه‌م کۆنگره‌ی له‌نده‌نی کردوه سه‌رۆکی هێژامان کاک مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ: ناڕەزایەتی خۆمان و خەڵكی كوردستان ئاراستەی ڕێكخەرانی ئەم كۆنگرەیە دەكەین و جێگەی نیگەرانی ئێمەیە كە شەهیدبوون و قوربانیدان بەشی خەڵكی كوردستان بێت و ئیعتبارەكەش بۆ خەڵكی تر هەژمار بكرێت. خەڵكی كوردستان شایانی ئەوەیە كە لەمجۆرە دانیشتنە نێودەوڵەتیانەدا نوێنەری خۆی هەبێت كە باس لە واقیع و بیر‌و بۆچوونەكانی گەلی كوردستان و پێشمەركە قارەمانەكانی بكات. هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بێت که كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم نیگەرانییەی سەرۆك بارزانی زۆر چاک تێ بگات. چونکه ماوەیه‌کی زۆره که هێزی پێشمەرگە‌ی كوردستان بە درێژایی سنورێكی دوور‌و درێژ لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش دا لە شەڕدایە و لە تەواوی بەرەكانی شەورە ئەو تیرۆریستانەیان تێكشكاندووە.
24.1.2014