"an independent online kurdish website

 ئەگەر بتەوێ بەشێوەیەکی سەردەمیانە رادەی سەرکەوتوویی یان پێچەوانەی ئەوە لە کارنامەی حکوومەتێکدا بزانی،دەبێ سەیری ئەو پرۆژەوبەرنامانە بکەی کە کاربەدەستانی ئەو دەولەتە بۆ توێژی گەنج لەبەرچاویان گرتوە.xaleq-menafi

. کاتێک رێبەندانی ١٩٧٩ ئاخوندانی مێزەر بەسەر دەستەڵاتی بەرێوەبردنی کۆماری ئیسلامیان بە دەستەوە گرت وسواری شەپۆلەکانی شۆرشی گەلانی ئێران بوون و دەسکەوتەکانی شورشیان بە لای خۆیان داشکاندەوە.

. هێشتا سالێک لە دەستەلاتیان رانەبردبوو کە بە هۆی ناکۆکی لە گەڵ وڵاتی دراوسێی عیراق، وڵاتیان تووشی شەرێکی ماڵ وێرانکەر کرد. ئەمجارە بە نیازی بردنەدەرەوەی شۆرشی ئیسلامی،هەر لەسەرەتاوە لاوانی ئێرانیان دەستە دەستە کردە دەستەچیلەی ئاگری شەر،بۆ تەقاندنەوەی مەیدانە کانی مین،تەرخانیان کردن. لاوانی کوردستانیش لەم مەینەتە بێبەش نەبوون بە شێوەی جوراوجور کەلکیان لێوەردەگیرا.

 

. رژێمی جمهووری ئیسلامی بۆ ئەوەی لاوان بە چۆکدا بێنی و تەسلیمیان بکا کە ئیرادەیان لە دەست خۆیاندا نەبی و نەتووانن بلێن نا بە ویستەکانی رژێم،دەستی کردبە بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان بە تایبەت تریاک و هێرویین…….هتد

 هەموو ساڵێک لە سەرووبەندی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کونکور، ژمارەیەکی بەرچاو وەلامی رەت وەردەگرنەوە،ئەمەش رێگای خۆش کردوە بۆرژێمی کۆماری ئیسلامی سوود لەو دەرفەتە وەرگری وئەو لاوانەی کە ئومێدێکیان بۆ درێژەدان بە خوێندن نەماوەو تووشی بێکاری هاتوون و ئەمەش وا لەو جەوانانە دەکا، سەر بە هەر شوێنێکی ناقانوونی بۆ پەیداکرنی بژێوی ژیانیان دا بکەن.

. لەماوەی تۆماری کارنامەی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی سی وپێنج سالی رابردوودا،تەنیا شتێک کە بۆ لاوان ئاسانە،دەست گەیشتنە بە مادە هۆشبەرەکان. درێژەدان بە خوێندن،پەیداکردنی کار،پێک هێنانی ژیانی هاوسەری ، شوێنی حەوانەوە، خەونێکن کە وەدیهاتنیان بۆ لاوان مەیسەرە.

. گەلۆ ! کاتێک گەشتێک بەدەڤەرە جوراوجۆرەکانی ولاتی بەڵالێدراوی ئێران و بەتایبەتی کوردستان بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە مادەهۆشبەرەکان لە نان هەرزانتر دەست دەکەون، بەڵێ ئەوەیە داستانی کۆتایی نەهاتووی ئەنفالی سپی کە کۆتاییەکەی بەستراوە عومرو تەمەنی نەگریسی جمهوری ئیسلامی ………!!!!؟؟؟

 خالق مەنافی 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی