"an independent online kurdish website

دەساڵ جارێک   

هەموو ڕۆێک … وەک لێدانی خێرایی دڵ   

لە قاقڕی … پڕاوپڕ لە تراویلکە…  ako-aliasi

ساڵاوێكی پڕ لە شۆڕش!

شۆڕشێکی کپ و بێدەنگ…!!!

شۆڕشێکی گۆشەی خەڵوەت!!

دەساڵ  جارێک

هەموو ڕۆژێک …. هەمان ڕوخسار… هەمان کردار

هەمان کارگێڕ

هەمان سیما و

دیسانەوە … هەر هەمان شۆڕشگێڕ

هەمان بزەی دووپات بووەی بن دیواری

ڕەنجەڕۆیی…

دەساڵ جارێک

هەمان خەونی پڕ قدیلە و

هەمان زامی دوورە دەستی قرچاننەوە

هەمان هیوا و هەمان دیلی نێو زنجێری بەرژەوەندی !!

هەمان دەفتەر… سکرتاریا… هەمان پەیام و هەر هەمان تاراوگە نشین!!

دەساڵ جارێک … ئێمە هەر هەین… ئێمە هێشتا هەر لەسەر سەرینی … ڕابردووان…

خەون بە “کۆلکە زێڕینەی پاش بارانی زۆر” دەبینین و لەگەڵ هەوران هەڵدەچێن و دێینە خوارێ!!

هەمان تەوقە و هەمان ڕوخسار

هەمان  بزەی پڕ لە کزەی سەر لێوانمان … بزەی پڕ لە خەندە ژارمان

بە یەکتری دەفرۆشین و لە خەونی بە پاشابوونمان… لە تاراوگە …. زارەترەک….

لە یەکتری بێزار دەبین!!

دەساڵ جارێک….

لە ئێوارەی غوربەتێکدا… لەسەر قاڵیچەی خەیاڵاوی سڵێمانێک…

لە پێدەشتی پڕ قاقڕی “کۆیە”ی خەیاڵ ….

خەونی بوون بە پاشا بوونمان دەبینین و

پاش دەساڵ …. دەساڵ جارێک …. وەک شکارچی بێشکار و دەست بە خاڵی!!!

لە ڕوخساری هەڤدو…. بێزار دەبین!!!

لە خەیاڵمان

شەهیدانمان دابەش دەکەین!!

لە وڵاتی تراویلکە…. بوون بە پاش زۆر گرینگە….

ڕابردوومان … وەکوو لەپە… لەت لەت دەکەین!!!

لە هیجرەتا بێزار دەبین….

تەوقەکانمان لەت لەت دەکەین!!!

بە حوکمی خۆن!!!

دێڕ بە دێڕی مێژووی سوورمان

دابەش دەکەین!!!

سیناریوی دابڕانی خاک و وڵات ….

لە غوربەتا دابەش دەکەین!!! هەر بۆ خۆمان…. حوکمی بوون بە پاشا بوونمان مۆر دەکەین و

” کورسی … بە تامەزرۆ… بە دوومانا… شێتە و عوداڵ”!!!

لە یەکتری داتان دەبڕین…. دڵۆپی ئەو گریانەتان…. دەکەینەوە … دەکەینەوە… بە پێکەنین!!!

پاش عەیامێک

مایە پووچ بوون….

دڕدۆنگ بوون و یەک نە دواندن،

پاش عەیامێک… خەونی پووکی نێو پێدەشی “دەشتی کۆیە”

بێواز دەبین!!

حەزمان لێیە …. دیسانەوە…. بە خەیاڵی بوون بە پاش….

پاش دابڕان… دەساڵی دی…. دەست لە ملی یەکتر بکەین!!

هاوڕێیانم!

ئەم شانۆیە…. شانۆی خەونی بە پاشا بوون لە تاراوگە!!

خورییەکە … کە لە مێژە…. ڕستراوە و وەک مەلۆتکەی لە بارچووی … پێش لە زانی….

بە خاکی ناکامی ئەسپێردراوە…. !!!!

 

٢٠١٥.٠١.٢٦ی زایینی

 

 

 

 

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی