"an independent online kurdish website

مێژووی سەرهەڵدانی ئەم  دوو ڕەهەندە،  بە درێژایی مێژووی  مرۆڤایەتی، دوو ڕەهەندوو ڕێچکەی ڕەنگ  ڕێژکردنی کایە و یاریە سەرەکیەکانی ژیانی کۆمەڵگای مرۆیی بوون و دەوری  سەرەکیی و هەنووکەیی لە بڕیاردانی  دەسەڵاتە جۆر بە جۆرەکانی، سیستمە جیهانیەکاندا گێڕاوە.hassan-palani-0

ئەگەر  سیاسەت  بە  واتا  گشتیەکەی پێناسەو شرۆڤە بکەین و ئاورێکی  نە ئەوەندە دوور لە مێژووی ململانێکانی، دوای شەری  دووەمی  جیهانی و تا نزیکای  کۆتایی هاتنی  شەری  ساردو  رووخاندنی  دیواری بیرلین، کە سمبوولی کۆتایی هاتنی  یەکجارەکی  رووخانی  بلووکی  رۆژهەڵات و  ئەو بلووک  بەندییە،  کە لە  نێوان  رۆژ  ئاواو  رۆژهەڵاتدا بوو، بە  ێکجاری کۆتایی پێهات.

بەم  جۆرە  جیهان پێینایە   ‌قۆناغێکی تر  لە یەک جەمسەری و یارییەکی  نوێ، ئەم جارەییان، بە ڕێبەری و  دوور لە  بلووک بەندی و  دوو جەمسەری رۆژ ئاواو رۆژهەڵات. بەڵکوو یاریکەری  سەرەکیی  لە  مەیدانی  هەموو میدانەکانی  جیهان  بۆ ڕۆژئاوا مایەوەو  توانی  سیاسەتی   ئەمری واقعی  خۆی  بە سەر نزیک  بە هەموو  ئەو  حکوومەت و وەڵاتانەدا، کە بە جۆریک  لە جۆرەکان  نزیکایەتی  لە بلووکی  رۆژهەلاتی دەکرد،  خۆی  نزدیک  بکاتەوە و جۆرە  سازشێکی  سیاسی  بۆ نزیک بوونەوەو  تەمایل  پەیاکردن بە رووی  ڕۆژ ئاوا دا  بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن و هاوپیمانی سیاسی و  نزامی لە گەڵ هێندێک   لەو  وەڵاتانەی  کە پێشتر لە پیمانی برگری و نزامی ئاتلانتیکدا  بوون، بێنەدەرێ و خۆیان  لە  بەرەی  ڕۆژئاوا و پیمانی ناتۆ ببیینەوە. 

دوای  نزیک  بە ٢٤ ساڵ  لە یەک دەست بوونی  رۆژئاوا،  جاریکی تر کاییەکان  دووبارە  جێگۆڕکێیان  پێدەکرێ  و هێندیک  لە  ئەم  ئاڵووگۆڕانە، ئاڵووگۆڕی ئابووری،  کلتووری، ژینگەیی، تەکنوولۆژی و مییدیای،  سیاسەتی  بە دوای ئابووری  راکێشاو   قسەی  ئەوەڵ و ئاخر و رەقەم لێدانی  کەوتە  دەست و سیاسەتی وەک  فەرمان بەرو  دەست  لە  سینگی  ئابووری نواندەوە. 

 

ئەوەی مەبەستی سەرەکییە لە ئەم  کورتە ڕاڤەیەدا، جێگۆرکێیە ( لە سیاسەت و ئابووری،  ئابووری و سیاسەت)  کە بە درێژای نزدیک بە چارەکە سەدەیک چۆن ئابووری باڵی کێشاوە بە سەر هەموو جوومگەو ناوەندە سەرەکییەکانی بڕییاری سیاسی و بریارە مەحزی و بڕژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئابووری وسیاسەتی وەڵاتان، بە تایبەت وەڵاتانی رۆژ ئاوایی و ئووروپایەکاندا.

ئەگەر باس لە مافی مرۆڤ بە پێی پێوانەکانی گردوونی مافی مرۆڤ دەکرێ؟  ئەگەرباسی لە هەموو ئەو مافانە کە لە جارنامەی گردوونی، مافی مرڤ دا هاتوون و وەڵاتانی پێوەندار واژۆی ئەو پیمان نامەییەیان کردوە، سەیر بکەین، دەبینین  ئەو بڕگەو پاراگرافانە، تنهاو تنها لایەنی وەهمی، فۆرمالیتەو رۆحی هەیە، لە کاتێکدا دەتوانێ جێبەجێ بکرێ، کە برژەوەندییە ئابووریەکان هەموو هەڵسەنگاندنێکی بۆ کرابێ و لایەنی مسۆگەری بە تەواوەتی بۆ رەخسێندرابێت. ئەو کات دەتوانین بڵێین هەنگاوە سیاسیەکان، بەدوای برژەوەندیە ئابووریەکان خۆیان پەلکێش دەکەن.

لێرەدا بەپێی ئەو ڕاڤەو شیکاریانەی کە لە نێو تێوێژەرانی ئابووری ناسی جیهانی کاری لە سەر کراو، بە هۆکاری گۆرانکارییە پیتاپیتاکانی  جیو پوولیتک جیوجوغرافی دوونیا لە ئەو پەڕی بچووک بوونەوەی خۆیدایەو بە هۆکاری هاتنە ئارای چەمکی گشت گیری لیبرال دیموکراسی و ئازادی و دەست کراوەی زیاتری تاک ، بوونی تاک وەک ناوەندی( سنتری) بریاردان و کڕین و فرۆشتنی کاڵاکانیان، کە بووەتە دەست کراوەییکی سیاسی، ئابووری و کلتووری نێوان نەتەوەو سنوورە نەتەوەیەکانی وەڵاتانی جیهان. کە کۆمەڵە فاکتۆرێکی زاتی، مەعنەووی و ئابووری هاوپێچی ئەم گۆڕان کاریانە، لە شکڵی بابەتی و نووعی خۆیدا پارسەنگی هێزی ئابووری بە سەر هێزی سیاسی زاڵکردوە وجارێکی تر مەفهووم و پێناسەی چەمکی لیبراڵ دیمووکراسی وەک مەقوولەیەکی جێکەوتوو بە شێوەییەکی بە رین وگشتگیرتر، لە شکڵ و شەباهاتی تاک دێتە دەرو جێگاو  پێگەی خۆی دەگۆری، جێگای خۆی دەدات بە دەستکراوەی گروهیی و ئەکتۆرە کاریگەرەکانی جووغرافیا سیاسیەکان، کە لە جەووهەرو پەیامی خۆیدا رێگا خۆشکەرە بۆ بازاری ئازادو تەوەلیدات و سادراتی کاڵاو جنسی هەناردەو هاوردە.

هەرچی زیاتری دەست ئاوەڵایی ئەکتۆرە گەورەو کاریگەرەکانی بواری بازرگانی، ئەمڕۆ لەسەرتاسەری جیهان ، بەتایبەتی ئووروپاو رۆژئاوا نقشی کاریگەر و کلیدی یاری دەکەن. لە دیاری کردنی ڕەهەندە سیاسیەکانی وەڵاتاندا دەوری میحوەری دەگێرن و سیاسەت پەلکێشی پێوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان، بەر ئەساسی بازاری ئازادو قازانجی هاوبەش، دەکەن. لێرەدا ئەوە ئابوورییە سیاسەت دیاری دەکات، نەک پێچەوانەکەی؟ جارێکی تر سیاسەت خۆی بەدوا خەستەوەو ئابووری بێ گوێ دان و لەبەرچاوگرتنی ، چۆنییەتی جۆری سیستمی دەسڵات داری وچۆنییەتی جۆری بەرێوە بەرییەکانیان، تەنها بۆ ئەوان ئەوە گرنگە کە وەلاتان بتوانن زەمانەت و تەزمینی ژیان و حەیاتی هاووەڵاتی و کارخانەو شوورکەتە گەورەو زەخمەکانیان بۆ دابین بکرێ، جاچە وەلاتێکی دیکتاتۆر وتووتالیتیر بێت،  بۆ خاوەن وەلاتانی برژەوەندی خواز گرنگ نییە. بۆ ئەوان ئەوە گرنگە کە ئابووریان لە هەر رێگاییەکەوە بێت مسۆگەر بێت.

ئایا کوردستان بە پێی نۆرم و رێکارە ئابووری وسیاسیەکانی خۆی، لە گەڵ دەوروبەرو دوونیا تا چەڕادەیک خۆی هاوتریب کردووە؟  یان ئابووری کوردوستان بوەتە سنتری تەمووحاتی ڕاکێشانی زلهیزەکانی دنیا؟ ئایا سیاسەتی ئابووری کوردوستان لە سەر هەمان ڕێچکەو سکەی حیزبی بوونەو رەواڵەتێکی نەتەوەیی پێوە دیرنییە، وەک باقی رەهەندە نیشتمانی، سەربازی و دادوەرییەکانی تر، یان لە بازنەی کاری بێبەرنامەیی و بێ پرۆژەی نیشتمانی دەسووڕێتەوە؟

بە مەزەندەی ئەو فاکتانەی کە تێوێژەرانی زانستی ئابووری ناسی توێژینەوەیان بۆ کردوە، لە سەر هەموو سامانە ژیر زەوی و سەر زەوی و ئاسمانییکانی کوردوستان، ئەگەر خاوەنی ستراتیژیەتێکی هاو بەشی نیشتمانی و نەتەوەی بێت، لە لایەن مووئەسەسات و ناوەندی راوێژکاریی ئابووریی و ئابووری ناسییەوە، دوور لە دەست و هەژموونخوازی و مۆنۆپۆل کردنی جوومگەکانی سیاسی و ئابووری ودوورخستنەوەی دەستی حیزب لە جوومگەکانی ئابووری، کە لە حاڵی حازر نیمانە، بە تەواوەتی گرێدراوی پاوەن خوازی حیزبی بەڕیوە  دەچێ، حیزب و ئەندامانی حیزب و دەست و پێوەندەکانی حیزب، لە پێش هەموو پیوانەکانی تردایە.  کوردووستان هە موو ئەو پێوانە و مەرجەی تێدایە، کە چاوی تەماحی وەڵاتانی زەلهێزو دوونیا ڕاکێشێ تا سەرمایە گووزاری خۆیان بکەن. بەلام لە حاڵی حازردا شرکەتوو کارخانەو خاوەن پرۆژە جیهانییەکان، لە سەرمایەگووزاری خۆیاندا، نازانن لە گەڵ کێ و لەگەڵ چەناوەندو لایەنێکدا، کارو باری ئیداری، حقووقی و پیوەندی بگرن و پرۆتووکۆلەکانیان واژۆ بکەن و زەمانەتێکی درێژخاییەنی ئابووری بۆ سەرمایەکانیان دابین بکەن و جۆرە دلنیاییکی حەتمی بە سەرمایەکانییان ببەخشێ

 ئەمرۆ ئابووری بە شا دەمارو لە سەرووی هەموو پێوەندییەکان دەژمیردرێ وجێگای بە سیاسەت لێژکردووە؟ بەڵام کووردوستان هەیەتی، بەڵام خاوەن سیاسەتی ئابووری نییە، کە پێگەو جیگە و قسەی ئەوەڵ و ئاخر دەکات. لە کۆتایدا ماوەتە بڵێین، ئیتر ئەوە ئابووریە، سەنگ ڕێژوو ڕەنگ ڕێژی هەموو کاییەکان دەکات ومۆرەکانی شەترنجی ئابووری ئەگەر لەکاتی خۆیداو لە زەمانی خۆیدا جێگۆرکێ پێنەکات و بەکاریان نەهێنێ، درنگ دەبێت.  

                                           

بەرواری٢٠١٥/١/٢٧

حەسەن پاڵانی   

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی