"an independent online kurdish website

بە دریژایی میژووی بەشەرییەت و سەر هەڵدانی کایەی کێبەرکێ و هاتنە ئارای ژیانی ململانێێ، نیوان مرۆڤەکان، مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێ لە ململانێی و کێشمەکێشەکانی قۆنا‌‌غە جۆربە جۆراکانیhassan-palani-0

سەردەمی ژیانی خۆی باشترین شێوە تێ پەڕێنێ، دەستی بۆ زۆر تاقی کاری و ئەزموون کردنی زۆر شەت بردووە. ملمەلانێ و کێ بەرکێ کان، لە گەڵ تێپەڕینی کات، قۆناغی تاکی تێپەڕاندوەو پییناوەتە، میدان و مەوداییەکی فەران تر، بۆ دەستە بەرکردنی داواو داخوازییە هەنووکەیی و پیداویستیە سەرەتاییەکانی. ئەگەر لە ڕوانگەی سۆسۆلۆژیی کۆمەڵ ناسیی کۆمەڵاییەتیەوە ئاوڕێکی نە ئەوەندە دوور لە روانگەی تاک و کۆ،  بۆ ناخوو وغەریزە معنەوییەکان و هەڵوێستی مڕۆڤ و کۆمەڵ و کۆمەڵگا بدەینەوە، دەبینین مرۆڤەکان بۆ ئەوەی بە داخوازییەکانیان بگەن، خۆیان ئۆرگانیزەو ڕێخستوەو لە هەناوی فۆرمی ڕێخستنی دڵخوازی خۆیان بینیوەتەوە، جا ئەو رێخڕاوە، مەدەنی یان سیاسی بێت، گرنگ ئەویە لە گەڵ چۆنیەتی زەهنیەت و بیرکردنەوەی ئەو کەسە، کە خۆی باوەری پێیەتی، بگوونجێ و کاری بۆ بکات.

 بۆ ئەوەی لە ناوەڕۆکی باسەکە، دوور نەکوومەوە، بە ئەو دەستپێکە کوورتە، کە لە خۆییدا هاوهەڵکێشیی و هاوتەنی، لە گەڵ تاییتڵی باسەکە پێکەوە گرێدرابێت. ئەویش مرۆڤ و کۆمەڵگاو چەقی دەستپێکی ملمەلانێ و بوونی رووئیای جۆربە جۆری ناخوو سروشتی مرۆڤە، چ لە روانگەی کاریگەریە کلتووری، ئابووری و دەسلات خوازی؟ وە چ لە ڕوانگەی گوونجان و نەگوونجانی؟  مرۆڤەکان، بۆ خۆی و چواردەوری خۆی، خۆی لە خۆیدا فڕە رەنگیی و رێخراوەی حیزبی (متەنوع) لە کۆمەڵگادا دروست دەکات.

بە درێژای مێژوی سەر هەڵدانی هەموو ناکۆکی و ناتەباییەکانی رێخراو کۆمەڵگای بەشەری بەشی زۆری ناکۆکییەکان، پێوەندی لە پیش هەموو فاکتەرێکی ترەوە، پیوەندی بەدەسلات خوازی، خۆ نەناسی یان باز تعریف نەکردنی خۆ و دەورووبەر، خۆو کۆمەڵگا، خۆو نۆرمە باوەکانی  کۆمەڵی کوردەواری، لە سەرووی هەمووشیانەوە، نە بوونی کلتووری پێکەوە هەڵکردن و پێکەوە بوون، وەک بنەماییەکی بەهێزئ تعاموول کردن و قەبووڵ نکردنی جیابیران وجیا هەڵویستان، وەک دەستەواژەییەکی جیاکاری( ئێمەو ئێوە) بوونی ئەم دەستە واژەیە، هەرچی زیاتر حاڵەتی نەگوونجان دەخوولقێنێ و دەمانگەیەنێتە کەناری پێکەوە، هەڵنەکردن. قەبووڵ کردنی هەر رەنگ و ، بیرو ئیدەییەکی جیاواز، چ ئایینی، سیاسی، کۆمەلایەتی، ئابووری، چیناییەتی و ژینگەیی بێت. بە یەکیک لەفاکتەرە هەرە سەرەکییەکانی ژیانی هەرموونی مرۆڤ دەژمیردرێ. بە ناسینی  هەموو ئەو جیاوازیانە قەبووڵ کردنی و رێگەدان بەگەشەسەندنیان، نیشانەی ئاستی ڕۆشنبیری و تێگەیشتووی، کۆمەڵگاو ئەندامانی سەر بە هەر رێخراوێکی، مەدەنی یان سیاسی ناودەبرێ. بەڵام پێچەوانەکەی سەر دەکێشێتە هەڵ نەکردن لە حوزەو بازنەیەکی داخراودا، ناتەبای کۆمەڵایەتی، دەڕدونگی سیاسی، قەبوول نەکردنی جێگۆرکێ لە دەسڵات وگۆڕینی مۆڕەکان، نەبوونی ڕەدەفعلی لەبارو شیاو، نەبوونی گیانی لێبوردەیی، دروست نە بوونی ڕێخستنی شەپۆلی هاوبەش خۆنە دیتنەوە لا بازنەو سکەیەکی هاوکاری کە بتوانێ هەم ئاراستەی شەپۆلەکان، هەم ڕێچکەی کاروانی هاو بەش دیاری بکات. کۆ و ئەنجامی هەموو ئەمانە دەتوانێ بە لایەنە مەنفیەکەیدا، سەرمان لە نە بوونی ستراتیژیەتێکی هاوبەشی نیشتمانی و نەتەوەی دەربێنێ.

مێژووی ئەم چەن دەییەی دوایی لە فۆرمی رێخرای حیزبی سیاسی کوردی، سەلمێنەری ئەم ڕاستیەن، تێڕوانینی ڕێخراوەکانی کوردی بە گشتی، لە هیچ کات و زەمان و قۆناغێکدا، لە سەر ویست وداخوازی ئەندام و دڵسۆز و لاینگرانی یەکی نەگرتوەتەوە لە دوای دابڕانەکان و لە یەکجیا بوونەوەکان. بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیەش، بەڵگەو دووکوومینتی  زۆر لە بەردەستدایە. هەر لە ناکۆکیی نێوان ڕێخراوەکانی ڕۆژئاوا دا بگرە، تا نزیک بوونەوەی کەووتنی کۆبانی و مەترسی لە سەر تەواویەتی ئەم بەشە لەلایەن ڕێخراوی تێروریستی داعشەوە، ڕێخراوەکانی ئەم بەشە حازر نەبوون، نە یەکتری قبووڵ کەن، نە هاوکاری یەکتری بکەن، دواتر لە ژێر کاریگەری مەترسیەکان و نفووزی هێزی دەرەکییەوە لە گەڵ یەکدا دانیشتن و ڕێکەووتن. ئەگەر دێینەوە سەر کوردوستانی باشوور، لە سەرەتای سالەکانی دوای پرۆسەی ئازادی و نێوان ناخۆشی و ناکۆکی نێوان دوو حیزبی دەسڵات داری ئەم بەشە سەیر بکەین دەبینیین لە ژێرکاریگەری و هژموونی دەسڵات دارانی ڕۆژئاوایدا، رێکەوتن و درێژەیان بە هاوکاری و یەکتر قەبووڵ کردن کرد. کە دێینەوە سەر کوردوستانی ڕۆژهەڵات دۆخەکە، نەک هیچی باشتر لە دۆخی ئەو بەشەکانی تر، باشر نیە، بەڵکو بگرە خراپتریشە، بە هۆی چەند لەتی و لە یەکترازانانەی نێوان حیزبە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان. بە هۆی پێشینەییەکی کلتووری و ڕێخراوەیی کە باڵی کێشاوە بەسەر کاری ڕێخراوەیی و ئورگانیکی ڕێخراوەکانی حیزبی کوردیدا، بە تایبەت حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەبێ چاوەروانی مەترسیێک بکەن تاێک بگرنەوەو یەکتری قەبووڵ بکەن وخۆیان لە بەرەیەکی هاوبەشدا ببینینەوە.

کۆتا قسە ئەوەیە، هیوادارم هەلوومەرجە مەترسیدارەکان وا لە حیزبە کووردیەکان، بە تایبەت حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نەکات، یەکیان پێ بگرێ، بەڵکو خۆیان لە سەر ویستو ئارەزوی خۆیان هەنگاوی بۆ هەڵهێنن بە قەووڵی کوردی( خۆیان یەکبگرنەوە، نەک یەکیان پێبگرنەوە). چوون یەکگرتنەوەیکی دڵخوازانە زۆر کاریگرتر و شووێندانەرترە، تا یەکپێگرتنەوە.

بەرواری  ٢٠١٥/٢/١

حەسەن پاڵانی                                                     

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی