ڕێکەوتی ٣١.١.٢٠١٥ لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وبە بۆنەی ٦٩هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کوماری کوردستانەوە شەوئاهەنگێک ساز درا.
لە ئاهەنگەکەدا زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە کوردەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان و خەڵکی ئوتریشی بەشدار بوون. سەرەتا لە لایەن خوشکە ڕێزانەوە بە خێرهاتنی میوانەکان کرا و پرۆگرامی ئاهەنگەکە ڕاگەیەندرا، پاشان سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب ڵێ درا و پاش سروودەکە بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان و بە تایبەت شەهیدانی ئەم دوایانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خولەکێک بێ دەنگی ڕاگەیندرا،پاشان پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی دووی ڕێبەندانەوە لە لایەن بەرپرسی کومیتەی حیزب کاک جەزا ساڵحیەوە خوێندرایەوە و ئاهەنگەکە بە بەشداری دوو گۆرانیبێژی ناسراو خوشکە لۆکە زاهێر و کاک هەژار عومەر و مووسیقاران کاک شازاد،کاک گۆران ،کاک فارووق و کاک شارزاد و لە گەڵ هەڵپەرکێ و شادی بەشداران تا سەعاتی یەک ونیوی شەو درێژەی کێشا. هەروەها فێلمیکی وێنەیی کە لە سەر کۆماری کوردستان و پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن کاک حوسەین خاڵخاڵەوە ئامادە کرابوو لە ئاهەنگەکەدا پیشان درا.
شایانی باسە لەم ڕێ و ڕەسمەدا نوێنەری ئەم حیزب و ڕێکخراوانەی خوارەوە بەشدار بوون و پەیامی پێرۆزبایییان پێشکەش بە کومیتەی حیزب کرد کە جێگای ڕێز و سوپاسمانە.
١-پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخراوی ڤییەنا
٢-یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
٣-بزووتنەوەی گۆڕان لە ڤییەنا
٤-کومیتەی پارتی سوسیالیستی کوردستان لە ئاوستریا
٥-ڕێکخراوی حیزبی شیوعی کوردستان لە نەمسا
٦-ڕێکخراوی حیزبی شیوعی عێراقی
٧-پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریە
٨-مەڵبەندی کوردی ڤییەنا
ئێمە بە ناوی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە لە ئوتریش سوپاسی هەموو ئەو کەسانە ش ئەکەین کە بۆ بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکە هاوکارییان کردوین و بۆ پاراستنی هێمنی بە تایبەتی یارمەتیدەرمان بوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش
٣١.١.٢٠١٥