روداو: دروستبوونی کۆماری کوردستان بە چەند وێستگەیەکی گرنگ تێپەڕێوە، کە هەریەکەیان رٶڵی بەرچاویان هەیە. داگیركردنى ئێران له‌لایه‌ن سوپاى هاوپه‌یمانان له جه‌نگى جیهانی دووه‌مى،
بەشێکی خاكى كوردستان كه‌وته ژێر ده‌ستى سوپاى سور و به‌شێكیشى له‌ژێر ده‌ستى ئینگلیزدا بوو، ناچهیهكى دابڕاویش کەوتە نێوان هه‌ردوو سوپاوه، كه شارى مه‌هاباد و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكەبوون.
رۆژی 2211946 له گۆڕەپانی چوارچرای شارى مه‌هاباد قازى محه‌مه‌د، كۆمارى مهابادى راگه‌یاند و قازى نازناوى پێشه‌واى کۆمارەکەی پێدرا.
له‌سه‌ر پێشنیارى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى، دووكهسایهتى عه‌شیره‌تى ئیلخانى زاده عه‌بدولڕه‌حمان ئاغا و سمایل ئاغا له حكومه‌تى كۆماری کوردستاندا دەکرێنە وزیر.
یەکێک لەو وەزیرانە، کە تاوەکو ئێستا لە ژیاندا ماوە، لە فیچەرێکی رووداودا، باس لە چۆنییەتی دامەزراندن و رووخانی کۆماری کوردستان دەکات.