"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی٣١ی ژانویەی ٢٠١٥ی زایینی، بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتن و ڕێز گرتن لە ٦٩هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، سیمینارێک بە هەردوو زمانی کوردی و سویدی لەلایەن ئەندامان،2y_rebendan-seminar-umea-suid-0

دۆستانی حیزب و کوردانی دانیشتووی شاری ” ئومێۆ”ی وڵاتی سوید، بەڕێوە چوو.

پاش بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان بە هەردوو زمانی کوردی و سویدی، سیمینارەکە بە خولەکێک بیده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕیگای رزگاری کورد و کوردستان لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو ” مێهرانە باسامی” ده‌ستی پێکرد.

 

دواتر سیمینارەکە لەلایەن کۆڕگێڕان بەڕێز: د. ئیبراهیم خۆرشید و خاتوو گولستان مامۆستای زمانی کوردی و سویدی، بە باسێک لەسەر کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد ” ژ ک” پاشان گۆڕانی بۆ حیزبی دیموکرات و دواتر ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان و هەڵدانی ئاڵای ئەوکاتی کۆماری کوردستان و هەروەها هەڵبژاردنی نەمر ” پێشەوا قازی موحەممەد” وەک سەرۆک کۆماری کوردستان و پێکهێنانی کابینەکانی کۆماری کوردستان کە یەکەمین دەوڵەتی کوردی بوو لە مێژووی دوور و درێژی گەلی کورددا بەردەوام بوو.

هەر لە درێژەی ئەو باسەدا ئاماژە بە کەسایەتی و لێهاتووی ” پێشەوا قازی موحەممەد” کرا.

 

لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا باس لە جوغرافیای کوردستان بەگشتی و بەتایبەت ئەو بەشەی کە کۆماری کوردستانی تێدا ڕاگایاندرا، کرا و تیشک خرایە سەر ڕۆڵی کوردی بەشەکانی دیکە و بارزانییەکان، بەتایبەت ” مستەفا بارزان”ی لە کۆماری کوردستاندا.

پاشان پەیامی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید لەلایەن خاتوو شەرمین باسامی خوێندرایەوە.

هەر لەو سیمینارەدا باسێک لەسەر ژنان لە دیدگای کۆماری کوردستان و شەخسی نەمر ” پێشەوا قازی موحەممەد” کرا و هەروەها بەگرنگی دان بە ژنان و پاراستنی مافی ژنان، ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانیان دامەزران کە ئێستاش ئەو ڕێکخراوەیە هەر بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشانی خۆی بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای ژنانی کورد لە ئێراندا.

 

لە بڕگەیەکی دیکەی سیمینارەکەدا باس لە نەبوونی پشت و پەنا و هیچ جۆرە یارمەتییەک بۆ کۆماری کوردستان و هەڵکردنی چرای سەوز لەلایەن ” ڕوسیە و ئینگلیزی” ئەوکات، بە ئێران بۆ دووبارە داگیر کردن و ڕووخانی کۆماری کوردستان.  هەر لە درێژەی ئەو باسەدا ئاماژە بە ڕووخانی کۆماری کوردستان و لە سێدارە درانی پێشەوا و هاوڕێیانی ” سەدر و سەیفی قازی” کرا.

 

شایانی باسە لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئاماژە بە بەردەوام بوونی خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت ” حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران” کە درێژە دەری ئەو ڕێبازەیە کرا.

ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری ئومێۆ

١ ـ ٢ ـ ٢٠١٥


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی