"an independent online kurdish website

بەر لە هەر شتێک دەمەوێ بۆچونی خوم سەبارەت بە یەکگرتووی لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە مەڕئامانج و کێشە هاوبەشەکانمان دەرببڕم. alborz_rointen14

ئەگەر بێت و ئەم یەکگرتنە نەبێ بۆ وەدەست هێنانی مافە ڕەواکانمان بێ گۆمان دیسان بەرەو هەڵدێرو داروخانێکی تر دا دەڕۆین بە تایبەت کە لە جەرگەی گوڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین کە بە شێوەیەکی خێرا لە گۆڕان دایە. ئەم یەکگرتنە سەرەتا لە نێو هەمو هێزە سیاسیەکان کوردستان و دواتر هێزەکانی هەر پارچە و لە کوتای دا لە یەکگرتووی ڕێزی یەک حیزب دا خۆی دەبینێتەوە هەر چەند لەوانەیە لە خوارەوە بەرەو سەرەوە بێت بەڵام ئەوەی پێویست ئەوەیە کە بە بێ یەکگرتن بە شاهیدی هەموو مێژووی ڕزگاری خوازی کورد گەیشتن بە ئامانج مسۆگەر نابیت. بە هەبوونی ئەم ڕوانگەیە وەکو هەر کوردێکی دڵسۆزی تر منیش داواکاری یەکگرتووی هێزی دێمۆکراتم.

بەڵام کاتێک راستی و ئاکامەکانی یەکگرتن و کاراکتەرە سەرەکیە کانی ئەم یەکگرتنە و هەروەها مێژوی یەکگرتنەکانی تر لێکدانەوەی بۆ دەکەم بە باش نازانم تەسلیمی سۆزی کومەڵانی خەڵک یا وتاری بەشێک لەهاوڕێیان کە دەیانهەوی مانۆوڕی سیاسی لە سەر ئەم یەکگرتنە لێدەدەن ببم.تەسلیمی هەندێک ڕاستی بین بە باشتر دەزانم چونکو بە لە بەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیانە باشتر دەتوانین یەکگرتووی نێوانمان دروست بکەین یا ئەگەر لۆژیکێکی تێدا نەبو، بە دو هێزی یەکگرتوو بمێنینەوە باشترە . یەکەم هۆکاری کە وام لێدەکا ئەو یەکگرتنە بەم شێوەیە کە بانگەشەی بۆ دەکرێ لێرەو لەوێ بەباش دەزانرێ بە مەنتقی نەزانم ئەوەیە کە زۆربەی کاراکتەرە سیاسیەکانی دۆزی یەکگرتنەوە هەمان ئەو کاراکتەرانەن کە پێشتریش ئەزمونی جودا بونەوەو یەکگرتنەوەو دیسان جودابونەوەیان هەیە لە وەها حاڵەتێک دا کە بەرپرسیارەتی کاراکتەرەکان بەرامبەر بە گەل و نیشتمان و مێژوی سیاسی خویانیش ئەوەندە لەرزۆکە چ گارانتیەک هەیە کە دیسان هەمان سناریۆ دوبارە نابێتەوە ئەگەر وەها گارانتیەک نیە بۆ چی ئەم هەموو وزەیە دوبارە بە هەدەر بدرێت.

هۆکاری دوەم ئەوەیە ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکان باس دەکرێ لە گەڵ جەوهەری کردەوەکان یەک ناگرێ چونکو تەنانەت لە سەر بە کار هێنانی دەستەواژەکانیش یەکگرتو نین ئەی چۆن دەتوانین سبەی لە یەک ڕێز دا بە بێ ئەوەی ناکۆکیەکانی پێشوو داهاتو لە بەرچاو بگرین و کار بکەین بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانمان . هۆکارێکی تر نەبونی لێپرسینەوەی گەل و ئەندامان و لایەنگرانی کارەکتەرە سیاسیەکانە واتە کارەکتەرێکی سیاسی دوێنی بە باش نازانی جیادەبێتەوە، ئەوڕو بە باش دەزانێ یەک دەگرێتەوە، سبەی چ دەکا نادیارو تەنیا بەرژەوەندی خۆی لە بەر چاو دەگرێ. لە وەها حاڵەتێک دا ئەگەر یەکگرتن ئەمڕو لەبەر هەبونی سۆزی کۆمەڵانی خەڵک بە باش دەزانێ سبەی شتێکی تر بە گرنگ تر بزانێ جێی سەرسوڕمان نیە.

چونکو گەل و ئەندام ولایەنگران لێی ناپرسنەوە کە بۆچی دوێنی شتەکان هەمووی ڕەش بون ئەمڕو سپی ئەوانەی دوێنی بە دیکتاتور و دور لە دێموکراسی ناوزەد دەکران ئەوڕۆ بناغەی یەکگرتن و بەرەو پێش چون دەزانێ. لە وەها حاڵەتێک دا ئەبێ بپرسین هاوڕێی تێکوشەر کام تێزت بە هەند وەرگرین تا ئەویش لە بڕیارە سیاسیەکانی ترسی وەڵام دانەوەی هەبێ لە بەرامبەر ڕای گشتی و گەل ئەندام و لایەنگران کاتێک بڕیار دەدا بۆ داهاتو هەموو ئەگەرەکان ڕەچاو بکا. هۆکارێکی تر ئەوەیە کارەکتەرەکانی هێزێک کە خوی بە دێموکراتی راستەقینە بزانێ بەڵام نەتوانێ میکانیزمێک بۆ پێکەوە کار کردن لە بەرەیەک دا بدۆزێتەوە کە لە ئامانج و شێوازی سیاسەت کردن و بەڕێوەبردن دا یەک جەوهەرن تەنیا بەرژەوەندیە تاکە کەسیەکان جیاوازن چۆن دەتوانن لە یەک هێزی یەکگرتوو کاریگەر کار بکەن. لەوانەیە ڕەش بینی یا ڕەنگی نائومێدی باڵی کێشا بێ بەسەر بوچونەکانم لەو بوارە دا. بەڵام ئەو ڕەشبینیە لە ڕاستیەکانی کارەکتەرەکان لە سیاسەت کردنیان لە پەنجا ساڵی ڕابردو دا لە مێژوی خۆیان دا تومار کردوە سەڕەرای هەموو شەونخونی و خەباتیان لەو ڕێگەیەدا سەرچاوە دەگرێ.

هۆکارێکی تر ئەوەیە کە ئەگەر بێت و بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی لە ڕۆژهەڵات کە حیزبی دێمۆکرات ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە خەسار ناسی بۆ بکرێ هەمان ئەو گرفتانەی کە پێش جودابونەوە هەبون ئێستاش هەن هیچ جیاوازیەک لە نێوانیان دا نیە کە واتە بۆ لەهەمووی ئەو کێشانە ناپرسین و وزەکانمان لە پێناو یەکگرتنەوەیەکی لەرزۆک بە هەدەر دەدەین ئەگەر دڵسوزی ڕاستەقینەیەن دەتوانین ئەم کێشانە چارەسەر بکەین نەک بێین بۆ ئەوەی لە ژێر چەترێک کۆ ببینەوە هەمووی ئەوانی تر لە بیر بکەین.

وەکو ئەندامێکی حدکا پشتگیری سیاسەتەکانی ڕێبەرایەتیمان دەکەم کە بە بەرپرسیارەتی و هێور دورلە حەماسی ڕاگەیاندن بۆ گرفتەکان دەڕوانێ .بەڵام لە بەر ئەو هوکارانەی کە باسم کردن بە باش دەزانم ڕئالیستانە و دروست هەموو لایەنەکانی ئەم دۆسیەیە لە بەرچاو بگیری نەک تەسلیمی عاتیفەیەک بین کە کۆمەڵانی خەڵک لە دڵسۆزی ، بەڵام بەشێکیش وەکو مانۆڕێکی سیاسی لە توڕەکان دەیجوڵێنن هەر چەند ئەوڕاستیانە بتوانین باشتر ڕەچاو بگرین نەتیجەی کاریش جا هەر شتەک بیت باشتر دەبێ.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی