"an independent online kurdish website

ئەگەر بێت ئەو شەڕەی داعش وەکوو شەڕی مافەکانی خەڵکی کوردستان ،شەڕ بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆی لێک بدەینەوە، دوای تەواو بوونی شەڕەکە لاپەڕەیەکی نوێ لە ڕۆژەڤی سیاسەتی کورد دا دەکرێتەوەalborz_rointen14.

لەو ڵاپەڕەیە دا یەک سەرکەوتوو هەیە ئەویش کوردەکانن. لە وەها حاڵەتێک دا کورد بەرگێکی بەرەندەی بەدەستەوەیە و بە هەموو دوژمنەکانی گوتووە کە شەڕێکی تیرۆریستی خۆ کوژی و لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی جەبهەیش ناتوانێ چۆک بە کورد دابنێ. بێ گومان نرخی ئەم سەرکەوتنە زۆر گران بوو بە خوێنی هزاران پێشمەرگە ئەم کارە کرا بەڵام چەند ڕاستیەکی بە دوژمنانی گەلی کورد سەلماند یەکێک لەو ڕاستیانە ئەوەیە کە کورد تەنیا نیە خاوەنی پشتیوانیەکی نێو دەوڵەتیش نەبێت کە تا ڕادەیەک هەیەتی خاوەنی دیپلۆماسیەکی بە هێز لە چاو مێژوی کۆنی کوردە کە دەتوانێ هاوکێشەکان بە سودی کورد بگۆڕێت.

 لەم بارودوخە دا دوژمن بەڕێگەی نوێتر هەوڵی لاواز کردنی کورد و دورخستنەوەی لە ئامانجەکانی دەدا هەر بۆیەش لە ئێستاوە دەبێ کورد خۆی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بکات. چونکو دوژمن ڕاناوەستی بە دوای ڕێگەیەکی تر دا دەگەڕێت هەر بۆیەش ئەبێ کورد لە چەند ڕووە خۆی ئامادە بکات. پرسیار لێرەیە ئەگەر کورد هێزێکی یەکگرتووی رێکخراوی هەبا با بێ چەکیش بەڵام بە دیسپلین با ئێمە ئەو هەموو زیانە گیانی و ئابوری ترس و لەرزەمان نەدبوو. هەر بویە ئەبێ لەم ڕووە یەکەمین کار رێکخستنی ئەم بوارە بێ .

لە ڕویەکی تر کورد دەبێ یەکگرتوی ڕێزەکانی بەرامبەر مەترسیە دەرەکیەکانی ڕێکبخات چونکو بە درێژای مێژوو دوژمن لەو کاناڵەوە رەخنەی کردوە لە ناکۆکی و دوبەرەکی کورد گەورەترین سودی وەرگرتوە هەر بۆیەش کورد ئەبێ ئەم بابەتە بە هەند وەرگرێ. دوای شەڕی داعش کورد ئەبێ ببێ بە خاوەنی باوەڕ بەخۆ بوونێک کە مل بۆ هەر فشارێکی ناوچەی خوار نەکا بەڵکو بەردەوام یەکگرتووی کورد و پشتیوانی بۆ دوزی کورد لە هەر شوێنێک بکاتە کارتی فشار بۆ دوژمن واتە بە چەکی دوژمن لە دوژمن بدات.

چونکو دوای سەرکەوتن بە سەر داعش دا ئەو باوەڕە دەبێ دروست بێ کە کورد لە دەوڵەتێکی وەکو عێراق بە هێزترە چونکو توانی خاکی خۆی بپارێزێ جا بە نرخێکی گرانیش بێ. وتەکانی سەرۆکی هەرێم کە سنورەکانی سایکس نەماون سنوری نوێ بە خوێن دروست دەکرێن پەیامە بۆ وڵاتانی ناوچە کە کورد ئێستا خاوەن هێزێکی ئابوری و سیاسی و دیپلۆماسی و لەشکریە کە بە خوێنیش بێت دەتوانیت سنور بگوڕێت. بێ گومان وایە بەڵام بێ ئامادەکاری لە بوارانەی کە لە سەرەوە باسم کرد ئەم کارە زۆر زەحمەت یا نامومکینە هەر بۆیە دەبێ لە ئێستاوە نەک بە شێوەیەکی پەرت بڵاو بەڵکو ڕێکخراو و سیستمی کاری بۆ بکرێ. لە وەها باردوخێک دا لەبەر ئەوەی خوێندنەوەمان هەبوە بۆ داهاتوی ئەم شەڕە و سیاسەتی کورد، باشتر دەتوانین لە سەرکەوتنەکان سود وەرگرین ئەگەر لە سناریۆکانی نوێ دا سەرکەوتوش نەبین دوڕاویش نەبین.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی