"an independent online kurdish website

له‌ رۆژی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی عێراق تا ئه‌مرۆ هه‌ندی له‌ ئیسلامییه‌   ….  و سه‌رلێشێواوه‌كان و دوژمنانی چینایه‌تی و هه‌ندی له‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان ناوه‌ سیاسه‌تمه‌دار بێ وچان هێرش ئه‌كه‌نه‌ سه‌ر شیوعییه‌كانahmad-rejeb-0

و حزبه‌ نه‌به‌زه‌كه‌یان و، ئه‌وان باش ئه‌زانن شیوعییه‌كان هه‌رده‌م له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی تێكۆشانی گه‌ل و نیشتمان بوون و، گیانی خۆیان به‌ختكردووه‌و به‌ خوێنی پاك و ئاڵیان به‌رگرییان له‌ سه‌روه‌ری وڵات كردووه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1949 نوری سه‌عید ده‌ستكه‌لای ئیمپریالیزم و كلكی بێگانه‌و ده‌ره‌به‌گ و، دوژمنی سه‌رسه‌ختی شیوعییه‌كان بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و، ده‌ستبه‌جێ بارودۆخی نائاسایی و حوكمی عورفی راگه‌یاندو، سه‌ر له‌ نوێ ده‌ستكرا به‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی دادگایی سه‌ركرده‌كانی حزبی شیوعی عێراق و، دادگا حوكمی له‌ سێداره‌دانیانی ده‌ركردو، ئه‌وه‌ بوو له‌ 14/2/1949 هاوری فه‌هه‌د سكرتێری گشتی حزب و هاورێیانی زه‌كی محه‌مه‌د به‌سیم {حازم} و حسه‌ێن ئه‌لشه‌بیبی {صارم} ئه‌ندامانی مه‌كتبی سیاسی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رووه‌و سێداره‌ چوون و، له‌وێدا پێش له‌ سێداره‌دانی هاورێ فه‌هه‌د وتی: {شیوعییه‌ت له‌ مردن به‌هێزتره‌و له‌ داری سێداره‌ به‌رزتره‌}.

له‌ ژیر فشاری ئیمپریالیزم و هێزه‌كانی ده‌ره‌به‌گ و فئودالیزم و كۆنه‌په‌رستان حكومه‌ته‌ برجوا ترسنۆكه‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم پشتیكرده‌ جه‌ماوه‌ری گه‌ل و، له‌ سه‌ر رێره‌وی دیموكراسی لایداو، كه‌وته‌ راونان و گرتن و دادگایی كردنی رۆڵه‌كانی گه‌ل و، به‌و كاره‌ش ده‌روازه‌ی له‌ به‌رده‌م دۆژمنان واڵا كردو، له‌ 8/2/1963 حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه‌پرسته‌ عروبییه‌كان توانیان له‌ رێی كودتایه‌كی سه‌ربازی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم برۆخێنن و قاسم له‌ناو ببه‌ن و، هه‌ر زوو هێزه‌كانی ئیمپریالیزم و ده‌ره‌به‌گ پشتگیرییان له‌ كۆده‌تاچییه‌كان كردو، جێی ئاماژه‌یه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ رێی بروسكه‌یه‌ك پشتیگیری خوێ بۆ كۆده‌تاكه‌ نیشاندا.

له‌ رۆژی یه‌كه‌می كۆده‌تاكه‌وه‌ به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (13) سه‌باره‌ت به‌ قه‌لاچۆكردن و له‌ناو بردنی شیوعییه‌كان له‌ لایه‌ن حاكمی عه‌سكه‌ری (ره‌شید موسلیح) ده‌رچوو، ده‌یان هه‌زار شیوعی و دۆستانیان ده‌ستگیر كران و، كۆده‌تاچییه‌كان (حه‌ره‌س قه‌ومیان) پێكهێناو كوشتن وله‌ ناوبردن ده‌ستی پێكردو، ده‌یان هه‌زاریش تووشی ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ بوونه‌وه‌ و، بۆ جاری دووه‌م سكرتێرێكی حزبی شیوعی عێراق هاورێ حسه‌ێن ئه‌حمه‌د ئه‌لره‌زی {سه‌لام عادل} له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ژێر ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ شه‌هید كران و، وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌: حمزة سلمان، جمال الحيدري، جورج تلّو، وصفي طاهر، مهدي حميد، نافع يونس، طه الشيخ أحمد، جعفر ملا نظر، محمد حسين أبو العيس، فاضل عباس المهداوي، ماجد محمد أمين، عبدالرحيم شريف، طالب عبدالجبار، صبيح سباهي، جلال الأوقاتي، ألياس حنا، محمد صالح العبلي، حسن عوينه‌، صباح أحمد حسين، سالم ملا نظر، رشيد أحمد، عبد الجبار وهبي (أبو سعيد)، داوود الجنابي، حسن سريع  و هاورێ قاره‌مانه‌كانی و، شایانی باسه‌ له‌ پاش چه‌ند مانگێكی ئاشته‌وا له‌ گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆرشی كورد كوده‌تاچییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی درندانه‌ به‌ربوونه‌ گیانی تێكۆشه‌ران و چه‌په‌ڵترین جه‌نگیان له‌ دژی كورد به‌رپا كردو، شیوعییه‌كان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ شاخ شان به‌ شانی برایانیان چه‌كیان هه‌ڵگرت له‌ پێناو پاراستنی شۆرش وچه‌ندین سه‌روه‌رییان تۆمار كرد.

له‌ مانگی تشرینی دووه‌م {نۆڤه‌مبه‌ر} 1963 حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه‌ (نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌ عروبییه‌كان) به‌ سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولسه‌لام عارف خۆیان و حكومه‌ته‌ درنده‌كه‌یان روخان و، جارێكی تر له‌ ساڵی 1967 وه‌ به‌عسییه‌كان گه‌رانه‌وه‌ و پاش چه‌ند ساڵێك سه‌دام حسه‌ێن توانی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر له‌ سه‌ر حوكم لابدات.

له‌ ساڵانی 1978-1979 رژێمه‌كه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی به‌ شێوه‌یه‌كی درندانه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر شیوعییه‌كان و، له‌و كاتانه‌دا هاورێ {سوهیل ئه‌لشه‌رهان} و هاورییانی شه‌هید كران و،هه‌روا هاورێیان كازم الجاسم و عبدالامیر سعیدو ستار خزه‌یرو علی به‌رزنجی و عادل سلیم و وحه‌مید الدجیلی شه‌هید كران و، وله‌ پاش ئه‌و كوشتاره‌ خوێناویانه‌ سه‌دام حسه‌ێن وه‌ك درنده‌ له‌ ناو به‌عسییان  وه‌ستاو وتی: له‌مرۆ به‌دواوه‌ شوێنی شیوعییه‌ت له‌ عێراقدا نه‌ماوه‌و حزبی شیوعی له‌ دووا ساته‌كانیه‌تی و نامێنی، به‌ڵام ژاوه‌ ژاوه‌و پۆچوونه‌كانی سه‌دام سه‌ریان نه‌گرت و حزبی شیوعی زیاتر هێزی په‌یدا كرد. رژێمه‌ خوێناوییه‌كه‌ی سه‌دام حسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی تاوانی دره‌ندانه‌و گه‌وره‌ی له‌ دژی گه‌لانی عێراق ئه‌نجامداو، بۆ به‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ حزبه‌ نیشتمانییه‌كان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ده‌ستیان كرد به‌ تێكۆشانی هه‌مه‌ جۆره‌ و، یه‌كیك له‌وانه‌ش تێكۆشانی چه‌كداری بۆ ئه‌وه‌ی رژێم و به‌عسییان له‌ سنوورێكدا بوه‌ستێنن، به‌ڵام رژێم به‌ سوپایه‌كی گه‌وره‌ی زه‌به‌لاح و توانای مادی و ئابووری و، له‌ رێی جۆره‌ها چه‌كی سوك و ره‌شاش و موشه‌ك و تانك و فرۆكه‌ی جه‌نگی و پیلاتۆزو هه‌لیكۆپته‌ر (سمتیات) ویارمه‌تیدانی له‌ لایه‌ن رژێمه‌ كۆنه‌په‌رستانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی زیاتر خوێنی رشت به‌ مه‌به‌ستی نه‌مانی گه‌ل و له‌ناو بردنی حزبی شیوعی عێراق و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌نای بۆ چه‌كی كیمیاوی بردو به‌كاری هێنا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و زۆر شوێنی تر وه‌ك بادینان و شیخ وه‌سان و سێوسێنان وهتد و.. پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی رۆڵی كارامه‌و ده‌ره‌وشاوه‌یان هه‌بوو له‌ تێكۆشان دژ به‌ رژێمی دیكتاتۆری عێراق و، توانی حزب و ئه‌ندامانی بپارێزێت و، دوژمنی ترسنۆك و له‌رزۆك كه‌ زانی به‌ره‌و نشوستی ئه‌روات كه‌وته‌ (قه‌تل و عامی) خه‌ڵك و ته‌قاندنه‌وه‌ی گوندو دێهات و شاروچكه‌و كانی ئاواكان وته‌ختكردن و خاپور كردنیان و، ئه‌نجادانی تاوانی پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵ و دێزی (ئه‌نفال) و گرتنی هه‌زاران كه‌س و ره‌وانه‌ كردنیان بۆ  بیابانه‌كان و زینده‌ به‌ چاڵ كران.

حزبی شیوعی، كه‌ حزبی كوردو عه‌ره‌ب و توركمان و كلدو ئاشوروسریان وئه‌رمه‌نه‌كانه‌ و، حزبێكه‌ له‌ ریزه‌كانی جێی موسڵمان و كریستیان {مه‌سیحییه‌كان} و ئێزدی و سوبییه‌كانی تیا ئه‌بێته‌وه‌و، ئه‌م حزبه‌ باره‌گای هه‌بوو له‌ زۆر شوێنی كوردستان وه‌ك: ناوزه‌نگ، تووژه‌ڵه‌، نۆكان، به‌له‌ بزان، شارباژێر، چه‌مه‌ك و سپیار، دۆڵی جافایه‌تی، سیاگوێز، هه‌ندرێن، خواكورك، كافییه‌، یه‌كماڵه‌، ده‌شتی شاره‌زور، ده‌شتی فایده‌، ده‌شتی هه‌ولێرو سماقولی، پشت ئاشان، قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان و هتد…

شیوعییه‌كان تێكۆشان و تێئه‌كۆشن له‌ پێناو: نیشتمانیكی ئازاد و گه‌لێكی به‌ختیار. هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاكی ئه‌م شه‌هێدانه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ بووین و له‌ نزیكه‌و ئه‌یانناسم {دیاره‌ هه‌ندێ ناوم له‌ بیر نه‌ماوه‌ به‌ داوای لێبوردن له‌ كه‌سوكارو هاورێیانیان و ئه‌مه‌ش چنگێكه‌ له‌ خه‌روارێك}:

شه‌هید سالم قوشتبة – هه ولير.

شه‌هید سابیر- كركوك

شه‌هید بابی فۆئاد به‌شدار بوو له‌ دامه‌زراندی باره‌گای حزب له‌ ناوزنك و بادينان.
دوو شه‌هیدی ده‌ره‌وشاو ئازا توفيق سيدا (ملا عثمان) و فوئادی عينكاوة
شه‌هید سابیر محمود – دێی طوبزازة – به‌ غه‌در له‌ باره‌گای  بيتوش شه‌هید كرا.
شه‌هید سيد توفيق: ئه‌ندانی هه‌ریمی كوردستان له‌ هه‌زار ستونی شاخی سورين شه‌هید بوو.
شه‌هید فرسه ت نجم الدين مامو پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆر خوێن گه‌رم دژ به‌ دیكتاتۆرییه‌ت
شه‌هیدانی داستانی بوڵقاميش  نه‌مران: مام بكر ته لاني، أحمد حه ساري، أبو قيس، سه ركه وت و هاورێیانیان كه‌ تا دووا دڵۆپه‌ی خوێن قاره‌مانانه‌ شه‌ریان كرد.

شه‌ری سێ كانيان: شه‌هیدان: مام كاويس و هاورێ قاره‌مانه‌كانی.
شه‌ری قزله‌ر و شه‌هیدانی قاره‌مان: مامۆستا شفيق كريم (شاهو)، هونه‌رمه‌ند معتصم عبدالكريم (أبو زهرة)، كرێكارانی هه‌ژارو چه‌وساوه‌: حسن رشيد (فلاح)، هه زار مام همزة، عمر حمه بجكول (ملا حسين).


شه‌ری به‌كر بایه‌ف:  شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز- سه رباز مه‌لا ئه‌حمه‌د بانیخیڵانی، حمه عزيز و هاورێیانیان  له‌ روو به‌روو بوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سوپاو جاش و سه‌رۆك جاشی رووره‌ش  تاوانبار ته‌حسين شاويس.
شه‌ری كرميان  و له‌ ده‌ستدانی (22) شه‌هید و یه‌كێك له‌وانه‌ پێشمه‌رگه‌ی ئازاو چاونه‌ترس حوسیب دوانزه‌ ئیمامی…


شه‌هیدان: علي خليفة  و كوره‌كانی- عزالدين ، محي الدين (أبو فيان )وبهاء الدين (ماجد): ئه‌م قاره‌مانانه‌ به‌ خوێنی خۆیان سه‌ربه‌رزیان بۆ خێزانه‌كه‌یان و ناوچه‌كه‌ تۆمار كرد..

شه‌هید: نه‌جمه‌ {دایكی  شه‌هید سه‌رباز}.

علي كلاشنكوف، ياسين نانه وا، شوان محمد عبدالله (شوان حمه قتو)، بارام هه ورامي: ئه‌مانه‌ دیمه‌نی زێرینی هه‌ڵه‌بجه‌ن..

شه‌هیدان: مولازم سامي،  مولازم شيرزاد، مولازم وهاب، مولازم بروا و مولازم أبو يسار:  خوێن له‌ حیلله‌و هه‌ولێرو و كه‌ركوك و به‌سره‌و له‌ پێناو یه‌ك ئامانج..

شه‌هیدی قاره‌مان و نه‌مر مامۆستا صه‌لاح حه‌سه‌ن {مامۆستا خالد}.. شه‌هید عمر عه‌لی {عومه‌ری پوره‌ سه‌لمی}..

ئه‌وره‌حمانی نانه‌وا – كوری خێزانێكی شیوعی و به‌ناو بانكی پشده‌رو رانیه‌.. شه‌هید

شه‌هیدانی داستانی سويله ميش: ياسين حاجي قادر، جلال وه نده رينه يى، حمه فرج فقي جنه يى، يوسف عرب (يوسف وروار) سامال أكرم.
شه‌هیدان هيوا نائب عبدالله ويوسف عرب (مثنى) و هاوریكه‌یان – له‌ سيد صادق شه‌هید كران.
شه‌هیدان : سيروان {سلێمانی} ، سلام عبدالقادر {ئاشتی} خانه‌قین و هاوریكه‌یان: له‌ گاپیڵۆن – دۆڵی جافایه‌تی شه‌هید بوون..شه‌هید كامه ران احمد {ده‌رویش} له‌ بلغاريا گه‌رایه‌وه‌و وازی له‌ خوێندن هێناو له‌ كه‌ره‌جاڵ شه‌هید بوو.
شه‌هید محمد عبدالجبار: ئه‌و رۆژه‌ی پله‌ی پیشمه‌رگایه‌تی به‌رز كرایه‌وه‌ شه‌هید بوو – شاخی سۆرین.

شه‌هید خدر حسه‌ێن – رواندوز. شه‌هید غه‌فار كه‌ریم هه‌ڵه‌بجه‌، شه‌هید مه‌جید دوكانی.

شه‌هیدی نه‌مر ته‌وفیق حه‌ریری..

شه‌هید حسن أحمد فتاح {ماموستا دارا}..

شه‌هید زاهر قرگه‌یی – له‌ قرگه‌ شه‌هید كرا..

شه‌هید ئازاد {ئازاده‌ سه‌رسوور}..

شه‌هید جبار اسعد خضر له‌ هه‌ولێر شه‌هید بوو..


شه‌هیدی نه‌مر خدر كاكيل :- سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سكه‌ری ، قاره‌مانی شه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌.. أ مامۆستایه‌كی راهێنه‌ر بوو بۆ لاوان،،

شه‌هیدانی پشت ئاشان: عميدة عذبي حالوب/ أحلام، عبير علي، الدكتور بهاء (طارق)، الشقيقان عبدالله حسن وقادر حسن (ده لكه يى)، رسول سوور، نزار ناجي يوسف، موناليزا أمين، علي حسين بدر(أبو حاتم)، أبو ماجد و ژماره‌یه‌كی زۆرتر: له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی به‌ سه‌ركردایه‌تی “”نه‌وشیروان مسته‌فا”” (ئه‌مرۆ لافوگزافی دیموكراسی لێ ئه‌دا)..

شه‌هیده‌ رسمية جبر (أم لينا) ، شه‌هید شاكر

شه‌هیدان: بايز سيد باقي / هه‌ڵه‌بجه‌، ره‌حیم – ناحیه‌ی سه نكاو، دلشاد –  سه رى جاوه و عبدالرحمن لاله – ده‌ربه‌ندیخان :به‌ ده‌ستی چه‌په‌ڵ و” یه‌كێكیان له‌ هۆڵه‌ندا ئه‌ژیت و پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌یه‌..,

شه‌هیدان علي عرب، أبو عناد و هاورییانیان له‌ گه‌رمیان شه‌هید بوون.
شه‌هیدی لاو: كاروان مام اسكندر. دیوانه‌..

شه‌هید ره‌ووف حاجي محمد (جوهر) به‌رپرسی عه‌سكه‌ری مه‌ڵبه‌ندی سلیمانی – كه‌ركوك.
شه‌هید ئازاد ره‌زا ئاغجه‌له‌ری {ئارام}. شه‌هید ماموستا هيمن شه‌هید كاوه گه‌رمیانی..
شه‌هید خليل ره‌زا كه‌بابجي، له‌ ده رمان آوا به‌ ده‌ستی چه‌په‌ڵ و ناحه‌زان شه‌هید كرا…
شه‌هیدی نه‌مرو قاره‌مان عه‌لی حاجی..

شه‌هید محمود حسن ژاله‌ناوی له‌  دێی جناره – ده‌ربه‌ندیخان شه‌هید كرا…
شه‌هید شاڵاو عثمان له‌ باره‌گای حزب له‌ دۆله‌ كۆگا شه‌هید بوو..
شه‌هیدان رسول و دلزار سيد توفيق (له‌ كه‌مینی جاش له‌ شاره‌زور شه‌هید كران) ، ره‌سول چه‌ند رۆژێك بوو بوو به‌ پێشمه‌رگه‌ {كه‌متر له‌ یه‌ك هه‌فته‌}..
شه‌هیدان  سوران عبدالله (سورانى عه به كوركه) و رفيق دارا ژاڵه‌ناوی،  ورفيق حاجى حسين -ده‌ربه‌ندیخان
هه‌زاران سڵاو له‌ شه‌هیدانی حزبی شیوعی.

له‌رۆژی 14ی شوبات سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدان دائه‌نوێنم.

سه‌رشۆری و مردن بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت. بمرێ جاش و جاشایه‌تی و گه‌نده‌ڵی. مردن بۆ داعش و ئه‌و كه‌سانه‌ی پاڵپشتی ئه‌گرن. بمرێ خواسته‌ چه‌په‌ڵه‌كانی ئه‌ردوگان و توركیایی تێرۆریست..

13/2/2015

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی