"an independent online kurdish website

لاوخاتوونێکی گەڕۆک،    

فرمێسکی دەڕژا نێو خواردنەکەی    

دوای ڕۆژێ لەو شاردا،   rehman-soufi-01

لە هوتێل، چەن نەخۆشی هاتە بەرچاو

نەخۆش گاگۆلکەیان دەکرد و جێگیر دەبوون

منداڵ گەلیش لە تەنگانەدا دەمردن

خاتوون و مێردەکەی هەڵگەڕانە بۆ ژوورەکەیان

لەوێ، مرۆڤ ئاویان هەڵدەکێشا، پیسایی بشۆنەوە

ژن و مێرد چوونە سەر تەختی خەو

خاتوون، لە خەوێکی قوڵدا

پیاوەکە بێخەو چاو لە بن میچ ڕاکشا بوو

لە تاریکایی دەرەوە دا ئاژیرێکی پڕدەنگ تێپەڕی

وژەوژ، تەپەی پێ، هاوار و گۆرانی دەهاتنە گوێ

چاو وەرچەرخان

لەبەر تەنگانە مێرولەیان دەکرد

ئەو وازە هەرگیز ڕاوەستانی بۆ نەبوو

پیاوەکە چەماوە لە ناکاو خەو بردییەوە

خەوی خەوبینین تارمایی چاو

لە خەونیدا لە سەفەرێکی دەریایی بوو

لە ئاوی خۆڵەمێشی دا جووڵانەوەیک پەیدا بوو

دەنگێک کوتی:«کەسێک هەیە خێرخوایە،

کەسێک هەیە دەتوانێ هەموو شتێ ببینێ،

بێ ئەوەی ڕقی لە هیچکەس بێ»


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی