هه‌موو کوردێک ئه‌گه‌ر خۆی له ڕاستی نه‌شارێته‌وه ئه‌زانێت یه‌کریزی و یه‌کگرتن به‌شێکی گه‌ورەش له رێگای سه‌رکه‌وتنه.
به‌ڵام به داخه‌وه هه‌رگیز ژیربوونمان بۆ نیه. ده‌یان ساڵه ڕۆڵه‌کانی گه‌ل شه‌هید و ئه‌نفال ده‌کرێن له ڕێگای ئازادی ودێمۆکراتیدا، به‌ڵام هێشتا دۆست و برای نیزیکی دوژمنانین و دوژمنی ڕاستی یه‌کگرتنی یه‌کین. له بواری بیرکردنه‌وه‌و چاکسازی و پلانی به سوود ڕۆشنبیری خاسمان ها تێا. به‌ڵام به داخه‌وه کاتێک ئه‌گه‌یته بواری پراکتیزه کردن گشتمان دوور ئه‌گرین. هه‌موومان موقه‌سیرین له هه‌موو بوارێکا. چتێکی ئیناسنیه گه‌ر به‌شه‌ر هه‌ڵه بکات له ژیانا، به‌ڵام خۆ مێژوو شایه‌تی ئه‌دات کورد به ده‌یان جار تووشی هه‌ڵه بووه، تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌وتۆ که براکوژی لێ که‌فتیه‌سه‌و. به‌ڵام با سه‌رکرده‌کانمان ئه‌مڕۆ وریا بن و ئه‌و هه‌ڵانه دواره نه‌که‌نه‌و.
بڕوا کردن به دوژمنانی دراوسێ وه‌ک ئه‌وه‌سه شوان مه‌ڕ و ماڵات باته ده‌س گورگه‌وە
ئه‌گه‌ر هه‌موو له جێگای خۆمان کۆششمان کردایه بۆ ئاو‌و خاک و بۆ میله‌ت به بێ بیرکردنه‌وه له قازانج خۆمان ئیسه حاڵمان له شوێنێ ترا بوو. دڵمان خۆش بوو وتمان کورسان ئێراق ئازاد بووه‌و ئیتر ده‌س دوژمن دووره له‌و پارچه خاکه. به‌ڵام هه‌رێم کورسان چووه تێرۆریسته‌کان جمهوری ئیسلامی هاوردێسه لای ژوورومان وه‌ک براگه‌وره داینیاگه. ئاخر ئه‌وه ئه‌یژن پێ چی؟ویژدان، عه‌دا ڵه‌ت هایته کوێنه؟ کوردی ماڵ‌وێران تا که‌ی؟
هه‌موو سه‌رکرده‌کانی پارت و حیزبه کوردیه‌کان ته‌قسیربارن له‌وه‌ی ئیمرۆ کورد ئه‌وه چاره‌نووسیه.
ده‌وڵه‌ت ئێراق نیروی خۆی کێشا دواوه له به‌رانبه‌ر شه‌ڕ داعش وکوردی چه‌وساوه‌ی تووش کرد، تورکیه ئه‌زانێت قازانجه‌که ها له‌وئ که کورد شکه‌ست بخوات خه‌ریکه یارمه‌تی داعش ئه‌کات. ئێران بۆ ئه‌وه‌ی نیرووی نیزامی خۆی بێرێته کورسان ئێراق ئه‌یه‌وت به به‌هانی موحافزه‌ت له مه‌رقه‌دی ئیمام شێعه‌کان له‌م ناکۆکیه دا به‌شدار بێت
مناڵێکی سه‌ر بێشکه ئه‌زانی بچێته باوش کێ، به‌ڵام زۆر شه‌رمه سه‌رکرده‌کانمان که به‌شێکی گه‌وره‌ی مێژووی گه‌له‌که‌مانن نازانن کێ دۆسته و کێ دووژمنه. باشه چه‌نێک تر قوربانی بات ئه‌م میله‌ته؟
با سه‌رکرده‌کانمان وه خۆیانا بچنه‌و با که‌م بوینه شه‌تره‌نجی ده‌س دوژمن. ئه‌م وڵاته ئوروپایانه به که‌مترله ۲ میلیۆن به‌شه‌ر توانیانه وڵاتێک ته‌شکیل به‌ن بۆ خۆیان، به‌ڵام ئێمه نیزیک ۵۰ میلیۆنین تا ئیسه کوردستان ۴ به‌شه‌و له سه‌ر جۆگرافیای دونیا به ڕه‌سمی نامانناسن. شایه‌ت زه‌مانێک به فێڵ و ته‌ڵه‌که وڵاته‌که‌مان دابه‌ش کریا، به‌ڵام ئیمڕۆ دوژمن پاڵی داسه‌و ئێمه‌یچ به‌ربووینه‌سه گیان یه‌ک و له جیات یه‌کڕیزی پارچه پارچه ئه‌وین و هه‌موو ڕۆژ حیزبێکی تازه ته‌شکیل ئه‌ده‌ین.
. ئێمه ناوێ له بیرمان بچێ که ته‌ک ته‌کمان مه‌سولین له به‌رانبه‌ر میله‌ته‌که‌مان ئه‌گه‌ر بۆ دواڕۆژ میله‌ت خه‌بات ئه‌که‌ین. قودره‌تێکی به‌هێز ئه‌و قودره‌ته‌سه کاتێک نه‌ته‌وه‌که یه‌کگرتوو بێت. به یه‌کگرتوویمان هیچ هێزێک ناتوانێت بمانبه‌زێنێت. منیچ وه‌ک گشت لاوێکی کورد چاوه‌ڕوان شکه‌ستی دوژمنانی میله‌ته‌که‌مانم و چاوه‌ڕوان سه‌رکه‌وتن گه‌لێکی کوردی یه‌کگرتووم. سڵاو له کورد و کوردستان و له شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان .
ئاره‌زوو حیسامی ۲۰۱۵-۲-۱۵