بە پێی هەواڵی مێدیاکان، ئەو کەسەی کە شەوی رابردوو هێرشی کردە سەر سەنتەرێكی رۆشنبیری لە كۆپنهاگن کە لارش ڤیلکس خەڵکی سوید
کە یەکێکە لەوانەی کە لە ساڵی 2007 وە کاریکاتۆری پێغەمبەری ئیسلامی (د.خ) کێشایەوە و دواتر لە لایەن تووندئاژۆکانەوە بەتاوانی ئەوەی سووکایەتی بە ئیسلام کردەوە چەندها خۆپێشاندانی دژ کرا و هەروەها چەند جارێک هەوڵی کوشتنی دراوە لە وێ بوو، کە لە ئاكامدا كەسێكی دەرهێنەری فیلم كوژرا و سێ پۆلیسیش بریندار بوون و دواتریش سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2015/02/15 هێرشی دوهەمی كردە سەر پەرستگایەکی جوولەكەکان لە وێش کەسێکی یەهودی نیگابانی شوێنەکە کوژراو دوو پۆلیسیش بریندار بوون.

دواتر عومەر لە لایەن پۆلیسی دانیمارك لە نزیك وێستەگەیەكی شەمەندەفەری كۆپنهاگن كوژرا، تەنها دوای چەند كاتژمێر لە كوژارانی ئەو كەسە، پۆلیسی كۆپنهاگن ئاشكرای كرد، ئەو كەسەی دوای هێرشی دووەم كوژراوە، هەر هەمان ئەو كەسە بووە، كە شەوی رابردوو هێرشی یەكەمی ئەنجامداوە و ناوی عومەر عەبدول حامید ئەلحوسێنە کە ماوەی 2 حەوتوویە لە زیندان ئازاد کراوە، دوای ئەوەی 2 ساڵی زیندانی کراوە بە تاوانی هێرش کردنە سەر کەسێک بە چەقۆ. ئەم کەسە هەر لە دانمارک لە دایک بووە و هەر لە وێش گەورە بووە و تەمەنی بوو بە 22 ساڵ، کاتی کوژرانی 2 دەمانچەی پێ بووە و پێشتریش پۆلیس لیباس و ئەسەلحەی ئوتوماتی تری دۆزی بۆوە.
وێنەی لارش ڤیلکس، ئیکسپرێسێن
