شه‌ممه‌ی رابردو له‌هێرشێكدا له‌كۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك دوو كه‌س كوژرا، كه دواترین هێرشی توندڕه‌وه‌كان بو بۆ سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوشدا زیاتر له10 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌و چه‌ندین هاوڵاتی كوژراون.
ئاوێنه‌نیوز: له‌راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی جمهوری لوبنانییدا ئاماری چوار ساڵی هێرشی كه‌سانی توندڕه‌و بۆ سه‌ر ناوخۆی وڵاتانی رۆژئاوا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دواترینیان شه‌ممه‌ی رابردو (14ی شوباتی 2015) بوو له‌دانیمارك كه هێرشكرایه سه‌ر كڵیسایه‌كی جوله‌كه‌و سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری كه سه‌رقاڵی كۆڕێك بون ده‌رباره‌ی ئیسلام‌و ئازادی راده‌ربڕین‌و دوو كه‌س كوژرا.
به‌هه‌مانشێوه له(9ی كانونی دوه‌می 2015) كه‌سێكی موسوڵمان به‌ناوی (ئه‌حمه‌د كۆلیبالی) ته‌مه‌ن 32 ساڵ له‌نێو ماركێتێكی جوله‌كه‌دا له‌پاریس چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد‌و چواری لێ كوشتن كه هه‌مویان جوله‌كه بون‌و له‌گه‌ڵ كوشتنی پۆلیسێكدا، هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌شارێكی نزیك پاریسی پارته‌ختی ئه‌و وڵاته.
له(8ی كانونی دوه‌می 2015) هه‌ر له‌فه‌ره‌نسا پۆلیسێك كوژراو یه‌كێكی تر برینداربو.
له(7ی كانونی دوه‌می 2015) دوو برا (سه‌عیدو شه‌ریف كواشی) هێرشیانكرده سه‌ر گۆڤاری (چارلی ئیبدۆ)و 12 كه‌سیان كوشت، پاشا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پاریسه‌وه هه‌ردوكیان كوژران.
له(16-17ی كانونی یه‌كه‌می 2014) له‌وڵاتی ئوسترالیا كه‌سێكی موسوڵمان به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ناوی (هارون موئنس) له‌قاوه‌خانه‌یه‌كی شاری سیدنیدا 17 كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد‌و دوو كه‌سی لێ كوشتن، كه بكوژه‌كه پێش مانگێ له‌و روداوه نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و پشتیوانی خۆی بۆ خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌بڕیبو.
له(22ی تشرینی یه‌كه‌می 2014) له‌كه‌نه‌دا كه‌سێك به‌ناوی مایكڵ زیهاف بیبۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، به‌چه‌كی راوكردن كه‌سێكی سه‌ربازی كوشت‌و پاسه‌وانێكی په‌رله‌مانی بریندار كرد‌و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه خۆیشی كوژرا، هه‌روه‌ها له(20ی هه‌مان مانگدا) گه‌نجێكی تر به‌ئۆتۆمبیل كه‌سێكی سه‌ربازی كوشت، كه ئه‌و دو كه‌س ویسویانه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌داعشه‌وه له‌سوریا.
له(24ی ئایاری 2014) گه‌نجێك له‌به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ی جوله‌كه‌كان له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا چوار كه‌سی كوشت كه دوانیان ژن‌و مێردێكی گه‌شتیاری بون.
له(22ی ئایاری 2013) له‌وڵاتی به‌ریتانیا دوو كه‌سی له‌نده‌نی به‌ره‌گه‌ز نه‌یجیری به‌ئۆتۆمبیل سه‌ربازێكی گه‌نجیان كوشت، دواتر له‌دادگا دانیان به‌وه‌دانا به‌هۆی ئه‌وه‌وه كوشتویانه چونكه موسوڵمانان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سه‌ربازه به‌ریتانیانه ده‌كوژرێن، بۆیه له(شوباتی 2014) یه‌كێكی 29 ساڵ‌و ئه‌وی تریان 45 ساڵ حوكمی زیندانی دران.
له(15ی نیسانی 2013) له‌بۆستنی وڵاتی ئه‌مریكا له‌كاتی یاری گۆڕه‌پان‌و مه‌یداندا دوو بۆمبی ده‌ستی ته‌قێندرایه‌وه‌و سێ كه‌س كوژراو 264 كه‌سی تر بریندار بون، دواتر ده‌ركه‌وت دوو برا موسوڵمان به‌ره‌گه‌ز شیشانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه، پاشان یه‌كێكیان ده‌ستگیركراو ئه‌وی دیكه‌یان پاش روبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیس كوژرا.
له(11-19 ئازاری 2012) له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا كه‌سێك به‌ناوی (محه‌مه‌د مه‌راح)ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌فیشك سێ سه‌ربازی كوشت، هه‌روه‌ها له19ی هه‌مان مانگ سێ خوێندكار‌و مامۆستایه‌كی جوله‌كه‌ی له‌شاری تۆلۆز ده‌كوژێت، ئیدی له22ی هه‌مان مانگ‌و پاش 32 كاتژمێر له‌گه‌مارۆدانی له‌نێو شوقه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا.
سەرچاوە: ئاوێنە