له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدکا له تۆره کۆمهلاییهتیکان هاوخه‌می و به هانا چوونی هاوبیرو ههڤالانیانهوه هاتن و سه‌رقالی ئه‌و روودا بوون که له نیوان دوو بنه‌ماله‌دا روویدا که ناچممه ناو ورده‌کارییه‌کی.
هلام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێرمانینه ئه‌وه‌ییه که ئه‌م رووداوانه ده‌بیت وردبینانه و زانستیانه ههلسهنگێندرین و هۆکاره‌کانی بدۆزینه‌وه.که به رای من حزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌لات به‌گشتی و حدکا به‌تایبه‌تی خۆی زیاتر سه‌رقالی ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه بکات.
حدکا ئه‌وه ماوه‌ی 20 سال زیاتره یا که‌متره، گیرۆده‌ی خاکی کۆییه بووه(که‌مپ نشین) بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وتنه‌کانی باشوور که جێگای رێزه به‌لام ئاسه‌واری خراپی که داوێنی حدکا گرتوه‌ته‌وه چییه؟ له‌خۆیدا که‌مپ یانی ژیانێکی کاتی و له ژێر کۆنترۆل جا هه‌ر هێزوو لاییهنیک بێت،به‌لام ئه‌وه له بیر نه‌که‌ین که له ناو ئه‌م که‌مپه‌دا ژیان درووست ده‌بێت، مندال له دایک ده‌بێت،ئه‌ندامانی لی ده‌مریت و هه‌روه‌ها ژیانی هاوسه‌ری پێک دێت و بگره زۆر شتی دیکه وه‌ک ئه‌و دیوی که‌مپ واته کۆییه و سولێمانی…هتد.
ئه‌و منداله‌ی له‌و له دایک ده‌بیت و چاو به دوونیا دهپشکوێنیت خۆی نازانی ئێره که‌مپه و ناوی که‌مپی ئازادییه و ئه‌ندامانی خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ئازادی به‌لام له نیوی که‌مپی ئازادی‌دا ئازادی قهدهخهییه.که وابوو له ناخدا ئازادی له گه‌رووی مرۆڤه‌کانی که‌مپدا دهخنکیندرێت هه‌ر له باری ساکالۆژییهوه مرۆڤه‌کان تووشی لاوازی ده‌روونی ده‌بن،ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان په‌نا ده‌به‌ن بۆ ده‌وا و ده‌رمان و ….هتد,که ئه‌مانه هه‌موو کلتووری که‌مپ نشینییه.
له رهستهیکدا ئه‌م کۆمه‌له ئینسانه به درێژای ته‌مه‌نیان ده‌ستیان له خه‌بات هه‌لنه‌گرتووه و وه‌ک دلپاکترین و دلسۆزترین مرۆڤه‌کان له‌م رێگاییه ماونه‌ته‌وه که جێگای رێز‌و پیزانین،به‌لام ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین له‌وانییه منداله‌کانیان ئه‌م رێبازه ههلنهبژیرن که ماڤی خۆیانه و هه‌رده‌م له هه‌ولی ده‌رباز بوون له‌م وه‌زعه‌دا بن ته‌نانه‌ت خۆیان به یاساکانی که‌مپه‌وه نابستنهوه.
که‌وا بوو “حدکا” هاوار بۆ کۆ به‌رێت بۆ خۆی ئه‌م قهناعهتهت هه‌لبژاردوو و وه‌ک تاکتیکێک 20ساله ره‌چاوی ده‌کات و ئیستاش ئاکام وکاردانه‌وه‌ی ده‌بێنین.له وانه‌ییه زۆر خالی پوزتیڤ وه‌ک خالی نه‌گه‌تیڤ له لای یه‌ک ریز بکرێن به‌لام ئیستا خه‌ریکه یه‌ک له دوای یه‌ک بهروهک به سیاسه‌ت و قبوول کردنی که‌مپ نشینی ده‌گرێت بگره کاره‌ساتی دیکه‌شی لێبێته‌وه فارس کوتنی ئه‌مانه پێش ده‌رامه‌دی رووداوی تالتر ده‌بن.
بۆ مێژوو باسی کام کاره‌سات بکرێت،داخستنی رادیۆ،هێرشی سوپای 2000 که‌سی ، فه‌رشی سوور یا پلانی تیرۆری سه‌دان کادرو و پێشمه‌رگه که سهرامییهێکی هه‌ره به‌نرخی نیشتمانی بوون له پێناوی چ ….هه‌لوێسته‌کانی ئه‌و کات چ بوونی بۆ ئاکامیان نه‌بوو،بۆ کاره‌ساته‌کانی له شێوه و شکلی جێوازدا دووپات ده‌بنه‌وه؟ که‌له‌که‌ی ئه‌م پرسیارانه بهروهکی رێبه‌ری حدکا ده‌گرێته‌وه که تا ئێستا هه‌ر بێ وڵام بوونه.
ئیستا هه‌ر چه‌ند حدکا سه‌رقالی یه‌ک گرتنهوهییه هه‌ر چه‌نه ره‌وته‌که زۆر له‌سه‌رخۆییه وبه هێواشی ده‌بزوێت ئه‌وێش به رای من کاردانه‌وه‌ی که‌مپه که خیرای به خۆوه نابینی،له‌په‌نای ئه‌وه‌شدا گیروو گرفتی تیشک که له‌م سهردهممه هستیارهدا که میدیا رۆلی سه‌ره‌کی ده‌گێرێت حدکا به خۆییه‌وه خه‌ریک کردوه. بۆییه حدکا ده‌بێت له پێشدا خوێندنه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م رووداوه هه‌بێت “له ناخدا“، زۆر بایه‌خ بدا به‌م گرفته‌ی که‌مپ نشینی چونکۆ ئه‌م کێشه ته‌نیا کێشه‌ی ئیستای حدکا نییه بۆییه دوای یه‌ک گرتنه‌وه‌ش کێشه ده‌بێت،که‌وابوو وه‌ک پرۆژه‌ێک له ده‌ستووری کاردا بیت و شان به‌شانی ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه کاری بۆ بکرێت و خۆی ده‌رباز بکات.
سه‌عید گۆلشه‌ن 05/03/15