هەروەک ئاگادارن، ئاسایش و پۆلیسی کۆیە بە شێوەیەکی زۆر ناشیرین هێرشیان کردە سەر ماڵەکانی حیزبی دێمۆکڕات، لە 3 پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕات و لە چەندین ژن و منداڵیان دا.
ئێستا هەر خۆیان، لێکۆڵینەوە لە خۆیان دەکەن. لە کاتی وادا دەبێ کەسانی بێ لایەن بەم کارە هەستن، ئێمە وای بۆ دەچین کە لێکۆڵینەوەکە بە قازانجی خانەخوێ بە زەرەدی میوان تەواو دەبێ.
دەقی روونکردنەوەکەی یەکێتی
له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌كردنی بڕیاری دادگا له كامپێكی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا كاردانه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاندنی چاوه‌ڕه‌وان نه‌كراومان گوێ لێ‌بوو، ده‌مانه‌وێت بۆ رای گشتی رایبگه‌یه‌نین له رۆژی بیستنی رووداوه‌كه‌دا ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی سلێمانیمان ئاگاداركردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئاسایش و پۆلیس له‌كاتی جێبه‌جێ‌كردنی بڕیاری دادگادا هه‌ر پێشێلكارییه‌كیان له كه‌مپه‌كه‌دا كردبێت، ده‌بێت سزا بدرێن، ئاسایشی گشتیش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دانا.
بێگومان به‌پێی یاسا‌و ئه‌ركی خانه‌خوێی و رێز‌و میوانداریشیان له‌سه‌رمانه، به‌ڵام له‌كاتێكدا كێشه‌یه‌كی له مجۆره رووده‌دات كه‌ناڵی تایبه‌تی سیاسیی چاره‌سه‌ركردن هه‌یه نه‌ك رێگاكانی تری راگه‌یاندن.
له‌گه‌ڵ رێزدا…..
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك
….
بابەتەکانی پەیوەندی دار
-
ئاسایشی کۆیە هێرشی کردە سەر بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
-
روونكردنەوەی سكرتاریای حیزبی دێموكرات لە بارەی هێرش بۆ سەر کەمپی ئازادی
-
لە کۆیە بەڵا دەبارێ، د. حوسێن خەلیقی