"an independent online kurdish website

دوای بڵاو بونەوەی تێکچونی باری تەندروستی ڕێبەری ئێستای ئێران لە میدیا کانی جیهانی دیسان پرسیارێکی کۆن خۆی دوبارە دەکاتەوە ئەویش ئەوەیە کێ دوای خامنەی دەبێتە ڕێبەری ئێران. بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارە سەرەتا دەبی ئەوە ڕون بکەینەوە کە هەڵبژاردنی ڕێبەری ئێران لە دەست مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەریە. alborz_rointen14

دوای مردنی مهدوی کنی سەرۆکی پێشوی خوبرگان لە چەند ڕۆژی داهاتوو هەڵبژادن بۆ سەرۆکی ئەم مەجلیسە دەکرێت کە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی خوبرگان تا ڕادەیەکی زۆر ڕێبەری داهاتوی ئێرانیش بە دیار دەکەوێ لێرە دا بە لێکدانەوەی ئەو هەڵبژاردنە و هەواڵی نەخۆشی ڕێبەر و کەسایتیەکانی کە ناویان دەهێنرێ بۆ دوای خامنەی بە بۆچونی من ئەو سێ ڕاستیە دەردەکەون

یەکەم: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی خوبرگان ناوی چەند کەس دەهێنرێ لەوانە شاهرودی تەبەسی نوێنەری رێبەر لە پارێزگای مشهد و هاشمی رفسنجانی کە لە یەک خەتی نزیک لە نزیک یەکن هەروەها جنتی و یزدی کە لە خەتی پارێزگاران و دژی هاشمی ڕەفسنجانین لێرە دا تا ئێستاش کاندید بونی ڕەفسنجانی یەکلای نەبوتەوە چونکو ئەو کاتێک خۆی کاندید دەکات کە بزانێ یەکێک لەو دو ناوەی تر واتە شاهرودی تەبەسی نابینە سەرۆک ئەوکات ئەو لە بەرامبەر کەسانی وەک یزدی و جنتی خۆی کاندید دەکات کە سەرکەوتنی مسۆگەر ترە. بەڵام شاهرودی کە پێشتر جێگری مهدوی کنی بوە دوای ئەو لە جێی ئەو دانیشتوە خاوەنی کەسایەتیەکی پەسند کراوی هەموو باڵەکانی ڕێژیم قەبوڵیانە لە هەمان کاتیش نزیکی رفسنجانی بە حساب دێت واتە ئحتمالی سەرکەوتنی ئەو زۆرە ئەگەر ئەویش سەرکەوێت هەموو لایەک ڕازی دەبن بە سەرکەوتنی ئەو کە ئێستاش ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبات دەست پێکی سناریۆی دوای خامنەی یە.

دووهەم: ڕەفسنجانی یەکێک لە کەسایتیە هەرە دەست ڕۆیشتوی نێو ڕێژیم هەژمار دەکرێ کە تەنانەت دروست بونی گرفت لە نێوان ئەو باڵی خامنەی لە ساڵانی ڕابردوو خامنەی نەیتوانی وەکو کەسانی تر لە سەرڕێگای خۆی لابەرێ لە هەمان کاتیش ئەو زۆر جوان لە چۆنیەتی هەڵبژاردنی ڕێبەری دەتوانێ ڕۆڵ بگێرێ چونکو ئەو کاریگەریەکی زۆر هەبوو بۆ هەڵبژاردنی خامنەی دوای خومینی لە کاتی خۆی. ئەگەر بێت وشاهرودی ببێتە سەرۆکی خوبرگان ئەوکات ڕێگە بۆ ڕێبەری ڕەفسنجانیش خۆش دەبێت چونکو ڕەفسنجانی خاوەنی زۆرینەی دەنگەکانی خوبرگانە و شاهرودیش نزیکێتی و لە هەمان کاتیش ئیتر کەس لە ئەو لە ناو ڕێژیم کە لە ڕوی سیاسی و ئەزمونەوە حازر بێ بۆ ڕێبەرێتی ئێران نیە. بەڵام ئەگەر شاهرودی نەبوو سەرۆکی خوبرگان ئەو کات دەبێتە رەقیبی ڕەفسنجانی بۆ ڕێبەری بەڵام ئەوەی کە لە شانسی شاهرودی کەم دەکاتەوە عێراقی بونی شاهرودیە واتە ئەوەش وا دەکات کە سبەی ڕۆژ لە بەرامبەر ڕەفسنجانی کەم بێنێتەوە بۆیە باشترین سناریۆ ئێستا ئەوەیە شاهرودی بۆ سەرۆکی خۆبرگان و ڕەفسنجانی بۆ ڕێبەری داهاتوی ئێران دابنرێت. کاریش بۆ ئەمە دەکرێت ئەوەی تا ئێستا کاندید بونی خۆی ڕانەگایندوە بەڵگە بێت بۆ ئەم سناریۆیە

سێهەم : بۆ گەلی ئێران وئەوانەی دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامین دەبێ ئەوە باش بزانن کە هەڵبژادنی ڕێبەری ئێران نابێتە دەرفەتێکی وەها کە ڕێژیم بەرەو زەعیف بون بچێت چونکو تاقمی دەسەڵاتدار وا ڕێککەوتون کە بەر لەوەی کیشە بگاتە شوێنی مەترسیدار چارەسەری بکەن هەتا ئەگەر ئەو چارەسەریە ببێتە هۆی ئەوەی هەندێ موهرەی ئەساسیش دەر بکرێن هەر وەکو لە شەترەنج موهرەی وەکو وەزیر و فیل و ئەوانی تر گرنگن بەڵام کە دەگاتە سەر ئەوەی شاە بپارێزێ ئەوان نرخێکیان نامێنێ. هەر وەکو دیتمان دوای خومێینی ئەوان توانیان ئەو کێشەیە زوو چارەسەر بکەن بێ گومان ئێستاش دەتوانن بە هەمان شێوە چارەسەربکەن تەنانەت لەوانەیە ئەگەر بێت و ڕەفسنجانی ببێتە ڕێبەر ئەو کات بەناو ڕێفۆرمیستەکان هەناسەیەکی تر بکێشن کە ئەمەش وا دەکا تەمەنی ڕێژی درێژتر بێت. کە واتە بەر لەوەی چاوەڕوانی بکەین کە ڕێژیم لە ناوخوە تێک بچیت دەبێ لە دەرەوە دژبەرانی ڕێژیم خۆیان زۆر بەهێز بکەن ئەوە بەهێزی ئوپزسیونی ئێرانە کە دەبێتە بێ هێزی ڕێژیم هەر بۆیەش لە هەر شوێنێ ئۆپزسیون توزێک جوڵا بێتەوە بە تیرۆر لاواز کراوە هەتا ئەگەر ئەو ئۆپزسیونە تەنیا کوردەکانیش بن .

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی