خۆر خەریکە هێدی هێدی مال ئاوایی لە دۆلو قەد پالی چیا دەکا
شنەی بای خۆشەویستی لە پێ دەشتی سەر سەوزی لادێو شارەوە
ئارام ئارام باوەشێنی کاکۆلی تۆز گرتوی رۆلە ئاشقەکەی خوی دەکا
ئەوە ئەوینی نیشتمانە ڕێگەی هەورازمان بۆ هەموارتر دەکا
کاروانەکەمان لە ڕێگای بەرەو ئاسۆ ،هەورازەکان بە دووی خوی دەدا
دەنگی هەنگاوەکان
هەر وەک ترپەی دڵەکان بە هێواشی شەو لە نیوە تێپەر دەکا
دەنگێ بەر گوێم کەوت
بە ئارامی وتی پشوویهکی کورت
بەردێکم کردە تەکیەگاو
پاڵم دا بە کۆلەپشتیەکەمەوە
ڕووم کردە ئاسمان
بە چاوی ڕۆحمەوە
بۆ نیگای ئەستێرەکان دەگەرام
بە دوی مانگا هەنگاوم دەنا
ئەستێرەکان درەوشاوەتر
لە گەران دا بوون
بۆم بووه پرسیار و وتم
ئێمە ئهشقی نیشتمانە
لە بۆ بەرخودانە
چیا و دۆڵ ودەشت
رێگەی بێ پسانەوەی
شەوی تاریک ، دەشت و کێو دەپێوین
ئهی ئێوە بە دوی چی وێلین؟
ئێمەی ئهستێرە کە دەبینی درەوشاوەتر
لە گەران داین
تا بەرزترین و جوانترین وشە
وەک هونراوە بهۆنینەوە
بۆ گەردنی ئەو کەسانەی
بە عهشقەوە لە سەر پێ
لە گەڵ ڕووبار بە ڕێوەن
لە گەڵ مانگا هاورێن
لە گەڵ چیا بە پێوەن
ئەوانە دەبنە مۆم و
لە دڵه تاریکیدا دەسوتێن
ڕووناکیان بۆ گەڵە و
خۆیان دەسوتێن
مەزنترو درەوشاوەترن لەوەی
کە بە سینگی ئاسمانەوە هەڵواسراون
ژیار سەفەری