"an independent online kurdish website

onij_1364@yahoo.com

ڕێبه‌رایه‌تیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌ هۆی بیرته‌سکی و گریمانه‌یی و که‌مبووده‌ ده‌روونییه‌کانیان، بیرۆکه‌ی خۆیان به‌باشترین و خوازراوترین بیرۆکه‌ ده‌زانن و ده‌یانهه‌وێ هه‌موو که‌س وه‌کوو ئه‌وان بیر بکاته‌وه‌، shoresh-golkar

ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ که‌ قه‌ت نه‌توانن خۆیان له‌ جێگای که‌سانی دیکه‌ دابنێن و دادوەری له‌ سه‌ر خۆیان بکه‌ن، چوونکه‌ له‌ قوڵایی فکریاندا باوەڕیان به‌ ئازادی بیر و ڕا و هزری نوێ نه‌بووه‌،، بۆیه‌ هیچ کات ناتوانن ڕێز بۆ بیروبۆچوونی دیکه‌ دابنێن و ته‌نیا و ته‌نیاش به‌دوای ده‌سته‌به‌رکردنی قازانجی تاکه‌که‌سی و کاتی خۆیانن و ڕێڕەوی له‌و سیاسه‌ته‌ ده‌که‌ن که‌ کورد گوته‌نی: “خۆم و دایکم سه‌ید بین، به‌رزه‌نجی سه‌ریان به‌ ڕیشی بابیان”.

ئیدی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی گرینگ نییه‌ به‌لایانه‌وه ‌و له‌بیریشیان کردووه‌، ته‌نانه‌ت ئاوڕێکیش له‌ داهاتوو ناده‌نه‌وه‌و ته‌نیا به‌ دوای بردنی خه‌له‌یه‌کن له‌و خه‌رمانه‌. چونکه‌ ئه‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه‌ که‌ بریتین له‌ “زانایی، بوێری و باوەڕ” ده‌بێ هه‌ر خه‌باتگێڕێکی راسته‌قینه‌ش هه‌یبێ، ئه‌مان نیانه‌و هه‌موو کاتیش پرسوونان.

مه‌خابن ئه‌م شێوه‌ بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵسووکه‌وته‌ بووه‌ته‌ کولتوور و فه‌رهه‌نگ له‌م وڵاته‌داو وه‌کوو دومه‌ڵێکی لێ هاتووه‌ که‌ به‌ هیچ ئانتیبیووتیکێکیش چاک نابێت و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ له‌ عه‌قڵییه‌تێکی نادروست و لاوازی ئه‌ۆ ئۆپۆزیسیۆنه‌ ده‌دا.

بۆیه‌، هیچ کات ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ ئێرانێدا نه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌ و زۆرتری ئه‌و ڕووداوانه‌ش که‌ به‌ نێوی ئاڵوگۆڕی بۆ هێنانه‌ دی دێموکراسی کراوه‌، شتێکی ڕواڵه‌تی و لاوه‌کی بووه‌، چوونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا سه‌یری رابردوو ئێستای ئێران بکه‌ین ده‌بینین که‌ به‌شێکی زۆر له‌وانه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بووه‌و هه‌یه‌، پێشتر ئۆپۆزیسیۆن بوونه‌و ناڕه‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌ سیستمه‌ حکومه‌تیه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام پاش به‌ ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن ئه‌م که‌سانه‌وه‌ بۆ خۆیان بوونه به‌ مه‌زنترین و سه‌ره‌ڕۆترین دیکتاتۆره‌ ملهوڕه‌کان .

به‌م پێیه‌ به‌و ئاکامه‌ ده‌گه‌ین که‌ به‌ڕاستی له‌ ناخ و وجوودی ئه‌و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌ی ئێرانێدا هه‌زاران “عه‌لی خامنه‌یی” و “خومه‌ینیی” و په‌هله‌وی” نوستووه‌، به‌س ده‌رفه‌تیان بۆ ناێته‌ پێشێ که‌ بێنه‌ مه‌یدان و وه‌کوو وان ده‌ست بکه‌ن به‌ زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه‌ ده‌بێ بڵێین که‌ ئه‌م جۆره‌ عه‌قڵییه‌ته‌، باروودۆخێکی له‌ ئێرانێدا پێکهێناوه‌ که‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ژیانی خه‌ڵک له‌ گێژاوێکی پڕ له‌ کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا خه‌ریکی نوقمبوونه‌و ڕێگای قوتار بوونیش نادۆزێتەوە و هه‌رچی کاتیش تێپه‌ڕ ده‌بێ له‌ هه‌ڵدێرو له‌نێوچوون نزیکتر ده‌بێته‌وه‌.

چوونکه‌ خه‌ڵک چاک ده‌زانن که‌ ئامانجی ڕێبه‌رایه‌تی ئۆپۆزیسیۆن له‌ هه‌ر کوێی ئه‌م دنیایه‌ بێ، گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری وڵات و گۆڕینی سیستەمی به‌ڕِێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته‌، ئه‌ویش بۆ باشتربوونی ژیانی خه‌ڵک و به‌ره‌و پێش چوونی وڵاته‌که‌یان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێراندا ته‌نیا و ته‌نیا مه‌به‌ستی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌ۆ ئۆپۆزیسیۆنه‌ گۆڕینی “ئیکس”و هێنانه‌ گۆڕی “ئیگریگه‌”و جێگیر کردنی سیستەمی لاسایی کردنه‌وه‌یە له‌ نێو خه‌ڵک، له‌ جیاتی فه‌رهه‌نگی لێکۆلینه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و پرسیار کردن.

هه‌ر بۆیه‌ زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ش هه‌میشه‌ له‌م وڵاته‌دا دووپات ده‌بێته‌وه‌ و بێ ده‌ره‌تانیش باڵی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا کێشاوه‌و وڵاتی خستووه‌ته‌ ناو په‌له‌قاژه‌وە.

هه‌روه‌ها جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌م شێوه‌ بیرکردنه‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رده‌وامی سه‌ره‌ڕۆیی، کارێکی کردوه‌ که‌ نیشتمانه‌که‌مان هه‌نووکه‌ په‌رۆش و نیگه‌ران و حه‌په‌ساوه‌ بێت و ترس و خۆفیشی هه‌بێت له‌و داهاتووه‌ تاڵه‌ که‌ چاوه‌ڕێیه‌تی

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی