"an independent online kurdish website

قەیرانی ناوەکی ئێران لە گەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەی و ڕۆژئاوادا وەك چاوەڕواندەکرێت بەوسانایە ئەنجامێکی ئەوتۆی لێناکەوێتەوە  و بێگوومان کاردەگاتە ئەو بژاردانەی کە ئەمریکا لە ئەگەری شکەست هێنانی دانووستانەکاندا،muhamad-suleimani-

پێشوەخت هێلە ستڕاتیژیەکانی لەسەر داڕشتووە. پاش ئەوەی ” ئۆباما” وەك سەرۆکی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەدەڵاتی دەست، هەوڵە سیاسی و دیپڵۆماسیەکان لەو پەیوەندیەدا بە خێرای دەستیان پێکردوە، بە نیەتی کۆتایی هێنان بەو قەیرانە کە  نیگەرانی زۆری بەدوایخۆیدا بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەی و گەلانی وڵات لێکەوتۆتەوە.

حکوومەتی ئاخوندی  ئێران زۆر زیرەکانە هەوڵیداوە و دەیدات  لە مەیدانی گفتووگۆکانی لە گەل ڕۆژئاوادا، کەڵکی بە سود لە سیاسەتی نەرمی ئۆباما لە بەرژەوەندی پەرەپێدانی بەرنامەی  ئەتۆمیەکەیان وەربگرن  و، لە درێژەی دانوستانەکانیدا، ئەنجامێکی گرینگ لە کۆبوونەوەکاندا ، وەك دەسکەوتێکی شیاو بەدەست بێنن و ئەمریکا لەسەر هەوڵوێستی سیاسی خۆیان ڕازیبکەن کە بەردەوامبوونیانە لەسەر سیاسەتی دەست گەیشتن بە چەکی ناوەکیە.

دەسەڵاتدارانی تاران ئەگەر هەست بە نەرمی و هاتنە پێشی ئیدارەی ئۆباما سەبارەت بە قەیرانی ناوەکیان نەکردبایە، هەرگیز بەو خێرایە ئامادەی ڕەوتی بەردەوام و  دەورەی دانیشتنە ٧ قۆڵیەکان نەدەبوون ( کرۆپی ٥+١  و  ئێران).  دەورانی حووکمڕانی لە  ئیدارەی نوێی ئەمریکادا هەلومەرجێکی ئەوتۆی رەخساندوە کە بەئاشکرا لە  بەرژەوەندی بەرنامەی ” بۆمبای ئوتۆمی”  ئێران دابەڕێوەچووە و هەرلەوپەیوەندەیەشدا لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی  زۆری بە دوایخۆیدا هێناوە و هەتا  بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە نیگەرانیەکانیان بەئاشکرا دەربڕیوەو زۆر بەوەردی لە” قۆناخی نوێی گفتۆگۆکندا” چاوەدێری هەنگاوەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو پەیوەندیەدا دەکەن و بەچاوی ڕەخنە و لاوازی دیپڵۆماسی سیاسی ، سەیری رەوتی کۆبوونەوەکانی ئێران و ئەمریکا دەکەن و بێگوومان لەو پەیوەندیەدا سەرنج و بیروڕای بەرچاوتریان دەخەنە روو. هەرلەوپەیوەندیەشدا ئەوەیان ڕاگەیاندوە، کە ئەگەر بێت و ئەو ڕێککەوتنە لە بەرژەوەندی و بەمەیلای ئەمریکایەکان  نەبێت، بە بڕیارێک هەڵی دەوەشێنەوە پاش کۆتای دەورەی ئۆباما.

وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکیش لەو ڕاستایەدا،  هەستی بە نیگەرانیەکانی هاوتا فەڕانسیەکەی کرد و کێری ڕایگەیاندوە کە ئەوان هاوڕان لەسەر پرسی بەرنامەی ناوەکی ئێران و ئیدارەی ئۆباما پەلەی لە ڕیککەوتن سەبارەت بەو قەیرانە نیەو بەڵکوو پێویستە سەرنجی  هەموولایەنکان و بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگای جیهانیش لە بەرچاو بگرین. زۆر لە سیاسیەکان لە ئاستی نێوخۆی ئەمریکا و دەرەوەدا، پێیان وایە سەردانی ” ناتەنیاهۆ ” بۆ کۆنگرێس و فاکتەکانی شوێنی زۆر بارچاوی لەسەر وریاکردنەوەی لایەنەکانی بەشداری گفتووگۆکانی ڕۆژئاوا و ئێران هەبووە. 

 حکوومەتی نیزامی ئێران زۆر بە خێرای کەوتوونەتەخۆیان هەتا پێشدەست پێکردنی قۆناخی هەڵبژاردنی دەورەی سەرۆکایەتی لە ئەمریکادا، لەو بوارەدا  بەئامانجەکانیان بگەن و خۆیان لە پرسی ناوەکی لە گەڵ رۆژئاوادا یەکلای بکەنەوە. بەپشت بەستن بە میکانیزم و فاکتە سیاسی و فیکریەکانی ئەمریکا، جێگۆڕکەی دەسەڵاتی سیاسی و حوکمڕانی لەو وڵاتەدا، لە نێوان”  دێمۆکرات و کۆماریەکاندا”  یەك لای دەبێتەوە و بەدرێژای مێژووی سیاسی، ئەو دوو حیزبە وڵاتیان بەرێوەبردوە و لە هەڵبژاردنەکاندا ڕەکەبارایەتی یەکتری دەکەن. بەڵام کاتێک ” سەیری پاشەکشەی سیاسی و نیزامی و دیپلۆماسیەکانی ئەمریکا دەکرێت، زۆر بەی شکەست و پاشەکشەکان لە سەر دەستی دێمۆکراتەکان تۆمارکراون لە مێژووی سیاسی ئەو وڵاتەدا”  و، وەرگرتنی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری  لە لایەن ” باراك ئۆباما”  بەقۆناخی شکەست و پاشەکشەی گەورەی ئەمریکا  دەژمێردرێ و ئەو وڵاتە لە بواری سیاسی و ئابووری و بازرگانی و دیپڵۆماسیەکانی بەهۆی نەرم ڕەوی ئۆبامای، مەیدانی بەتەواوی  لێ بەرتەسک کراوەتەوە. بەڵام کۆمەریەکان لە ئاستی سیاسیەتی دەرەوەدا پەیڕەوی ستڕاتیژی خێراو قووڵ کە لە گەڵ بەرژەوەندی سیاسی و بازرگانی بگوونجێ، پشتیووانیانکردوەو سیاسەتێک   بەڕێوەدەبەن کە لە هەموو بوارەکاندا هێزو قورسایی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئاستی نێونەتەوەیدا نیشانبدات و هەنگاو بەهەنگاو لە مەیدانی کایە سیاسی و دیپڵۆماسیەکاندا خۆیان دەربخەنەوە. لە ئەمریکادا سیاسەت و بڕیاری نیشتیمانی لەسەر دەستی دوو ئاڕاستەی جیاوازدا دیاری دەکرێ و هەرلەوکاتەشدا وڵاتی پێبەڕێوە دەچێت و ئەوەی سیاسیەکانی ئەمریکا هەوڵی بەهێزکردن و پەرەپێدانی دەدەن، باڵادەستی و توانای  سیاسی و ئابووری و نیزامیەکانی وڵاتەکەیانە. دیارە لەو کاتەوەی ئۆباما وەك سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەرکەوتووە، پەێڕەوی لە دیپڵۆماسیەتێکی سیاسی نەرم  دەکات و هەوڵدەدات زۆر بەی کێشە و قەیرانەکان بە ڕێگای ئاشتی و دیالۆگدا بەئەنجام بگەیەنێت.  ئیدارەی ئەمریکا زۆر بەچڕی لە ماوەی سەرۆکایەتی ئۆبامادا کەوتۆتەخۆی بۆ ئەوەی سەبارەت بە قەیرانی ناوەکی ئێران بگاتە ئانجام و لەو ڕێگایەوە کۆتای بە ئاڵۆزیە سیاسی و دیپڵۆماسیەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ دەسەڵاتی خۆ سەپێنی تاراندا بێنێت. کاتێک بنیامین ناتانیاهۆ لە کۆنگرێسی ئەمریکا، بە هێنانەوەی فاکت و بەڵگەی سەلمێنەر، پەردەی لەسەر نێوەرۆکی گەلاڵەی ئەو  ڕێککەوتنەی ئەمریکا و ئێران هەڵدایەوە کە  هەردوولایان خەریکبوو کەلەسەری ڕێککەوتن بکەن. حکوومەتی ئەمریکا و بەتایبەت کۆماریخوازەکان، لە گەڵ لابردنی سزاسەپێندراوەکاندانین و متمانەیان بە ڕێژێمی ئێران لە تەواویەتیخۆیدا نیە، چوونکی زۆر بەی خەڵکی ئەمریکا و سیاسیەکانی ئەو وڵاتە شارەزای باشیان لە پەیوەندیە سیاسی و دیپڵۆماسیەکانی ئێراندا هەیە و بێگوومان کاربەدەستانی حکوومەتی ئاخوندی لە هەوڵی ئەوەیدان، کەڵک لە دەورانی حوکمڕانی ئیدارەی ئۆباما وەربگرن و کۆتای بە قەیرانی ناوەکیان لە گەڵ رۆژئاوادا بهێنن. دیارە  بۆ کاربەدەستانی ئێران سانا نابێت لە پاش کۆتای دەورەی  نویی هەڵبژرادنەکانی ئەمریکا، کە چاوەڕواندەکرێت ئەو جار کۆماریەکان براوەی هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بن و،  بەوجۆرەش قۆناخەکانی گفتووگۆی دولایەن دژوارتردەبێ و وەك ئیدارەی ئێستای ئەمریکا خاڵ و ئیمتیاز بە ئێران نادرێت.

حکوومەتی ئاخوندی ئێران و وەڤدی دانووسانکاری ڕێژیم لە ژێر سێبەری ئەو لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنەیاندا، بەخێرای دەنێرێتە سەر مێزی گفتووگۆکان، بۆ ئەوەی   لە ماوەی ئیدارەی ئۆبامادا بەلانی کەمی ڕێککەوتنێک بگەن سەبارەت بە کێشەی ناوەکی وڵاتەکەیان و لەو ڕێگایەوە زۆر زیرەکانە خۆیان لە مەترسیەکانی کە  رووی لە دەسەڵاتی تاران کردوە، لەسەر خۆیان لابەرن  و ئەو مەسەلەیە بە یاسای بکەن.

 حکوومەتی نیزامی ئاخوندی ئێران، وەك ڕێژیمێکی ترسەناك و پێشێلکردنی هەموو ڕێسا و یاسایەکی جیهانی ناسراوە  کە تێیدا دژی هەموو پێوانە و نەریتێکی جوانی گەشکردن و پێشکەوتنخوازی  سیاسی و مرۆڤایەتیە  لە ئاستی گێتیدا و ئەو وڵاتە  لە پێناو پاراستنی دەسەڵاتی سیاسیاندا دەست بۆ هەرکارێکی ناشرین دەبن، چۆن سەردەمانێک بە ڕۆژی رووناك و لە ئۆروپا دژبەرانی خۆی تیرۆری سیاسی دەکرد، ئێستایش ئەگەر بۆیان بلوێت ئەو زەمینەیە دروست دەکەنەوە  بۆ لە نێوبردنی موخالیفانیان لانیکەم لە ئێراقی پڕ لە کێشە و قەیران و ئاڵۆزی سیاسیدا. گەلانی وڵات و بەتایبەتی گەلی کورد بەتەواوی لە سیاسەتی ئەو ڕێژیمە بێزار و نیگەران و کۆمەڵگای ئێران بەگشتی  چاوەڕوانی دەرفەتێکی گونجاو دەکەن کە بەڕێگای خەباتی جەماوەری فراواندا، ئەو رێژیمە دیکتاتۆر و پاشکەوتوویە لە سەر ڕێگاییخۆیان لابدەن و جێگرەوەیەکی سیاسی دێمۆکڕاتیک دابمەزرێنن.

محمد سلێمانی

10.03.2015

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی