"an independent online kurdish website

رژیمی ئیسلامی ئێران پلانێکی درێژخایەنی بۆ ناوچەکە داناوە ، بۆ دوو مەبستی سەرەکیali_akber_mejidi

١ شەڕ و نارەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی ناوخۆی ئێران پووچەل بکاتەوە شەرەکە بباتە دەرەوەی ئێران. بۆ ئەو رێژیمە ئەوەی بەلاوە گرنگە شەرەکە بخاتە ئەودیوی سنورەکانەوە . ئەیەویت بەو شێوازە تەمەنی حکومەتەکەیان درێژ بەکەنەوە . دەمێکە لە وڵاتانی ئەفریقایی مانگانە بە پارەی ئێران ٣٠٠ هەزار تمەن بۆ هەر نەفەرێک خەرج دەکات تاکو کەسێک بکات بە شێعە . لە ئەفغانستان تەقینەوە ساز دەکات . سوپای پاسداران دەنێرێت بۆ سوریا و باشووری عێراق و تکریت و تەنانەت ناوچە کوردییەکان لە باشووردا . فەلەستین هاندەدات بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی رەتبکاتەوە . نێوان پەکەکە و تورکیا ئالٶزی دروست دەکات بۆ تێکدانی ئاشتی لەوێ . لە یەمەن وا یاری دەکات . بە میلارد دۆلار خەرج دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ لەو چوار شوێنە دا زاڵ بێت .

ئەو پارەیە بە شێوازیک خەرجی دەکات، پارەی ژێرخانی ئابوری نەتەوەکانی ناو ئێرانە . هەرەشە لە ئیسراییل دەکات، رێژیمی ئێران دەیەوێت داڕەمانێک لە ناوچەکەدا دروست بکات تا کو بڵێن کەسێک بە تاقی تەنیا کاری ناوازە دەکات . ئەوەش جەلاد و مرۆژکوژێکە بەناوی قاسم سلێمانی کە دەستی سوورە بە خوێنی رۆلەی کورد .

سایکۆلۆجیای مرۆڤی کورد لەبەر ئەوە زیاتر لە دوو هەزار ساڵە دەوڵەتبوونی خۆی لەدەست داوە ، متمانەی بە خۆ بوونی تاک و کۆمەڵگەشی لە دەست چووە و ناسنامەی بڕوا بە خۆبوونی رووشاوە .

نەستی بە کۆمەلی کورد شەرمنە . بۆیە سەرکردە لاوازەکانی هەندێ حزبی کوردی بە داخەوە زوو دەکەونە ژێر کاریگەری پلانی دوژمنان و دەکەونە جموجۆڵ بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانیان . مەلاکان لە ئێران دا دەڵێن ئەگەر دەتەوێت شەڕی کورد بکەیت ، بەگژ یەکتریاندا بدە . ئەوە قسەی تالەقانی نوێنەری خومەینی بوو کە سەردانی کوردستانی خورهەڵاتیە کردبوو و گەڕا بووەوە وای بە دەسەڵاتدارانی جەماران ی وتبوو کە ئێستا دەسەلاتەکە گواستراوەتەوە بۆ تاران .

٢ رژیمی ئێران دەیەوێ لە بری سۆقییەتی جاران کە بە بلۆکی رۆژهەلات دەناسرا و بە هەندێ هۆکار واتەپی ، بەرەیەکی رۆژهەلات سازبکات کە ئەوەش تاکۆتایی بۆی ناچێتە سەر . لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک کورد باسی سەربە خۆیی کرد و ئیسراییل هەڵوێستی نواند بۆ پشتگیری کورد ، لە روژی دواییدا حەسن رۆحانی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ئەردۆغان دانوستانیان کرد و هەفتەیەکی پێنەچوو داعش هێنرایە کورستانەوە کە حکومەتی ئوباما و وڵاتانی عەرەبی بارودۆخەکەیان بە دڵ بوو. سەردانی تاران بۆ تورکیا پاش هەژدە ساڵ روویدا.

کۆمەڵگەی کوردی بە هۆی دڵپاکی خۆی و نەبوونی متمانە بە خۆی ، شەرم دایگرتووە. ئەو شەرمە بە ڕادەیەک زۆرە کە هەندێ لە سیاسیەکانیشی گرتتۆتەوە و ناتوانن لێی دەرباز بن ، بۆیە دەکەونە ژێر کاریگەری و فرەمانی دوژمنانی کورد.

ئێستا نەوتی باشوری کوردستان لە ئاستی نەوتی کوەیت و ئێران و سعۆدییەشدایە . نەبونی ڕێبەرایەتییەک و کۆنگرەیەک وای لە هوموو کوردستان کردووە دوژمن بە ئاسانی شەری کورد بە کورد بکات .

هەندێ لە سیاسیەکانی کورد لە راستیدا لە بەردەم دوژمندا شەرمنن و لە بەرامبەر ئەو کارەی دژ بە نەتەوەکەی خۆی دەیکات ، هەست بە شەرمەزاری ناکات .

تەنها یەک پرسیار بەسە بۆ ئەوەی ئەوکەسانە پەلاماری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە کۆیە داوە ، هەست بە شەرمەزاری بکەن و ئیتر بۆ هەمیشە وەکوو کوردێکی بە شەرەف بژین.

لە راستیدا پڵانی حکومەتی تارانە بۆ سەر حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران . بەلام وا دانێنین:

دەلێن کوڕێکی دێموکرات حەزی لە کچێکی کۆیەی کردووە . بۆیە پەلاماری بارەگای حێزبمان داوە .

ئێستا پرسایرکان بەوشێویە روون دەکەینەوە :

١ پێش هەمو شت ئایا خۆشەویستی تاوانە ؟ قەدەغەیە، بڤەیە؟

٢ مرۆڤی تێگەشیتوو و پێشکەو توو وا بیردەکاتەوە لێت ، کچەکەم چەند هەڵسوکەوتێکی باش بووە، توانیویەتی هاورێیەک بدۆزێتەوە و ژیان پێکبێنێت، ڕای ئێوە چییە؟

٣وڵاتانی رۆژئاوا چۆن سەیری کورد دەکەن؟ شاندی هەرێمی کوردستان بەردەوام بە وڵاتانی ئەرووپا دا دەگەڕێت بۆ سازدانی پەیوەندییەکی پتەو بە مەبەستی ئەوەی بڵێت من شایانی پێشکەوتنم تا ئاستی وڵاتانی رۆژئاوا، ئایا وڵاتانی پێشکەوتوو ناپرسن بۆچی لەبەر پەیوەندی خۆشەویستی ، هێزیکی میلیشیای سەر بە سوپای قودس پەلاماری سەدان کەسی مەدەنی ئەدەن؟ وڵاتانی رۆژئاوائئ مافی خۆیانە بیر بکەنەوە کە مافی ژن و مافی مرۆڤ لە کوردستان دا بوونی نییە.

٤کاتێک حیزبێک دەڵێت من ئەندامی ئینترناسیۆنال سووسیالیستی جیهانیم ، بەو واتایەیە کە هەردوو تەوەر و بوارەکانی مافی مرۆڤی پاراستبێت. باشە میلیشیاکانی سەر بە سوپای قودس لە ناو جەرگەی کوردستانی بە حیساب ئازادکراودا بە رێنمایی و هاوکاری چ حیزب و لایەنێک پەلاماری خێزان و کەس و کاری حیزبی دێموکرات دەدەن؟ پێویستە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دادگای نێودەوڵەتی و ئینترناسیۆنال سۆسیالیست سکاڵای خۆی تۆمار بکات بەرانبەر بەو پەلامارە و بەرانبەر ئەو حیزبەی ئەو کارە نامڕۆییەی کردووە.

٥ئایا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دا یاسا بوونی نییە؟ ئەگەر یاسا هەیە بۆچی لە ڕێگای یاساییەوە سکاڵا دژی ئەو کورە تۆمار نەکراوە؟ ئەگەر یاسا هەیە بۆچی بە زۆرەملی پەلاماری خێزان و ژن و منداڵی بێ تاوان دەدەن؟ ئەگەر یاسا هەیە دەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون و لێپرسینەوە لەو کارە نامرۆییانە بکات. دەیانتوانی یەک ماشینی پۆلیس بەرێزەوە برواتە بەردەم پرسگەی حیزبی دێموکرات و بە بەرپرسانی ئەو حیزبە بڵێت کێشەیەکی واهەیە، تکایە ئەمانەوێ لە رێگای یاساییەوە بەدواداچوونی بۆ بکەین.

کۆمەڵگە ئەرووپی لەم کاتەدا سەیری کۆمەڵگەی کوردی دەکات ،کاتێک دەبینن کورد نەتەوەیەکی خۆخۆڕن و پەلاماری یەکتر دەدەن نائومێد دەبن و لە کورد بە گشتی دەکشێنەوە، ئێستا سەردەمی ڕاگەیاندنی خێرایە و هیچ روودا و کارەساتێک بە نهێنی نامێنێتەوە. هەموو رووداوێک لە خۆیدا ئەزموون و دەرەنجامێک دەدات. ئەم رووداوەش لە کۆیە پەلەپیتکەیەک بوو بۆ هەموو حیزبەکانی خۆرهاڵات تاکوو بە خۆیاندا بچنەوە و زوو بە زوو بەرەیەکی یەکگرتوو و سوپایەکی چەکدار یەکدەست پێکبێنن و ئامادە بن و بکشێنەوە ناو شارەکانی خۆرهەڵات و رێژیمی تاران هەراسان بکەن، تەنانەت هێرش بکەنە سەر ناوچە سەرەکییەکانی حکوومەت لە تاران و قوم وجەماران. لەم کاتەدا دەتوانن دانیشتن لەگەڵ حکوومەتی نتانیاهۆ دا بکەن و داوای یەکگرتنی هێز بکەن، ئێمە وەکوو کورد پاڵپشتی لە قسەکانی نەتانیاهۆ دەکەین کە لە پەرلەمانی ئەمریکا دا کردی. لەگەڵ ئەوەشدا بەدواداچوون بۆ دانانی هێڵی سوور لە خۆرهەڵاتی کوردستان .

لە سیاسەتدا شتێکیی روون و بەرچاو هەیە، کاتێک حیزب یان دەوڵەتێک بە هێزەوە ، هێزێکیتر یان دەوڵەتكیتر ناتوانێ رووبەروو ببێتەوە.

ناکرێ لۆمەی بەرەیەک یان میلیشیایەک بکەیت کە بەردەوام دەستی بە شتی خراب و جینایەتی فێر بووە.

ئایا کورد بە گشتی دەتوانێت تا ساڵی ۲۰۲۰ خۆی کۆ بکاتەوە و پێگەی ناوچەیی و جیهانی هەبێت؟

ئایا کورد بەو ئاستە گەیشتووە لە خزمەت دوژمنەکانیدا نەبێت؟ ئایا بەو ئاستە گەیشتووە شەرم لە دوژمنەکانی نەکات؟ ئایا دەتوانێ کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بۆ خۆی پێکبێنێت ؟

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی