له به‌هاری ساڵی 1980 ده‌وڵه‌تی ئێران له پێناو داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان بۆ ماوه‌ی 24 روژ شاری سنه یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستانی به چه‌کی سوک و قورس له پادگان و پایه‌گاکان،
هه‌روه‌ها به هیلیکۆپتێریش تۆپباران کرد، به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر پیر و لاو به کوژراوی و ژماره‌یه‌کی زیاتریش به برینداری وه‌ک دیاری ئێران گه‌یشته ده‌س خه‌ڵکی سنه و گه‌لی کورد. چه‌ن ژورنالیست فه‌رانسه‌یی سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه دژواره چوونه یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی سنه تا گوزارشێک ئاماده بکه‌ن. له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌که‌وه که‌سێک به‌ناوی (شه‌هین باوه‌فا) ده‌سنیشانکرا تا وه‌ڵامیان بداته‌وه، ئه‌ویش زانیارییه‌کی پوختی سه‌باره‌ت به گوژار و برینداره‌کان، هه‌روه‌ها پێداویستییه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی خسته به‌رده‌سیان. رۆژنامه‌وانه‌کان وتیان: وا باشتره ئه‌م گوزارشه به ناوێکی دیکه‌وه که خۆتان هه‌ڵیئه‌بژێرن بڵاو بکرێته‌وه، نه‌ک به‌ناوی خۆته‌وه. ئه‌ویش به‌و جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه:
من زاری به هاواری شارێکم
من شه‌هین باوه‌فا ناوێکم
هه‌ر ئه‌وه‌یه ناونیشان و ناوم
نایگوڕم به‌و ناوه‌وه، مرۆڤێکم!
**
ئه‌م پزشکه مرۆڤدۆسته
ئه‌م دوکتۆره به هه‌سته
له پێناو گه‌لی کوردستان
له رێگای ره‌نجده‌رانی جهان
داینا سه‌ر و ماڵ و ژین و ژیان
به‌ڵام بووه تین و ته‌وژمی دڵان
ده‌نگی گه‌ل و هه‌توانچی بوو
پشت و په‌نای هه‌ژاران بوو
پزشێکێکه ئاماده هه‌موو کات
تا بکات تیماری گه‌ل و وڵات
)شه‌هین باوه‌فا)ی شه‌وه‌زه‌نگدڕ
خوێنی ره‌گه و ته‌کانی دڵ!
**