پێشه‌كی
” مینه‌سوتا مودێل” کە به پڕۆگرامی دوازده هه‌نگاو یش ناوده‌بردرێت، به‌ناوبانگترین و سهركهتووترین پرۆگرامه بۆ مداواكردن و شهفادانی ئالوده و گیرۆده‌بووانی به ئهلكهۆل،
ماده‌هۆشبه‌ره‌كان، کردارە نەخوازراوەکان و گرفته پێوه‌ندییه‌كان. یه‌كێک له بهردەکانی بناخه‌ی پڕۆگرامی دوازده هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی گرفتی ئالوده‌بوون و گیرۆده‌یی هه‌یه خۆی له گرفتی خۆی تێ‌بگا و دان به‌مه دابهێنێت كه له به‌رانبه‌ر ئهلكهۆل یان ئه‌م ماده و یان ئه‌م كرداره دا بێ ده‌سه‌ڵاته. بیری بنچینه‌یی ئه‌وه‌یه كه گیرۆده ده‌بێت خۆی به‌مه بگات و به دوای ” هێزی بەرزتر”دا بگه‌رێت كه یارمەتی بدات بۆ ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی. ناوەڕۆکی سەرەکی ئەم مێتۆدە پەیدا کردنی “هێزی بەرزتر” و پرسی “ئیگزیستنس” واتا پرسی بوونە لە پڕۆسەی شفا ورگرتنەدا.
دوازده هه‌نگاو له سهرمێتودی دیسیپلین، نه‌زم و ئینزیبات شکڵی گرتووه و، ڕیشه‌ی له گروپی خۆیارمهتیەوە هاتووه كه له ده‌هه‌ی ١٩٣٠دا دامه‌زرا و، دوایی بوو به پروگرامی ” Alcoholics Anonymous ئهلكهۆلیستانی شاراوە”AA واتا پرۆگرامێك بۆ چاكبوونه‌وه لە نەخۆشی ئەڵکهۆل.
”AA” ئائا، له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشوو نه خۆشی ئهلكهۆلیان هه‌بوو گه‌شه‌ی كرد و بە هۆی ئه‌وه‌ی كه گیانی خه‌ڵكی له نه‌خۆشی ئهلكهۆل ڕزگار کرد، بوو به جوڵانه‌وه‌یه‌كی جیهانی. پرۆگرامی ئائا دوای له دایكبوونی هەتاكوو ئێستا كه له ته‌واوی دونیا و له نێو هه‌موو چین و توێژی جیاواز دا، یارمه‌تی میلیۆن گەل مرۆڤی كردووه كه خۆیان له ئهلكهۆل دوور ڕاگرن و ئارامیی نەفسی و ڕۆحی خۆیان وهدهستبهینهوه. تاکوو ئێستا دنیای ده‌رمان و پزیشكی و مێتوده‌كانی دیكه‌ی چارەسەری گیرۆدەیی هیچکامیان نەیانتوانیوە ئاوا وەک پرۆگرامی دوازدە هەنگاوی ئائا، لە دەرمان کردنی نه‌خۆشی ئهلكهۆلیسم سه‌ركه‌وتووبن.
( Dr Bob Smith – Dr Bob) دووكتور ”باب سمیت” بناخهدانەری ئائا وه‌ك مرۆڤێكی زانستی دانی به‌مه دا هێناوه كه ئهلكهۆلیسم نهخۆشییەکە بریتییه له سێ به‌شی بناخه‌یی: ”جه‌سته‌یی، مێنتال (شعووری) و، ڕۆحێتی”. باب سمیت له سه‌ر ئه‌مه سوور بوو كه دار‌و و ده‌رمان ناتوانێ چاره‌سه‌ری ئه‌و به‌شه له‌م نه‌خۆشییه‌ی بكات كه هۆیه‌كی گیانێتی و ڕۆحێتی هه‌یه. لە دنیای زانستی گیرۆدەیی دا ئەم مێتوده وه‌ك شێوه‌كارێكی زانستی په‌سه‌ند كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه ڕوانگه‌ی ڕۆحێتیهكهی وه‌ك بابه‌تێكی زانستی په‌سه‌ند نه‌كراوه.
هەروەها پڕۆگرامی دوازده هه‌نگاوی ئائا بۆ شفادانی هەمە چەشنە گیرۆده‌یی و گرفتی پێوه‌ندی، کەلکی لێ وەردەگیرترێت. ئەم پرۆگرامە داوا دەکات و دەڵێیت؛ بۆ ئەوەی پرۆگرامه‌كه بە کارامەیی و بە درووستی بەڕێوە بچێت پێویستە بەڕێوەبەران بە گشتی زانست و زانیاریان لە سەر مرۆڤ و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م پرۆگرامه هه‌بێت و، هه‌روه‌ها بوونی گیرۆدەکانی ساخبووە کە به مه‌یلی خۆیان و خۆبه‌خشانه یارمه‌تیده‌رن، زۆر پێویستە.
مه‌به‌ست
مه‌به‌ست و هیوای من له نووسینی ئه‌م وتاره ئه‌وه‌یه کە بتوانم زانیارییەک له سه‌ر پڕۆگرامی دوازده هه‌نگاو وه‌ك پڕوگرامێكی سه‌ركه‌تووی دونیای گیرۆده‌یی، پێشكه‌شی خوێنه‌ران بكه‌م. پرۆگرامی دوازده هه‌نگاو، ئهلكهۆلیسم وه‌ك نه‌خۆشییەک ده‌بینێیت و، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كات كه ئهلكهۆلیست پرۆسه‌یه‌كی چه‌ند ساڵه‌ی تێپه‌ڕاندووه و لەم ماوەیەدا حاشای له‌و به‌ڵگانه كردووه كه ئه‌وی گه‌یاندووته ژیانێكی گیرۆده‌یی. پرۆگرامی دوازده هه‌نگاو یارمه‌تی نه‌خۆشانی ئه‌لكهۆڵ ده‌كات كه ژیانێكی بێ ئهلكهۆل ده‌ستپێبكه‌ن و شێوەی بەرگریکردن لە تووشبوونەوە فێر ببن. ئهلكهۆلیست له ماوەی ئەم چه‌ند ساڵانە دا شێوازه ڕه‌فتارێك و شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌كی له ده‌وری ئالوده‌یی و گیرۆده‌یی خۆی خولقاندوه. پرۆگرامی دوازده هه‌نگاو به ڕێنوییهنهكانی خۆی نه‌خۆشه‌كان فێرده‌كات كه به‌رپرسیارێتی ژیانی خۆیان بكه‌ن و هەروەها فێریان ده‌كات كه چۆن چاره‌ی گرفته‌كانی هه‌ستیی و ئێحساسیان خۆیان بكه‌ن.
پرسی ڕۆحێیەتی ناوەڕۆكی دوازده هه‌نگاوه و، ئه‌مە چاره‌سه‌رییه‌کی بێ هاوتایە كه ڕێگای سه‌ره‌كییه بۆ ئهلكهۆل نه‌خواردنه‌وه و گەیشتن بە ئارامیی ده‌روونی و ڕاگرتن و هێشتنه‌وه‌ی ئەم ئارامییە. ئەمەش ڕاستەوخۆ گرێدراوەتەوە به “هێزی به‌رزتر”، کە هەموو مرۆڤێک دەتوانێ لە ناخی خۆی دا بە گوێرەی بڕوا و گونجان لەگەڵ باری رۆحی خۆی بیدۆزێتەوە. به هۆی قورسایی پرسی رۆحی له نێو پڕۆگرامی دوازده هه‌نگاو دا من هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت كه باسی ڕۆڵ و نه‌خشی هێزی به‌رزتر له نێو ئه‌م پرۆگرامه دا شی بکەمەوە.
وڵامی پرسیارەکان
هەر وەک گووتمان ژماره‌یه‌كی زۆر و جواروجۆری پرۆگرامی چارەسەری بۆ گیرۆده و ئالوده‌بووانی ئهلكهۆل، ماده هۆشبه‌رەكان و كرداری نه‌خوازراو هه‌یه به‌ڵام، بۆچی پڕوگرامی دوازده هه‌نگاو له به‌رانبه‌ر مێتوودهكانی دیكه دا ئاوا زیاتر له جیهاندا دانی پێداهێناراوه؟ بێجگه له‌مه من ده‌مهه‌وێ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕۆڵی پرسی ڕۆحی له‌م مێتووده دا بکەم، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانم حەوڵ بدەم خۆم لە وڵام و بواری ئەم پرسیارانە نزیک بکەمەوە.
– ئالوده و گیرۆدەبوون مانای چییە ؟
– پروگرامی چارەسەری دوازده هه‌نگاو بریتی له چییە؟
– پروگرامی دوازده هه‌نگاو چۆن یارمه‌تی ئالوده و گیرۆده‌بووان ده‌دات بۆ چاكبوونه‌وه‌یان؟
– شیکردنەوەیەکی سایكۆلۆژی كاگنێتیڤ (زانینی)، له‌سەر ڕێبازی پروگرامی دوازده هه‌نگاو.
– نه‌خش و ڕۆڵی بابه‌تی ڕۆحی له پرۆگرامی دوازدهههنگاو دا.
مێتود
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه له وێژه‌ی تایبه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو و، هەروەها وانه‌کانی Bergströmskolan و نووسراوه‌كانی پێشووی خۆم سەبارەت بە ماده و كهرسهكانی ڕاهێنان کەلکم وه‌رگرتووه.
ئالوده(به‌دبه‌كارهێنان) و گیرۆده به‌واتای چییه؟
گیرۆده‌یی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن(كرونیك) و چاره‌سه‌ركه‌ر چاوی لێده‌كرێت. گیرۆدەیی گرفتی جه‌سته‌یی، نه‌فسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌وه‌شتی و سڵامه‌تی دەخولقێنێ. دەکرێت هه‌موو چه‌شنه ئالوده‌یی و گێرۆدەییەک (ئهلكهوول، ناركۆتیكا، حه‌ب، ده‌رمان، تێكه‌ڵاو، مشاندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر، دۆپامین، خۆراك، سێكس، تووتن و قومار، کرین#) وه‌ك نه‌خۆشی دیاگنۆسی بۆ دیاری بکردرێت و چاره‌سه‌ر بکرێت. دوازدە هەنگاو بۆ یەک بە یەکی ئەم گیرۆدەییانە پرۆگرامی تایبەتی هەیە،
پێوه‌ره‌كان بۆ گێرۆده‌یی وێرای شتی دیكه ئه‌وه‌یه كه تاك كۆنتڕۆڵی له سه‌ر به‌ركارهێنانی ماده یان كهرهسهكهی كه كه پێی گیرۆدەیە له ده‌ستداوه و خوماری (سه‌رهه‌ڵدانی ئازاره‌كان له نهگهێشتنی ماده‌كه‌ی به لەشی) زیاتر و زیاتر ده‌بێ و، هه‌روه‌ها ژهمۆكهی زیاتری پێویستە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌و سه‌رخۆشییه‌ی كه ده‌خوازێت و چاوەڕوانێتی، بگات.
Substance related disorders (SRD) ” شڵەژانە پێوەندیدارەکان بە مادە” وەک ئاڵۆزی نه‌فسی، جه‌سته‌یی، ڕۆحێیتی و خوماری “ئەبستێنێنس” پێیوەیە، ئەم گرفت و ئالۆزییانە لە سوێنگەی ئالودە و گیرۆدەیی بە ئهلكهۆل یان ناركۆتیكا پەیدا دەبێت. سیسته‌می ,Diagnocstic and Statistical Manual of Mental Disorders ,DSM سیسته‌مێكی دیاری كردنی نەخۆشییە واتا دیاگنۆس دانه بۆ ئالودەیی و گیرۆده‌یی.
به گوێره‌ی سیسته‌می DSM بۆ ئەوەی کەسێک بە گێرۆدە دابنرێت ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دا سێ له‌م حه‌وت پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه له تاك دا وه‌دی بێت:
١- پێویست بوون به ژهمۆكهی زیاتر و زیاتر بۆ گەیشتن بە ئاستی سه‌رخۆشی.
٢- تووش بوونی خوماری و ئازارکێشان کاتێک مادەکە بە جەستەی نەگات.
٣- بەکارهێنانی ژهمۆكهی گه‌لێك زیاتر یان بەکارهێنانی مادەکە لە ماوه‌یه‌كی دوور و درێژتر لەو ماوەیەی کە گیرۆدەکە بیری لێ دەکاتەوە.
٤ – مەیلی بەردەوام یان هەولی سەرنەکەوتوو بۆ کەم کردنەوەی بەکارهێنانی ژەمۆکە.
٥- تەرخان کردنی به‌شێكی گرنگ له ژیان بۆ وهدستهێنان، به‌كارهێنانی ئەلکهۆل یان نارکۆتیکا و بۆ هاتنەوەی سەر حاڵی ئاسایی.
٦- وەپشت گوێ دانی به شێكی گرنگ له چالاكییهکانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كاری یان كاتی ئازاد.
٧- به‌رده‌وام بوون له به‌كارهێنان سه‌ره‌ڕای پێگەیشتنی زیان و زه‌ره‌ره‌كانی جه‌ستەیی و نه‌فسی.
بهدبهكارهینان (ئالووده)
سیسته‌می DSM هه‌روه‌ها به‌دبه‌كارهێنان یان ئالودهبوونیش دیاری ده‌كات، له ڕێگای ئه‌وه‌ی كه یه‌ك له‌م چوار پێوه‌رانه‌ی خوراوه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له لای تاك به‌دی بكرێت:
١- چەندپات كردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئهلكهۆل یان ناركۆتیكا كه ده‌بێتە هۆی سه‌رنه‌كه‌وتن له به‌جێی گه‌یاندنی ئهركەکانی كاری، قوتانخانه یان ماڵه‌وه.
٢- چەندپات كردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئهلكهوول یان ناركۆتیكا له بارودۆخی پر له مه‌ترسی دا، بۆ وێنه له كاتی سهیارههاژووتن یان له سه‌ر كار.
٣- چەندپات بوونه‌وه‌ی تووشبوون به دەزگای دادوه‌ریی له سوێنگه‌ی بهدبهكارهێنانەوە.
٤- به‌رده‌وامی له به‌كارهێنان سه‌ره‌ڕای سەرهەڵدانەوەی گرفت.
به‌دبه‌كارهێنان یان ئالوده‌بوون تاكوو ڕاده‌یه‌كی زۆر به گیرۆده‌یی ده‌گات. لە دۆخێكی به‌دبه‌كارهێنان دا هێشتا لەش به بەکارهێنانی ژهمۆكهی زۆری ئهلكهوول ڕانههاتووتوە، له به‌راوردكردن له‌گەڵ دۆخی گیرۆده به ئهلكهوول دا كه لەش ڕاهاتووه. به‌دبه‌كارهێنان دەتوانێت له سه‌رده‌می لاوێتی، یان له هەلومەرجی دژواری ژیان دا پەیدا بێت كه مرۆڤ خۆش خۆش و زیاتر له باری ئاسایی دەخواتهوه.
ناساندنێكی كورتی پرۆگرامی AA
زۆر جار ده‌گووترێت كه جوڵانه‌وه‌ی AA به ڕێكه‌وت سەری هەڵدا. ساڵی ١٩٣٥ له ئه‌مه‌ریكا Bill Wilson (Bill W) ده‌ڵاڵی بورس و Dr Bob Smith (Dr Bob) هه‌ر دوو لە بەرانبەر بەکارهێنانی ئەڵکهۆڵ دا هه‌ستیان بە بێ هیوایی دەکرد. هه‌ر دووکیان به مێتوودی پزیشكی ده‌وا وده‌رمان كرابوون به‌ڵام، چاره‌یان نه‌كراوبوو. گرفت و نەخۆشی هاوبەش لە سوێنگەی گیرۆدەیی بە ئەلکهۆل و خەونی چاکبوونە لەم نەخۆشییە دەروازەی گفتووگۆ و لێک نزیکبوونەوەی بۆ کردنەوە و، توێی بوێری و هیوای له دڵ دا چاندن كه به‌رده‌وام بن له تێكۆشینیان دا و به مه‌به‌ستیان كه نه‌خواردنه‌وه‌یه بگه‌ن.
بیرۆكه‌ی گه‌شه‌پێدانی مێتۆدێكی چارەسەری ئەو کاتە زیاتر وەڕاست گەڕا کە ئه‌م دووانە یارمه‌تی كه‌سێكی تر واتا سهههمین نه‌خۆشی ئهلكهۆلیان كرد كه چاكببێته‌وه. دوایی هه‌ر سێكیان یارمه‌تی ئهلكهۆلیستی دیكه‌یان كرد كه له دوور و نزیكیان دا ده‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمون و نه‌هێنییه‌كانی خۆیانیان پێڕابگهینن هەتا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ژیانێكی بێ ئهلكهۆل.
ساڵی ١٩٣٩له ڕێگای گه‌شه‌كردنی گروپی خۆیارمهتیدهر سه‌ت كه‌س توانیان سڵامه‌تی خۆیان وهدهستبهێنهوه و بگەڕێنه‌وه سه‌ر ژیانێكی بێ ئهلكهۆل. سی كه‌س له‌م كه‌سانه كه دوور و نزیك له یه‌كتر ده‌ژیان بڕیاریان دا كه له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی خۆیان و ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه كتێبێك بنووسن، كه بوو به ”Alcoholics Anonymous”، كه زۆر جار بە ”كتێبه گه‌وره‌كه” ناو دەبردرێت. ئەوان نووسیان کە ئهلكهۆلیسم مانای چییه و، چۆن ئهلكهۆلیست ده‌توانی خۆی له خواردنه‌وه دوور بكاته‌وه. پێشنیارەکانی تاک و پێشنیارەکانی هاوبەش کە ژێرخانی دوازدەهەنگاویان دارشت و شییان کردەوە تەواو لە سەر ئەم باوەڕە یەکگرتوو بوون کە تاکی ئالودە و گیرۆدە له به‌رانبه‌ر ئەلکهۆل بێده‌سه‌ڵاته و پێویستی به هێزێكی به‌رزتر له خۆی هه‌یه كه له‌م گرفته نه‌جاتی بدا. گروپی خۆیارمهتیدەری ئائا لەسەر بنەمایەکی خۆبەخشانە دامەزراوە، و یارمەتی ماڵی لە هیج دامودەزگایەک وەرناگرێت. ئەم گروپە دەستەی بەڕێبەرایەتی نییە و کەس بە ناوی ئەم گروپە لە هیچ شونێک و بە فەرمی قسان ناکات.هاتن بۆ نێو ئەم گروپە پێویست بە هیچ گرێبەست و پێماننامەیەک ناکات. ئائا لایەنی ئەخڵاقی بە نەخۆشیییەکە نادات، بەڵام ڕەمزی خۆڕاگری خۆی لە نەخواردنەوەی ئەڵکهۆل فێری نەخۆشەکان دەکات.
له ناوچه‌ی ”Minnesota” له ئه‌مه‌ریكا له ساڵی ١٩٥٠ دا، ”مینه‌سوتا مۆدێل” به‌ڕێكه‌وت كه دوایی زیاتر بە ”پڕۆگرامی دوازده هه‌نگاو” ناوی دەرکرد. ئەم پڕۆگرامه بوو به مێتۆدێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ چارەسەری.
دوازده هه‌نگاوی AA بژارهییەکی جۆراوجۆرە كه به مروری زه‌مان گه‌شه‌ی كردووه. مۆدێلی مینه‌سوتا یان پرۆگرامی دوازده هه‌نگاو ده‌توانێت لە ئاست ماوە و ستروکتور دا جیاوازی هه‌بێت بەڵام، بناخەکانی چارەسازییەکە هەر یه‌کن.
چارەسەری دوازده هه‌نگاو به واتای چییه؟
پرۆگرامی دوازده هه‌نگاو مێتۆدێكی چارەسەری چروپڕه بۆ ئالوده و گیرۆدان به هه‌ر كه‌رسه و كرده‌وه‌یه‌ك. مێتۆده‌كه زانستی ڕه‌فتاری و دیاگنۆس دانی به‌دبه‌كارهێنان و گیرۆدهیشی له‌گه‌ڵه.
ده‌كرێت بلێین پوخته‌ی بناخه‌ی پرینسیپه‌كانی ئه‌م مێتووده ئه‌وه‌یه:
– دانپێداهێنان به ئالوده‌بوون و گیرۆده‌بوونی خۆ.
– باوه‌ڕهێنان به هێزی بەرزتر كه ده‌توانێت یارمه‌تیدەر بێت هە تاكوو مشووری خۆی وه‌ده‌ست بهێنێتەوه.
– خۆی به ده‌ست خودای خۆی بسپێرە، به‌م شێوه و چه‌شنه‌یه كه خۆت تێیدهگەیت.
– لێپرسینه‌وه و پشكنینێكی بنچیبهیی ئه‌خلاقی له خۆی بەکە.
یه‌ك له بیروباوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له نێو ئه‌م پرۆگرامه دایە ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرفتی گیرۆده‌ییان هه‌یه زه‌حمه‌ته قووڵایی و به‌رینی گرفته‌كانیان ببیننن. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئالوده و گیرۆده‌ن، له سه‌ره‌تاو دا گرفته‌كانی خۆیان زۆر به بچوكی ده‌گرن و به دوای هۆكار یان هۆكاره‌كانی له ده‌روون خۆیان دا ناگه‌ڕێن، به‌ڵكوو له ده‌ورووبه‌ریان و بارودۆخی ژیانیان دا لێی ده‌گه‌ڕێن. یه‌كه‌م هه‌نگاوی له دوازده هه‌نگاو ئەوەیە کە ئالوده و گیرۆده ددان به گرفتی خۆیان دابهێنن بۆ ئه‌وه دوایی بتوانن كار بۆ گیرۆدهییهكهیان بكه‌ن. دانپێداهێنان به گرفته‌كه، قه‌بووڵكردنی گرفتەکە و پێویستی به یارمهتیبوون به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون و یه‌كیان ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وی تریان سازده‌كا. ئهڵكهۆلیستانی پێشوودهڵێن؛ ئه‌مه دان به‌مه داده‌هێنین كه له به‌رامبه‌ر ئهڵكهۆل بێده‌سه‌ڵاتین و ئێمه كۆنتڕۆڵی ژیانی خۆمان له دهستدهرچووه. ئه‌وه‌ش به‌م مانایه‌یه كه مرۆڤ بە ئاگا دەبێ و دان به‌مه داده‌هێنێ كه تاكوو ئه‌و ساته‌ی ئهڵكهۆل ده‌خواته‌وه یان ماده‌ی هۆشبه‌ر (دراگ) به كار ده‌هێنێت، هیچ ئیمكانی نییه لە له‌گه‌ڵ ژیانی خۆی مدارا بکا. مرۆڤ له ڕێگای هه‌ڵویستگرتن له سه‌ر ژیانی خۆی، دان به هۆكاری گرفته‌كانی ژیانی داده‌هێنێت.
هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد پرسی ڕۆحێتی یه‌كێك له بناخه‌كانی بنەمای نێو ئه‌م پرۆگرامهیە و كاتێك مرۆڤ زانیاری له سه‌ر هه‌نگاوه‌كان وه‌رده‌گرێ، ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه. پرۆگرامی دوازده هه‌نگاو له ڕێگای كرداری ڕۆحێتی كار له سه‌ر ئه‌و ڕوانگه نه‌باش و نێگێتیڤانهی گیرۆده‌یی ده‌كا، بۆ ئه‌وه‌ی گیرۆده بتوانێ به درووستی مامله له‌گه‌ڵ ژیان و په‌ژاره و مه‌ینه‌ته‌كانی خۆی بكا. گەیشتن بە مانای ژیان و گیانێتی بۆی ده‌بێت پشتیوانێك كه بتوانێ سارێژی پێوه‌ندییه بریندارهییهكانی خۆی بكا و هه‌روه‌ها بتوانێ كار له‌سه‌ر پرسی ئه‌رك، سووچ و تاوان، ئاشتی و لێبردوویی بكات و، ته‌واو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی گۆڕانكارییان به سه‌ر دابێ.
دوازده هه‌نگاوی پرۆگرامی AA
ئه‌وه‌ی كه له خواره‌وه دێت له كتێبی؛ ”De tolv stegen, de tolv traditionerna”, AA – Anonym Alkoholister”/ ” Stora boken” وەرگیراوه:
١- ئێمه دانمان بەمە دا هێنا كه ئێمه لە بەرانبەر ئەڵکهۆڵ دا بێ ده‌سه‌ڵات بووین واتا رەوتی ژیانمان لە دەست دەرچووبوو.
٢- ئێمه بڕوامان بەمە هێنا كه هێزێكی به‌هێزتر له خۆمان ده‌توانێت یارمه‌تیمان بدات كه تێگەیشتنمان بگەڕێتەوە لامان.
٣- ئێمه بڕیارمان دا كه ویست و ژیانی خۆمان بە دەست خودا بسپێرین، به‌م چەشنەی كه خۆمان لێی تێگه‌یشتووین.
٤- ئێمه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بنەڕەتی و نەترسانەی ئه‌خلاقیمان له‌گه‌ڵ خۆمان كرد.
٥- ئێمه له به‌رانبه‌ر خودا و خۆمان و هاومرۆڤێك دا، دانمان به گشت هه‌ڵه و كه‌م وكۆڕییهكانمان داهێناو.
٦- ئێمه به ته‌واویی ئاماده بووین كه ڕێگە بده‌ین كه خودا له‌م خسلهتە هەڵانە دوورمان بخاتەوە.
٧- ئێمه به دڵفراوانی تكامان لێ‌كرد كه له كه‌م وكۆرییهكانمان دور بخاتەوە.
٨- ئێمه لیستهیهكمان گرت له ناوی گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازارمان داون و ئاماده بووین قه‌ره‌بووی هه‌موویان بكه‌ینه‌وه.
٩- ئێمه هەتا ئەم جێگەیەی بۆمان دەلوا قه‌ره‌بووی گشت ئه‌و مرۆڤانمان کردەوە، بێ ئەوەی ئه‌وان یان كه‌سانی دیكه زه‌ره‌رمه‌ند بكه‌ین.
١٠- ئێمه له پێداچوونه‌وه بە خۆمان دا بەردەوام بووین و هەر کاتێک بە هەڵەی خۆمان زانی، دانمان پێدانا.
١١- ئێمه روومان لە دوعا و مێدیتاسیۆن کرد هەتا پەیوەندی وشیارانەی خۆمان له گه‌ڵ خودا قووڵ بكه‌ین بەم چه‌شنه كه خۆمان لێی تێده‌گه‌ین، ئێمه له‌و كاته‌دا ته‌نیا داوامان کرد کە ویستی ئەو لەگەڵ خۆمان هەست پێ بکەین و هێزمان هەبێ كه جێبەجێی بکەین.
١٢- كاتێك ئێمه، کە وەک ئاکامیێکی ئه‌م هه‌نگاوانه، خۆمان چاودێری روحیمان هه‌بووە، هه‌وڵماندا ئه‌م په‌یامه بە خەڵکی تر بگه‌ینین و، ئه‌م پرینسیپانه له هه‌موو كار و بارێك دا ڕەچاو بکەین.
ئارامیی ده‌روونی
له ده‌هه‌ی ١٩٤٠ ”دوعای ئارامیی ده‌روونی” له کۆتایی کۆبوونەوەکانی ئائا دا له ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد:
” خودایه، ئارامیی ده‌روونیم پێ ببەخشە
ئه‌وه‌ی كه ناتوانم بیگۆڕم، قەبووڵی بکەم
و جورئه‌تم پێ ببەخشە، تا ئه‌وه‌ی كه دهیتوانم بگۆڕم
و تێگه‌یشتنم پێ ببەخشە تا كه جیاوازییه‌كان فام بكه‌م”
لە تێگەیشتن و شیکردنەوەی فەلسەفەی دۆعای ئارامیی دەروونی هەر بە هەمان مەبەست و ئامانج دەگەین کە ئەم دوو تیۆرییە واتا Salutogenesis “سه‌رچاوه‌ی ته‌ندرووستی” و، Mindfulness”وشیاری هەنووکەیی” مەبەستیانە. ئەم سێیان بە شێوەی خۆیان هەوڵدەدەن کە مرۆڤ بەم ئاگاییە بگات کە تەنیا بە دۆزینه‌وه‌ی ئارامی له نێو خودی خۆی دا بە بەختەوەری راستەقینە دەگات.
Aaron Antonovsky و Maare Tamm دوو بیرمەندی زانیاری زانستی مرۆڤاییه‌تی لە تیۆری “ته‌واوییه‌تی مرۆڤ” دا، مرۆڤ وه‌ك گیانلەبەرێکی چالاك و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر دادەنێن. ئه‌وان ڵێكۆڵینهوهیان له سه‌ر ئه‌و هۆكارانه كردووه كه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات چۆن له‌گه‌ڵ دژوارییه‌كانی ژیان دا هەڵسوکەوت بكات و دۆخێكی به سوودی بۆ ته‌ندرووستییان بخولقێنن.
به یارمه‌تی مۆدێلی Salutogenesis “سه‌رچاوه‌ی ته‌ندرووستی”، کە باس لە پێوه‌ندی نێوان ته‌ندرووستی، دڵەڕاوکە، سترێس و ده‌رفه‌ته‌كانی تاك له هەڵسوکەوت کردن له‌گه‌ڵ ژیان دا ده‌كات، Antonovsky توانی بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە گرفتی تەندرووستی، بیر و مۆدێلێکی نوێ بە ناویSense of Coherenc “”SOC، واتا ”هه‌ستی پێوهستدان” گەشە پێبدات. “هه‌ستی پێوهستدان”، پێداده‌گرێت به پێوهستدان و هاوگهمهیی نێوان ئه‌م ماده بنچینه‌ییانه واتا ”تێگه‌یشتن، ماملهكردن و بە ماناکردن”. ئەم مادە بنچینەییانە بڕیاردەرن لە سەر هەست، ئێحساس و ژیانی مرۆڤ.
Tamm Maare هاوگهمهیی نێوان ئه‌م ماده بنچینه‌ییانه ”تێگه‌یشتن، ماملهكردن و بە ماناکردن” واتا مۆدێلی ”هه‌ستی پێوهستدان”ی ئانتونوسكی به‌م شێوه‌یه شیكرده‌وه:
تێگه‌یشتن: تێگەیشتنت لە خۆشی و ناخۆشییەکانی ژیان و بابەتە ده‌ره‌كی و ناوهكییەکانی ژیان بە ئەقڵ و شعوور بێت.
ماملهكردن: هه‌ر كه‌سه‌ی به پێی توانایی و لێهاتوویی خۆیه‌وه به پێشوازی هه‌وراز و نشیوی ژیانی ده‌چێیت.
به‌مانا كردن: بۆ ئەوەی کە لە مانای ژیان بگەیت و هەستی پێبکەیت بە مەیل و وزە خۆی بۆ ماندوو بکەیت.
ئەم دوو بیرمەندە پێداده‌گرن كه “هەستی پێوەستدان”، پرس و مانای بوون ” ”Existenceیش دەگرێتەوە کە خۆی بەشی هەرە گرنگ و سەرەکییە لە تەندرووستی و باڵانس ڕاگرتنی جه‌سته و نه‌فسی مرۆڤ دا. ئه‌م باڵانسه وه‌ها ده‌كات كه له كاتی قه‌ومانی کارەسات و ناخۆشی ژیان، تاك تووشی نابهڵانسی جه‌سته‌یی و نه‌فسی نه‌بێت.
Mindfulness “هه‌ستیاری هەنووکەیی” یان وشیاری هه‌نووكه‌یی، وه‌ك ڕاهێنانێكی نه‌فسی و مێدیتاسێونێكی سه‌ركه‌وتووه‌یه و له نێو پرۆگرامی دوازده هه‌نگاو دا گرنگی پێدەدرێت. له وێدا مرۆڤ خۆی ڕادههێنێیت كه لە سات دا به سه‌ر جه‌سته، هه‌ست و بیری خۆی دا به ئاگا بێت. ئه‌م ڕاهێنانه وه‌ها ده‌كه‌ن كه مرۆڤ له هه‌نووكه دا ئاماده بێ و ژیانێك بۆ خۆی بخوڵقێنێ كه حاڵی پێخۆش بێت. بەم مەبەست و بەم هیوایە کە لە ڕێگای Mindfulness “هه‌ستیاری”وە نەخۆش بتوانێیت زوو تێبگات لە حاڵتی خۆی و کاتێک سوێ بۆ خواردنەوە یان کێشان دەچێت بتوانێت بێ ئەوەی دەستی بۆ بەرێتەوە، بە سەر ئیشتیاکەی دا زاڵ بێت. هەر وەها Mindfulness “هه‌ستیاری” دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوت دا، بۆوێنە توانایی بیرکردنەوە بەجێگای ئەوەێکە لە پڕ یان لە خۆوە کارێک بکات.
دوازه هه‌نگاوی ڕۆحیەتی
“ئه‌قڵ و شعوور همیشه بۆ گۆڕانكاری ته‌واو نییه” نادیار
كتێبی (Att släppa tagt) “لێگەڕێ با بڕوات”، باس لە ڕوانگەی (Carl Jung ) کارل یانگ، پزیشكی ده‌روونناسی بەناوبانگ و دۆستی (Bill W) ده‌كات سه‌باره‌ت به چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئهلكهۆلیسم. کارڵ یانگ لە سەر ئەم باوەڕە بوو کە نەخۆشی گیرۆدەیی بێجگە لە چارەسەری جەستەیی و دەروونی پێویستی بە چارەسەری رۆحێیەتیش هەیە. كاتێك (Rowland H) رۆلاند ئێچ دوای ساڵێک چاكبوونه‌وه و ئهلكهۆل نه‌خواردنه‌وه دیسان تووشی نه‌خۆشی خواردنه‌وه ده‌بێت، “كارل یانگ” هه‌ستی كرد كه بارودۆخی “ڕولاند ئێچ” ته‌نیا به ده‌رمان و چارەسەری ده‌روونناسی چارەسەر نابێت. هەر بۆیە به ڕوڵاند ئێچ پێشنیار دەکات داوای یارمه‌تی لە هێزی بەرزتر بکات بۆ ئه‌وه هێز و توانایی بداتێت كه خودای خۆی ببینێته‌وه و ڕۆحییەت و گیانێتی نزیک ببێتەوە تاکوو چارەسەری دەردی بکرێت و چاك ببێته‌وه.
ناکرێت حاشا لە خه‌مۆكی دنیای گیرۆده‌یی بكردرێت. پێوه‌ندی نێوان پرسی ڕۆحییەتی، بوون و دیپریسیۆن(خەمۆکی) له دنیای زانستی مرۆڤناسیدا باسێکی ڕۆژە. یه‌ك له ده‌رئه‌نجامه نهباشهكانی نه‌خۆشی گیرۆده ئه‌وه‌یه كه نەخۆش پێی له‌م سنووره ئهخلاقییانە دەنێت كه نه‌ده‌بوایه پێی لێنابا. نەخۆش لە پرۆسەی گیرۆده‌ییدا وێڕای ئەوە کە كونتڕۆڵی له سه‌ر خۆی و ژیانی خۆی له ده‌ست دەدات، باوه‌ڕی گیانێتی و ڕۆحییەتی خۆشی له ده‌ست ده‌دات. پرۆگرامی دوازده هه‌نگاو سرنج ده‌خاته سه‌ر، سەرچاوەی كهموكۆڕییەکانی ڕۆحی و ئالۆزی بابەتە ئێحساسییەکان کە هۆکاری سەرەکین بۆ گیرۆدەیی. پرۆگرامی چارەسەری دوازدە هەنگاو لە ڕێگای سترۆکتوری پرۆگرامەکە و بەردەوامی لە هەنگاوەکان و گفتوگۆ، هەوڵدەدا کە نەخۆش سه‌رچاوه‌ی دڵنیایی و ئارامی له ناخی خۆی دا بدۆزێتەوە.
ئه‌ندامێكی ئائا لەم کتێبە دا دەڵێت، پروگرامی چارەسازی دوازده هه‌نگاو فێری کردووە بیر لە خۆی بکاتەوە، تاکوو بە هه‌ست و ئێحساسی خۆی ئاشنا بێت و ڕۆحییەتی گه‌شه بكات، ئه‌زموون وه‌ربگرێت و پێبگات.
ئائا لە سەر ئەم باوەڕەیە کاتێک پرۆسەی چارەسەری وەگەڕ دەکەوێ کە ببینی ئەوە باری ڕۆحێتی و ئارامی ده‌روونی لای گیرۆده لە چاكبوونه‌وه دایە. گه‌شه‌كردنی ڕۆحێتی لای نه‌خۆش به مانای گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تی نەخۆشە. هەروەها پرۆسەی یێگهیشتن و پوخته‌بوون ڕاسته‌وخۆ گرێدراوه به نهخورادنهوه و ئەمەش خۆی لە خۆێدا په‌ره‌ساندنی كونتڕۆڵە له‌سه‌ر هه‌ست و ئێحساساتە و خولقانی ئارامیی ده‌روونییە. لە هەمان کاتدا نەخۆش تێگەیشتنی زیاتری بۆ دەورووبەری و خه‌ڵكی دیكه‌ش دەبێت و، هەروەها شێوە و ڕەفتاری ناشیاوی ئەوانی دیکە کاریگەرییان لە سەر نابێت.
وێژهكانی ئائا و دوازده هه‌نگاو جەخت لە سەر ئەمە دەکەن کە پرسی ڕۆحییەت و چاكبوونه‌وه ده‌ستیان له ده‌ستی یه‌كتر دایه. ڵێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر تووشبوونه‌وه‌ی گیرۆده‌یی نیشانی داوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانپەرەستی و ڕۆحییەتیان به‌رزه، له نه‌خواردنه‌وه دا سه‌ركه‌وتووبوون. ته‌نانه‌ت زۆر لەم كه‌سانه‌ی كه جووت دیاگنۆسیان هه‌بووە واتا وێڕای گیرۆده‌یی، دیپریسێۆنیان (خەمۆکی) هەبووە و یان نارسیسیست واتا خۆبین و خۆپه‌رست بوون، ڕۆحییەت و سۆفێتی كاریگه‌رییه‌كی پاراستنیی لەسەریان هەبووە و تووشی گیرۆدەیی نەبوونەتەوە. نەخۆش بە یارمه‌تی باوەڕ بە ڕۆحییەت دەتوانێت سنگفراوان و بەدەمار بێت و، كهموكۆری و لاوازییه‌كانی خۆی ببینێت و هەروەها كاریگه‌ری نه‌خش و ڕۆڵی خۆی له سەر ژیانی خۆی و ژیانی كه‌سانی دیكه ببینێت.
ئائا، خۆبینی و خۆپه‌رستی بە گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له سه‌ر نه‌خواردنه‌وه دادەنێت و ده‌ڵێت نارسیسیتی (خۆپەرستی) ده‌توانێ هۆی خولقاندنی گرفتی ئه‌لكهوڵ بێت.
دوازده هه‌نگاو چۆن یارمه‌تی گیرۆدان بۆ چاکبوونەوەیان ده‌دات؟
پڕۆگرامی چارەسەری دوازده هه‌نگاو، پشكنین، دیاری کردنی دیاگنۆس، ئاستی ویست و بریاری خودی نه‌خۆش بۆ گۆڕانكاری، هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئالوده‌یی و گیرۆده‌یی، دۆخی سڵامەتی جەستەیی، بارۆدۆخی کۆمەڵایەتی و دارشتنی بەرنامەیەکی گونجاو و تایبەت بەم نەخۆشە بۆ چارەسەری نەخۆش بە پێویست دەزانێت.
بیری بنچینه‌یی له دوازده هه‌نگاو دا ئه‌وه‌یه کە كه‌سانێكی گرفتی ئهلكهۆلیان هه‌یه له ڕێگای به كارهێنانی ئه‌م هه‌نگاوانە له ژیانیان دا، تەندرووستی خۆیان بەدەست بهێنەوە. فه‌لسه‌فه‌ی چارەسازی دوازده هه‌نگاو جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه نه‌خۆش خۆی كار له‌گه‌ڵ خۆی بكات، بەم شيوە کە خۆی هه‌ڵسه‌نگێنێت، لای گروپ بە ڕاشکاوی نهنییهكانی خۆی بدرکێنێیت، دان بە هەڵەکانی خۆی دا بهێنێی، بە قەرە بووکردنەوە هەڵەکانی ڕاست بکاتەوە، داوای لێ بوردن لە خۆی و لە ئەوانی دیکە بکات. ئەم کارانە به‌شێكن له پێگەیشتن و گه‌شه‌كردنی كه‌سایەتی ئەو کە بە مەبەستی چاکبوونەوە به‌ره‌و ڕۆحانییه‌تی ده‌بات.
دوازدە هەنگاو لە ڕێگای زانیاری به‌كارهاتووی كرداری، نه‌خۆشه‌كان ڕادەهێنێی تاکوو فێری بن و بتوانن كارامه‌یی خۆیان به‌كاریبهێنن و لە دەروونی خۆیان نزیک ببنەوە، هه‌ستی خۆیان ده‌رببڕن، به‌كه‌ڵك بن، پێوه‌ندی پر له خۆشه‌ویستی گه‌شه پێبده‌ن، بۆ ئەوەی بێ ئەڵکهۆل و دراگ دەرەقەتی ناخۆشی و ئاڵۆزییەکانی ژیان بێن. هەستی هاومرۆڤی لە فەلسەفی دوازدە هەنگاو دا گرنگی خۆی هەیە بۆ ئەوەی تاک پێوەندی باشی لەگەڵ خۆی و ئەوانی دیکە دا هەبێت، بۆ ئەوەی پێوه‌ندییە شیاوه‌كان جێگای پێوه‌ندییە ناشیاوەكان بگرنه‌وه. هاومرۆڤی، هاوهه‌ستی و هاوبه‌شێتی له گروپی خۆیارمه‌تی دا وه‌ها ده‌كات كه تاک نرخی خۆی ببینێته‌وه و هەست بە هێز و توانای خۆی بکات و لە خۆی دڵنیا بێت کە دەتوانێت لە به‌رانبه‌ر دژوارییه‌كان دا ڕابوه‌ستێت و دەتوانێت پشتیوانێک بێت بۆ کەسانی بارکەوتوو بۆ هەستانەوە سەرپێی.
پرۆگرامی چارەسەری دوازده هەنگاو لە ڕاهێنانەکانی خۆی بە مێتۆدی (CBT) cognitive behavioural therapy واتا “ئاکاردەرمانی ناسینی” پیادە دەکات. دوازدەهەگاو باوەڕی به ڕاهێنانی ڕۆحی هه‌یه كه ده‌توانی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئارامیی ده‌روونی، درووست هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕاهێنانی فیزیكی هه‌یه بۆ ئێش و ئازاری جه‌سته‌یی. مه‌به‌ست و ئامانجی دوایی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ژیانێكی نوێ بە بێ ئهلكهۆل و مادە ده‌ستپێبكات.
Stefansson” ستێفانسۆن ” له كتێبی ”Sjukdomen alkoholist”نەخۆشێ ئەڵکهۆلیسم دا، دۆخی گیرۆده له قۆناخی حاشاكردن دا ئاوا شی ده‌كاته‌وه:
” گیرۆدە تێگەیشتنێک له ناخی دا گه‌شه ده‌كات، كه لە خۆراك پێدان به منداڵ بەهێزترە. تێگەیشتنێک کە لە ڕاستی دا حاشاكردنە له به‌رانبه‌ر پێداویستییه‌كانی دیكه بۆ ئەوەی بگاته تەراز و باڵانس، تاکوو دۆخه‌كه بۆ خۆی مه‌نته‌قی و ژیرانه شی بكاته‌وه.”
ستێفانسۆن ده‌ڵێیت بەم تێگەیشتنە کە گیرۆدە لە لای خۆی خولقاندووە و داکۆکی لە خۆی دەکات، زۆر زهحهمهتە له‌گه‌ڵ گیرۆده سه‌باره‌ت به گیرۆدهییهكهی گفتگۆ و دانوستن بكه‌یت. ستێفانسۆن له ڕوانگه‌یه‌كی مهنتهقیهوه ده‌ڵێیت؛ لە لای ئالودە و گیرۆدە به‌شی” frontal lobe”ی مێشک کە هه‌ست و تێگه‌یشتنەکان ڕێك‌وپێك ده‌كات، ئاڵۆز دەبێت و یان زیان دەبینێیت. کاتێک ئەم بەشە لە سیسته‌می مێشک زیان دەبینێت بەم مانایەیە کە به‌شی مه‌نتیق و ژیرێتی وهلادهندرێت. ستێفانسۆن شی ده‌كاته‌وه كه چۆن پرۆگرامی چارەسەری دوازده هه‌نگاو كاریگه‌ری له سه‌ر نۆرم و پێور، ئێحساسات و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی نه‌خۆشه‌كانی گیرۆدە هەیە. له ماوه‌ی چارەسەری دا گیرۆده ده‌ستپێده‌كات له ڕێگای دوازده هه‌نگاو دا ژیانی خۆی بنیات بنێتەوە، بە هەست و بیری خۆی دا دەچێتەوە، دەگاتە تێگه‌یشتنێکی نۆی، خۆی هەڵەكانی خۆی ڕاست دەکاتەوە. واتا دوای ئه‌وه كه نه‌خۆش ده‌ستی پێكرد تێگه‌یشتنی بۆ هەستی خۆی هه‌یە، ئه‌و ده‌م تێگه‌یشتنی مه‌نتیقیش په‌یدا ده‌كات و شێوازه ژیانێكی ئاقڵانه تری ده‌بێت.
پرۆگرامی دوازده هه‌نگاو بە یارمەتی ڕێساکانییەوە ده‌رفه‌ت بە نەخۆشەکانی دەدات كه بتوانن هێزی ده‌روونی خۆیان ببینه‌وه، کە هەستی گەرموگۆڕی، هاوبەشی، باوەڕ و مەتمانەیان لە لا درووست بێت. بۆ ئەوەی كاتێك نه‌خۆشه‌كه گەیشتە دنیای نوێی بێ مادە، ئیتر هه‌ست به ته‌نیایی ناکات و خه‌مۆكی دایناگرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پروگرامهكه پرۆگرامێكی ئایینی نییه، به‌ڵام له سه‌ر بیروباوه‌ڕی ڕۆحێیەت دامه‌زراوه، خوازیاری پاکی نەفسی و جەستەیی، كراوه‌یی و ڕاستگۆییە. بێ پەسەند کردن و تێگەیشتن لەم ڕێبازانه مرۆڤ ناتوانێت له‌م پرۆگرامه دا بەردەوام بێت و درێژە بە ژیان بدات. دوازدە هەنگاو داوای چالاکی جەستەیی، ڕێکوپێکی لە ژیانی ڕۆژانەدا، پاك و خاوێنی و گرنگیدان بە ژینگە لە نەخۆشەکانی دەکات کە دەبێت لەبه‌ر چاوی بگرن.
ستێفانسۆن له كتێبه‌كه‌یدا قسه‌ی ئه‌ندامێكی ئائا ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت: ” ئێمه ده‌مانهه‌وێت به ڕۆحیتەتێکی ده‌روونی ئاگا بگەین. ئێمه ده‌بێ چاره‌سه‌رییه‌كی ڕۆحیمان هه‌بێت كه جیاوازه له ئه‌وه كه ته‌نیا باس له هۆکارە دەرەکییەکانی ئەم نەخۆشییە دەکات. ئه‌گه‌ر بێتوو مرۆڤ بۆی چه‌توون بێت كه خۆی به‌ده‌ست هێزی به‌رزتره‌وه بدات یان ڕۆحێیهتی خۆی ببینته‌وه, ئەمە دەرفەتی باشە كه ئەم پڕۆگرامە هەڵبژێرێت و باوه‌ڕی پێ‌بکات و خۆی به ده‌ستی پرۆگرامه‌كه‌وه بدات.”
دوازدەهەنگاو لە ڕاستای سایكۆڵۆژی و ناسینی ( cognitive) دا
گووتراوه؛ مرۆڤ گه‌وره‌ترین پرسیاره بۆ خودی مرۆڤ و، ئایین بۆ ئه‌وه خوڵقاوه كه مانا بە به پرسی بوون بدات. هەروەها دەگووترێت مرۆڤ لە هەر شتێک تێنەگەیشت پەنای بۆ شی کردنەوەی ئایینی بردوە، بەم مەبەستە كه ئارامیی و دڵنیایی بۆ خۆی بخوڵقێنێت و، ئه‌زموون و هه‌ستی خۆی بسه‌ڵمێنێت.
ئایین، فه‌لسه‌فه و سایكۆلۆژی هەر کام لە ڕوانگەی خۆیانەوە تاوتوێ و پێناسه‌ی هه‌ست و بیر و هه‌ڵسووكه‌وتی مرۆڤ ده‌كه‌ن. ڕێنێسانس فه‌لسه‌فه و ئایینی لێك جیاكرده‌وه، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مه ئێستاكه‌ش ئه‌م سیسته‌مه فكرییه هه‌یه و هەر ماوە كه ئه‌م سێیه واتا ئایین، فه‌لسه‌فه و سایكۆلۆژی بە یەک بابه‌ت دادەنێت. به‌هێزترین پێوه‌ندی له نێوان ئه‌م سێ بابه‌ته ئەوەیە كه ” بوونی مرۆڤ ناوه‌ڕۆكی هه‌ر سێک بابه‌ته”. هەروەها زانستی مرۆڤناسی سەڵماندوویەتی كاتێك مرۆڤ خۆی له نێوه‌ڕاستی ئه‌م سێ گۆشه‌یه‌دا ده‌بینێ، ئه‌م ده‌م له هه‌موو كاتێك زیاتر له تراز دایه. په‌یامی فه‌لسه‌فه‌ی دوازده هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه گیرۆدە بتوانێ خۆی و باڵانسی خۆی له نێوه‌ڕاستی ئه‌م سێ گۆشەیە دا ببینێوه و، به‌م شێوه بتوانێ بە ”فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی خۆی” واتا مانای ژیان بگات.
به هۆی ئه‌وه كه ئهلكهۆل كاریگه‌رییه‌كی به توانا و به‌هێزی حه‌سانه‌وه – كپكردنی خه‌مۆكی هه‌یه، زۆر چه‌توونه كه ئەم کەسانە خۆیان له ده‌ست ئهلكهۆل ڕزگار بكه‌ن. ئەوان ئهلكهۆل وه‌ك كهرسهیهكی داكۆكی له به‌رانبه‌ر دڵه‌له‌رزه، په‌شێوی و بێ دڵنیایی بەکار دەهێنن. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێت ئهلكهۆل وه‌ڵا بنێنن، پێویستیان به شتێكی دیكه‌ی به هێزتر هه‌یه كه جێگای بگرێته‌وه. دەبێ ئەم ڕاستییەمان لە بەر چاو بێت ئەگەر ئەوان بێن و ده‌رمانی ده‌روونی ئارامكردنه‌وه بخون، گرفتی دیكه‌یان بۆ ساز ده‌بێت. له فه‌لسه‌فه‌ی ئائا و له چارەسازی دوازده هه‌نگاو دا باوهڕیكی به‌هێز هه‌یه كه ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست په‌شێوی و دڵه‌له‌رزه ڕزگاریت بێت، ئەوە پێویستیت به كهرسهیهكی ناکیمیاوی هه‌یه.
پرۆگرامەکە له ڕێگای پرۆگرامێكی به ستروكتور و گفتۆگۆی سیستەماتیک، مكانیزمێكی نۆی لە لای نه‌خۆش ده‌خولقێنێت کە بە شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌كی نۆی بتوانێ ههلسووكهوتێكی نۆی لە ژیانی دا بە کار بهێنێیت. پرۆگرامی چارەسەری دوازدهههنگاو بە پرۆسه‌یه‌كی كۆگنێتیڤ (ناسیینی) كار له‌سه‌ر ”بیر لێ كردنه‌وه یان ”گفتگۆ لەگەڵ خۆ، ناوخۆیی”، ده‌كات. پێداچوونه‌وه له بیر بۆ هه‌ست و لە هەستەوە بۆ هه‌ڵسووكه‌وت و دیسان بۆ بیر، بە تەکنیکی ناوخۆیی ناودەبردرێت . له ڕێگای ئه‌م گفتگۆیه ناو خۆییه‌وه نه‌خۆش بە ئاگاییەوە به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ڵسووكه‌وت بۆ خۆی ساز ده‌كات.
مرۆڤی ئاگا بە دژوارییەکانی ژیان هەوڵدەدات ڕێگای چاره‌ی درووستیش بدۆزێته‌وه و به تەرازی نێوان هه‌ست، بیر و هه‌ڵسه‌كه‌وتی خۆی بگات.
له پرۆگرامی چارەسەری دوازده هه‌نگاو دا نه‌خۆش خۆی له‌م هه‌نگاوانه‌دا ده‌بینێته‌وه كه لە سەر بنچینه‌ی (CBT) cognitive behavioural therapy واتا ”ئاكارددهرمانیی ناسینی” دارێژڕاوهن. نه‌خۆش كار له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وام بێت له ئۆلگووی بیر، هەست و كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆڕاگربێت و ڕۆژ بە دوای ڕۆژ نهخواتەوە.
چارەسەری دوازده هه‌نگاو له ڕاستای سایكۆلۆژی و كۆگنێتیڤی خۆی دا مه‌به‌ستی شێوه‌ی بیركردنه‌وه و هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌خۆشه. بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی نه‌خۆش بدات كه بتوانێت هه‌سته‌كانی خۆی بناسێت و دەریان ببڕێت کە ئاکامەکەی گۆڕانكاری هه‌ڵسووكه‌وت و ئەزموونی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە. ئەمەش خۆی لە خۆێدا هه‌ستی ڕێز له خۆگرتن لای تاک به هێز دەکات و هەوڵدەدات به شێوه‌یه‌كی سازه‌نده مامله له‌گه‌ڵ ژیانی بكات و حاڵی باش بێت.
پرۆگرامی دوازدە هەنگاو له بنكه‌ی چاكسازی وڵاتی سوید
پڕۆگرامەکە له لایه‌ن گروپێك كارمه‌ند كه خولی تایبەت بە ڕاهێنانی دوازدەهنگاویان تێپەڕاندووە بە پێی بەرنامەی داڕێژڕاو بەڕێوەدەچێت. هەر دیدارەی سێ كاتژمێر، پێنج جار له حه‌توودا و ماوه‌ی بیست و چوار حه‌تووی بۆ تەرخان دەکرێت.
پرۆگرامه‌كه بریتییه له؛ وانه گووتنه‌وه، دیداری لەگەڵ گروپی خۆیارمەتیدەری “ئائا”، بەجێ گه‌یاندنی ئه‌ركی هەنگاوەکان به تاك و له گروپ دا كه له ڕووی پێداویستی تاکەکەسی و گروپ دارێژراو و، شیکردنەوە و تاوتوێ هەنگاوەکان، گێڕانەوەی بەسەرهاتی ژیانی خۆی، نووسینی دەفتەری ڕۆژانە، باس لە رەنگدانەوەی هەنگاوەکان لە ژیانی ڕۆژانە دا، هۆکارەکانی سەر ڕێگای چاکبوونەوە، پرسی تووشبوونەوە.
لە وانه‌کان دا ئەم بابەتانە دێتە سەر باس و لێکدانەوە: – چه‌مكی نه‌خۆشی گیرۆدە، كه‌سایه‌تی گیرۆده، هه‌ستی تاوانباری و شرمهزاری، تێگەیشتن لە هه‌ست و ئێحساسات، شێوازی بیركردنه‌وه، پرۆسه‌ی تاسه‌باری، ڕۆڵ ونه‌خشی بنه‌ماڵه، منداڵه گه‌وره‌كان، تاوانكاریی.
كۆتایی
پرۆگرامی چارەسەری دوازده هه‌نگاو هەوڵدەدات کە گیرۆدە لە كهموكۆرییهكانی خۆی به‌ئاگا بێت و، فێر بێت بتوانێت تاکوو بێ ”ئهلكهۆل” ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌به‌ریت. ڕوانگه‌ی بنه‌ره‌تی پرۆگرامی چارەسەری دوازدە هه‌نگاو، ئهلكهۆلیسم وه‌ك نه‌خۆشیەکی کوشەندە ده‌بینێیت، به‌ڵام چاره‌سه‌ر دەکرێت. نهخۆشییەكه خۆی لە ئالوده و گیرۆده‌یی دا دەردەخات و ناسازی نه‌فسی، فیزیكی و ڕۆحی پێوەیە. پرۆگرامی چارەسەری دوازده هه‌نگاو پێیوایه بۆ چارهكردنێكی سه‌ركه‌توو، بوون و هاوكاری کردنی نزیكی ئه‌م شاره‌زایانه وه‌ك دوكتوری جەستەیی، دوکتوری ده‌روونناس، دەروونناس، په‌رستار، تراپێڤتی ئهلكهۆل و كهسایهتییەكی ئایینی به پێویست ده‌زانێت.
چاره‌سه‌ری دوزاده هه‌نگاو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی جوانی ئێحساساتی ژیانی هه‌یه. فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ژیان كه مرۆڤ فێر ده‌كات بێ ئەڵكهۆل و دراگ واتا ماده‌هۆشبه‌ره‌كان چێژ له ژیان وەرگرێت و باڵانسی نێوان هه‌سته‌كانی خۆی بدۆزێیهوه و، بتوانێت گۆڕانكاری به سه‌ر كرداره ناشیاوه‌كانی خۆی دابهێنێت و پێوهندهكی باشتر له‌گه‌ڵ دنیای ده‌رووبه‌ری خۆی په‌یدا بكات.
دەگەڵ هەمووی ئەمانەش چاره‌سه‌ی دوازدهههنگاو ڕه‌خنه‌ی زۆری لێده‌گیرێت كه به شێوه‌یەکی زانستی نه‌نووسراوه و، هێزی به‌رزتر زیاتر له توانایی مرۆڤ ده‌نرخێنێت و، خودا وه‌ك كانگایه‌ك بۆ دڵنیایی و ئارامیی داده‌نێت.
ئه‌ندامانی ئائا و لایه‌نگرانی دوازدهههنگاو، داكۆكی له پڕۆگرامه‌كه ده‌كه‌ن و پێیانوایه ئەم ڕەخنەگرانە بە هەڵە لەم پرۆگرامە گەیشتوون. ئەوان دەڵێن؛ گرفته‌كه له‌وه دایه كه وه‌ك به‌ڵگه باس کردن له هێزە ڕۆحییەهكان زۆر چەتوونە و، له‌وه‌ش چه‌توونتر ئه‌وه‌یه كه باس له ده‌رك و هه‌ستە ڕۆحتییهكانی كه‌سێكی دیكه بكه‌یت. شارەزایانی لایەنگری ئائا جه‌خت له سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌ن كه ئائا هه‌رگیز چه‌مكی خودای بۆ نه‌خۆشه‌كانی پێناسه نه‌كردووه و ته‌واو وه‌ك شتێكی تاكه‌كه‌سی ته‌مه‌شای دین و باوه‌ڕ دەکات.
گیرۆدانی پێشوو لە سەر ئەم باوەڕەن، ئەوەی کە پڕۆگرامی دوازدە هەنگاو له به‌راورد له‌گه‌ڵ چارهكردنهكانی دیكه‌ی ئالوده و گیرۆده‌یی سەرکەوتووتر دەکات ئه‌م لایهنهیهتی كه پتر كار له‌سه‌ر پرسی ڕۆحی له ئاستی كه‌سایه‌تیی دا دەکات. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕۆحییه‌ته داوای هه‌ڵوێستێكی دینداری و ئایینپه‌ره‌ستی ناكات، به هۆی ئه‌وه‌یه ئائا خۆی وه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كی نه‌بستراوه به ئایین و به سیاسه‌ت پێناسه كردووه. خهرجههڵگر واتا سپۆنسه‌ره‌كانی نێو ئائا دا نموونه‌ن به نه‌خواردنه‌وه و، پشتیوانی له‌م تازه ئهڵكهوول نه‌خۆرانه ده‌كه‌ن كه له‌م دنیا تازه دا پێكه‌وه هاوبه‌شبن.
نووسین و ئامادەکردن: مەرزە جەوانمەرد
0046-705757474
# دوازدە هەنگاو بۆ یەک بە یەکی ئەم گیرۆدەییانە پرۆگرامی تایبەتی هەیە:
-Demographic preferences related to the addicts’ drug of choice has led to the creation of Cocaine Anonymous
-Crystal Meth Anonymous
-Pills Anonymous
– Marijuana Anonymous and Nicotine Anonymous
-Behavioral issues such as compulsion for, and/or addiction to, gambling, crime, food, sex, hoarding, debting and work are addressed in fellowships such as
-Gamblers Anonymous
-Overeaters Anonymous
-Food Addicts in Recovery Anonymous
-Compulsives Anonymous
-Sex and Love Addicts Anonymous
-Sexaholics Anonymous
-Clutterers Anonymous
-Debtors Anonymous and Workaholics Anonymous
سه‌رچاوه‌كان:
-AA – förlag Anonym Alkoholister”/ ” Stora boken” Stora boken”De tolv stegen, de tolv traditionerna”
-Att släppa Taget Jean Kinneey Gwen Leaton 2010
-Riskbruk och missbruk Katarina Johansson & Peter Wirbing 2008
-PM 17: utbildning till alkohol- och drogterapeut, ”ATU”, Lennart Bergström
-Anonyma Alkoholister
– Tolvsteg & Tolvsteg Traditioner
– Leva Nykter
– Sjukdomen Alkoholism Tillfrisknandeprocessen av Gudni Stefànson 1988
– Sjukdomen Akoholism Att maximera Självläkningen Om filosofin i tolvstegsbehandling av Gudni Stefànsson 1992