” ئۆباما وەك دەروازەبانێکی بێ ئەزموونی ناو یاریگای تۆپی پێی وڵاتەکەی کە نوێنەرایەتی ئیرادەی سیاسی و دیپڵۆماسی دەکات ، گۆڵی ئێرانی خوارد و لە کۆتایدا دەرفەتی بە ڕێژیمی ئاخوندی ئێراندا،
بۆ ئەوەی پەرە بەبەرنامەی ناوەکیەکەی بدات و زەمینەی لەباری بۆ ئەو وڵاتە هێنایە ئارا و بە قەولی: باراك ئۆبامایش بێ ئێستا بەنامەی ناوەکی ئێران لە ژێر سیستمی کۆنتڕۆڵی نێونەتەوەیدا کارەکانی وێزگە ئەتۆمیەکان بەڕێوەدەچن “. چوارچێوەی ئەو ڕكکەوتنە ئەوەندەی لە قازانج و بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری و بازرگانی حکوومەتی ئاخوندی دایە، بەو ڕادەیەش زیان بە پرۆسەی ئاشتی و ئازادییە سیاسی و دیمۆکراتیکەکانی گەلانی وڵات دەگەیەنێت.
ئێران براوەی یەکەمی دانیشتنەکان بوو و زۆر ژیرانە توانیان زلهێزەکان لەسەر مەسەلەی بەرنامەی ناوەکی وڵاتەکەیان رازی بکەن، لە ڕاستیدا ئێران سودی زۆری لە ماوەی سەرۆکایەتی ئیداری نوێی ئەمریکا وەرگرت و توانی لە رەوتی گفتووگۆ کانی لە گەڵ زلهێزە جیهانیەکاندا سەرنجام بەڕێککەوتن بگات و بەرنامەی ناوەکیەکەی لە بەردەم بیرورای نێونەتەوەیدا بە “یاسای ” بکا و بەڕواڵەت نیازی ئاشتیخوازی وڵاتەکەی لەو بوارەدا پێشانداوە و لەو بەرنامەیاندا لایەنی خزمەتگوزاری و ئاشتییان تێدا ڕەچاوکردوە و مەبەستی ئاخوندەکان لە ماوەی گفتووگۆکاندا هەر ئەوەبوو کە نیەت باشیان بسەلمێنن. ناڕوونی نێوەڕۆکی ڕێککەوتنی نێوان ئۆباما و ڕێژیمی تاران دۆستەکانی ئەمریکای بەتەواوی لە ناوچکەدا نیگەرانکردوە و وڵاتانی عەڕەبی بە سەرنجەوە دەڕوانە ئاکامەکانی ئەو پێک هاتنە روکەشەوە و وەزیری دەرەوەی سعودیەش لەو پەیوەندییەدا ئەوەی گووتووە: کە وڵاتەکەیان هەست بە مەترسی و نێگەرانی سەبارەت بە دەست ئاواڵەبوونی ئێران دەکات و گوومانی ئەوەیان هەیە حکوومەتی ئاخوندی پڕۆگرامی ناوەکیەکەی بە ئامانج بگەیەنێت و بەوجۆرەش دەبێتە هەڕیشە و مەترسی لە ناوچەدا. نوێنەرانی کۆنگرێس و ناوەندە بڕیار بەدەستاکانیتری ئەمریکایش بە گوومانەوە چاوەدێری و خوێندنەوەیان لەو بارەوە ئەنجامداوە و کۆمارییەکان و هەتا هێندێک لە دێمۆکڕاتەکانیش ڕایانگەیاندوە، ئێران براوەی ئەو بازییە دیپڵۆماسیەوەبووە لە سایەی سەری ” ئۆباما” ی دا و لەو پەیوەندییەدا نیگەرانی خۆیان دەربڕێوە و داوای روونکردنەوەی زۆرتریان کردوە. ئەو ڕێککەوتنە بەلای زۆربەی سیاسیەکانی نێوخۆی ولاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و موخالیفانی ڕێژیمی ئاخوندی ئیران، لە بەرژەوەندی رەوتی دێمۆکڕاسی و پەرەگرتنی ئازادییە دێمۆکراتیکەکانی گەلانی ولات نیە و بەڵکو ئێران ئێستا لە هەموو باڕێکەوە براوەی ئەو گەماسیاسیە جیهانیەبووە کە ئەمریکا هەوڵیدەدا دەستی حکوومەتی تاران بەتەواوی کوردت بکاتەوە و مەجالی هاتنە پێشی زۆرتری پێنەدرێت. چاوەڕواندەکڕیت ئۆباما ئەو جار کار بۆ لادانی ، سزا ئابوورییەکان بکات و ئەو دەرفەتە بە کاربەدەستانی تاران بدات بۆ ئەوەی خاڵە کانی پێک هاتنەکەیان وەك خۆی کیسەی بۆ هەڵدرووە، بەخێرای نەتیجەی بۆ دونیا دەربکەوێت و دەست بەجێ بە جێ کردنی نێوەرۆکی ڕێککەوتنەکەیان بکات. ڕێژیمی ئاخوندی ئێران پاش بەدەست هێنانی دەسکەوتی گەورەی لەو پەیوەندییەدا، پێناچێت ئەو جار بە سانای مل کەچی مەرج و خاڵی زلهێزەکانی جیهان بێ وەك ئەوەی ئیدارەی ئۆباما پێشوەختە ڕایگەیاندوە و گەشبینن بە ئەنجامی کارەکەیان. باراك ئوباما بەدوای ڕاگەیاندنی ئەکامی ڕێککەوتنی نێوان زلهێزەکان و ئێراندا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرایل کردوە و دڵنیای داوە بەو وڵاتە کە ئاسایشی وڵاتەکەیان پارێزراوە و نابێت هەست بەمەترسی زۆرتر لە ئاست ئێراندا بکەن. بەڵام ناتانیاهۆ بە ئاشکرا بێزاری و ناڕەزایەتی خۆی بە سەر کۆماری ئەمریکا ڕاگەیاندوە و ئەوەی دووپات کردۆتەوە کە وڵاتی ئیسرایل ناتوانێت باوەڕ بەو ڕێککەوتنە و بەرنامەی ناوەکی تاران بکات و تەکیدی لەسەر سیاسەتی خۆی لە بەرانبەری ئێراندا کردۆتەوە و دووپاتی سیاسەتی نەگۆڕیانی لە ئاستی حکوومەتی ئاخوندیدا کردۆتەوە..
زۆر لە سیاسی و ناوەندە بڕیاردەرەکانی جیهان بە شێوەی دیاریکراویان شەن و کەوی ئەو ڕێککەتنەیانکردوە و بەشێکیان پێیانوایە، جێ بەجێکردن و پاراستنی ڕێککەوتنە کە زۆر گرینگە، ئەگەر بێتو حکوومەتی ئێران بە تەواوی جێ بە جێی بکات و بچێتە ژیر چاودێری و کۆنتڕۆڵی ئاژانسی وەزەی ئەتۆمییەوە و کارەکانی پەیوەندیدار بەئاشکرا و لە ژێر چاوەدێریدا ئەنجامبدەن. پاش ئەو قۆناخە نوێیە کە بۆ حکوومەتی ئاخوندی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیدا پێک هاتووە، بێگوومان ئەرك و بەرپرسیارەتی” ئۆپۆزیسیۆن” زۆر لەجاران قورستر دەبێ و بە جدی هەوڵی بەجەستەکردنی ئامانج و بەرنامەی ڕێژیمی تاران بدەن و بەرچاوروونی بخرێتەوە پێش چاوی کۆمەڵگای جیهانیەوە و هەنگاوەکانیان یەکبخەن و لە ئاستی دەرەوە و وڵاتداسەنگەریکانیان ڕێکبخەنەوە. هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئێستادا کەوتونەتە ژێر باری ئەرکی گرینگ و مێژووی سیاسی و دیپڵۆماسی و بێگوومان پێویستە بایخ بە فراوانترکردنی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جەماوەری بدرێ و هەنگاوە سیاسیەکان بێ لە بەر چاوگرتنی بیروباوەڕی سیاسی و حیزبی بوون، لە دەوری یەكدا کۆببنەوە و بە یەكدەنگی بەدژی حکوومەت درێژە بەخەبات و تێکۆشانیان بدەن.
محمد سلێمانی
05.04.2015
بابەتی پەیوەندی دار