"an independent online kurdish website

لەو کاتەوە کە کورد هەیە هەموو کات هەوڵی داوە پشت بە وڵاتێکەوە ببەستێ بۆ ئەوەی خواستەکانی بۆ وەدی بێنێ ، کە ئەمە بە درێژایی میژووی گەلی کورد هەڵەیەکی بنەرەتی بووەsmko-bekes-2012

کە نەی توانیوە پشت بە گەلی خۆی و یەکگرتووی و تواناکانی شۆرشگیرانی گەلەکەی ببەستێ، بۆ ئەم بەستێنە ، لە ساڵەکانی زوو دا بە درێژایی دیان ساڵ ، کورد و شۆرشی کورد لە رۆژ هەڵات بە تایبەت چاوی لە دەسەڵاتی کومونیستی روسی یەی ئەو کات بوو کە بەڵکو ببیتە فریشتەی نەجات و هاوکاری کورد بکات بۆ دامەزرانی دوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردی، کە نەک روسیە ئەم کارەی نەکرد بەڵکوو گەر سەیرێکی خێرای میژوو بکەین ئەو وڵاتەبە ئاشکرا و بە نهینی هەوڵی تێک شکانی شۆرشی کوردی داوە و هەرگیز پشتیوانی لە بوونی دەوڵەتی کوردی نەکردووە، دوایی ئەوە کە لە روسیە نائومید بوون کورد، ئەم جارە شۆرشی رۆژهەڵات سەد و هەشتا دەرەجە لە روسیەی کومونیستی سوورایەوە و رووی کردە ئامریکا کە جەمسەرێکی دیکەی جیهانی گەورەی یە، و شۆرشەکەی بە ئەگەری دەی خوا بکا ئامریکا کارێک بۆ کورد بکات و بە قەوڵی ئەوەی کە ئێران دوژمنی سەر سەختی ئامریکایە، و لە هەموو مینبەرەکانەوە یەکەم جنێو و بێ حورمەتی لە لایەن دەسەلاتدارانی ئیران بۆ ئامریکای ئیمپریالیستە، بەڵکو ئامریکا بزانێ ، لەو نێوەندە دا کورد جیاوازە و پشتیوانی بێت بۆ یارمەتی دا شۆرشەکەی و سەرخستنی تا گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئەمەش چەند ساڵیکی درێژی کێشاوجاریکی تر ئەوە سابیت بوو کە ئامریکاش دۆستی کورد نی یە و ئەم بیرکردنەوە تەنیا خەیاڵیکی شیرینە کە وەدی هاتنی مسوگەر نابێ، بە دوای رێکەوتنی ئێران و ئەمریکا ، کە ئەنجامەکانی باش یان خراپ ، هیچ لە بەرەو پێش چوونی شۆرشی کورد ناگۆرێ.

بە داخەوە ئیستا کورد خەریکە خەوێکی تر دەبینی و ئەم جارە دەی هەوێ پشت بە ئیسرائیل ببەستێ، کە گویا ئیسرائیل دژی ئێرانە و ، ئەویش تەنیا لە بەر ئەوەی کە ئێران دەڵێ دەبێت ئیسرائیل لە سەر نەخشەی جیهان پاک بکاتەوە و ئیسرائیلیش دەڵێ ئێران خەتەری جیدی یە بۆ سەر ئیسرائیل و جیهان و جار و باریش باسی کورد و سەربەخۆیی کورد لە چەند بەرپرسیکی ئیسرائیلەوە دەبیستری ،کە ئەم جۆرە قسانە تەنیا بۆ مەسلەحەت و بەرژەوەندی خۆیانە لە داهاتوویەکی دریژدا و قسەی زل و بێ مانا لە کاتێکا کۆتایی دیت کە وڵاتێک مەسلەحەتەکانی خۆی هەڵ دەسەنگینێ ، بۆیە ئەوەی ئەمریکا و ئێرانی بە یەک گەیاند زۆر دوور نی یە لە داهاتووش دا ئێران و ئیسرائیل لە سەر شتێکی تر بە یەک نەگەن و رێک بکەون کە مەسلەحەتی ئەو دوو وڵاتە دابین بکات و لەو نێوەدا ئەوە تەنیا کوردە بە خایاڵە خۆشەکانی خۆیی زەرەرمەندی یەکەم دەبێت، کە هەموو کات پشتی بە دنیای دەرەوە بەستووە کە بۆی ببێتە فریادرەسی رزگار کەر، بۆیە هیوادارم بۆ یەک جاریش بێت کورد لە خەوی خۆش وەخەبەر بێت و بزانێ کە هیچ وڵاتیک لە دنیا دا نی یە یارمەتی بدات بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی  و رزگاری تەنیا گەل و نەتەوەکەی خۆی و یەکریزی ماڵی کورد نەبێت، هیوام وایە بۆ یەک جاریش بێت هەموو سەرکردەکانی کوردی رۆژهەڵات تەنیا بۆ چەند کاتێکی کورت بیر لە بەرژەوەندی نەتەوەکەیان بکەنەوە و بە یەکگرتوویی و یەک دەنگی داخوازی یەکانی گەلەکەمان بکەنە ئامانج بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی ، گەر خۆمان بە هێز بین ، دڵنیا بن هێزی دنیامان لە پشت دەبێت. و سەردەکەوین.

سمکۆ بێکەس . نۆروێژ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی