ناکۆکیه‌کانی هه‌ردوو وڵاتی ئێران‌و سعودیه که خۆیان به‌ئاڵاهه‌ڵگری شیعه‌و سوننه ده‌زانن، له‌یه‌مه‌ن گه‌یشته لوتکه، دوای ئه‌وه‌ى شه‌ڕی ساردی نێوانیان له‌عێراق‌و سوریا‌و به‌حره‌ین به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌ئێستادا ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه به‌هۆی چڕبونه‌وه‌ى ململانێکانیانه‌وه ئێران زیاره‌تی حه‌جی عومره رابگرێت.
«له‌جیاتی زیاره‌تی مه‌ککه‌و مه‌دینه‌و شوێنه ئاینیه‌کان، ئێران ئاوه‌دانبکه‌نه‌وه«، خاوه‌نی ئه‌و رسته‌یه ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی رێبه‌ری باڵای ئێرانه، که له‌یه‌که‌م ساڵی دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئێرانه‌وه بوه مانشێتی ژماره (15881)ی رۆژنامه‌ى ئیتلاعات به‌فۆنتێکی گه‌وره.
دوای زیاتر له‌سێ ده‌یه، بڵاوکردنەوەی ئه‌و دێڕه‌و وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ى خومه‌ینی له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕه‌کانی نزیک له‌حکومه‌ت وه‌کو «جه‌ماران»و «شیعه نیوز»ه‌وه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ئاماژه‌یه بۆ دوباره‌کردنه‌دوه‌ی ئه‌و داوایه‌ی خومه‌ینی له‌خه‌ڵک‌و پشتگیری له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که داوایان کردوه حه‌جی عومره رابگیرێت.
ماڵپه‌ڕی (جماران نیوز) سه‌ر به‌باڵی توندڕه‌وی نێو ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه ده‌کات که رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، نزیکه‌ی ٧٠ ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێران پڕۆژه‌یه‌کیان گه‌ڵاڵه‌کردوه‌و تیایدا داوای راگرتنی زیاره‌تی حه‌جی عومره ده‌که‌ن تا ئه‌وکاته‌ی له‌ئه‌منیه‌تی حاجیه ئێرانیه‌کان دڵنیاده‌بنه‌وه.
مه‌به‌ستی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه «ده‌ستدرێژی» دوو پۆلیسی سعودیه بوو بۆ سه‌ر دوو حاجی ته‌مه‌ن (14، 15ساڵ)ی ئێرانی.
هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو که‌سه ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام حکومه‌تی ئێران جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که تاقیکردنه‌وه پزیشکیه‌کان ئه‌و ده‌ستدرێژیه ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مێهر.
(خانه ملت) ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ زۆربونی بێڕێزی هێزه ئه‌منیه‌کانی سعودیه له‌گه‌ڵ حاجیه ئێرانیه‌کان.
هه‌رچه‌ندە حه‌سه‌ن قه‌شقاوی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ کاروباری باڵوێزخانه‌کان‌و په‌رله‌مان، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئه‌و دوو حاجیه ئێرانیه ره‌تکردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته له‌ئێستادا بۆته باسی گه‌رمی ماڵپه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵک دروشم دژی سعودیه ده‌ڵێنه‌وه هه‌ندێکیش هۆکاری ئه‌و داوایه به‌سیاسی ده‌زانن.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، ئایه‌توڵڵا ناسر مه‌کارم شیرازی یه‌کێک له‌ڕێبه‌ره ئاینیه‌کانی ئێران ده‌ڵێت «نامه‌وێت بایکۆتکردنی حه‌جی عومره بخه‌مه به‌ر باس، به‌ڵام ئایا زیاره‌تی حه‌جی عومره به‌هه‌ر نرخێک‌و به‌قبوڵکردنی هه‌ر بێ رێزییه‌ک واجیبه؟».
دوای نزیکەی هه‌فته‌یەک له‌و روداوه‌و بانگهێشتکردنی به‌رپرسی باڵوێزخانه‌ی سعودیه‌و داوای لێبوردنی ناوبراو، ئه‌و باسه نه‌ک هه‌ر دانه‌مرکاوه‌ته‌وه، به‌ڵکو زیاتر په‌ره‌یسه‌ندوه.
شکور خودا موسه‌وی، نوێنه‌ری شاری ئه‌هواز له‌په‌رله‌مانی ئێران داوا له‌حکومه‌ت ده‌کات له‌باره‌ى «ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌وه« هه‌ڵوێستێکی شۆڕشگێڕانه بنوێنرێت‌و لانیکه‌م بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ زیاره‌تی حه‌جی عومره رابگریت، هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ری ملت.
١٨ نوێنه‌ری په‌رله‌مانیش نامه‌یه‌کیان بۆ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ناردوه‌و داوایان کردوه هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵبگرێت.
شه‌ممه‌ى رابردوو 11/5 به‌شێکی به‌رچاو له‌خوێندکاران که خۆیان به‌درێژه‌پێده‌ری رێبازی خومه‌ینی رێبه‌ری باڵای ئێران ده‌زانن، له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی سعودیه له‌شاری تاران کۆبونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تیان رێکخست‌و دروشمی (ئێرانی به‌غه‌یره‌ت ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ماته‌مه، مه‌رگ بۆ ئال سعود، روحانی بێ ده‌نگ بیت خائینی)و چه‌ند دروشمێکی تریان ده‌وته‌وه.
ئیداره‌ی شاره‌وانی تاران بێئاگایی خۆی له‌و خۆپیشاندانه راگه‌یاندوه‌و ره‌تیده‌که‌نه‌وه هیچ موڵه‌تیان بۆ خۆپیشاندان دابێت.
بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژه بینای کونسوڵگه‌ری سعودیه له‌تاران، له‌ترسی هێرشی خوێندکاران له‌ژێر ئه‌منیه‌تی توندوتۆڵدایه‌و ده‌پارێزرێت، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ر چوارده‌وری بیناکه به‌سیمی دڕکاوی ده‌وره‌دراوه.
ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجار نیه که دوو وڵاتی سعودیه‌و ئێران له‌سه‌ر حه‌ج کێشه ده‌که‌وێته نێوانیان. ساڵی ١٩٨٧ شه‌ڕو پێکدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌کانی سعودیه‌و حاجیه ئێرانیه‌کان هاته‌ئاراوه‌و کوژرانی ٤٠٦ که‌سی لێکه‌وته‌وه، که ٢٧٥ که‌سیان حاجی ئێرانی بون. دوای ئه‌و روداوه په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته بۆ ماوه‌یه‌ک روی له‌ساردی کرد.
شاره‌زایانی سیاسی چڕبونه‌وه‌ى ناکۆکی نێوان ئه‌و دوو وڵاته بۆ هێرشی سعودیه‌و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر وڵاتی یه‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و پێیانوایه باسی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر دوو گه‌نجی ئێرانی ته‌نیا بیانویه‌که بۆ بایکۆتکردنی حه‌ج‌و پێش‌گرتن له‌و داهاته‌ی که له‌لایه‌ن حاجیانی ئێرانیه‌وه له‌کاتی زیاره‌تی حه‌ج ده‌چێته سعودیه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌و به‌پێی راپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی ئێران (ئیسنا) له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ى رابردودا سعودیه پێشی به‌نیشتنه‌وه‌ی دوو فڕۆکه‌ی ئێرانی گرتوه که ویستویانه له‌شاری جه‌دده بنیشنه‌وه.
شاهرۆخ نوش ئابادی به‌رپرسی گشتی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی ئێران رایگه‌یاندوه که به‌رپرسانی سعودیه وتویانه ئێمه مۆڵه‌ت به‌نیشتنه‌وه‌ى فڕۆکه‌یه‌ک له‌سعودیه ناده‌ین که زیاتر له ٢٥ ساڵ ئیشی کردبێت.
هه‌روه‌ها وتی «فڕۆکه‌کانی ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوه‌و به‌رپرسانی سعودیه ته‌نیا بیانویان به‌ئێمه گرتوه«.
به‌گشتی ئاماژه‌کان ئه‌وەمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن که شه‌ڕی ئێران‌و سعودیه پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێ‌و ئه‌گه‌ر تا ئه‌مڕۆ شه‌ڕی خۆیان له‌وڵاتانی دراوسێ ده‌کرد، ئه‌وا ئێستا شه‌ڕه‌که‌یان گواستۆته‌وه بۆ خاکی خۆیان‌و راسته‌وخۆ له‌به‌رانبه‌ر یه‌کتر راوه‌ستاون.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری زۆره که بۆ جارێکی دیکه سه‌فه‌ری زیاره‌تی حه‌جی هاوڵاتیانی ئێرانی رابگیرێت.
سەرچاوە: هاووڵاتی