ئەوەی کە جێگای داخە وپێوستە هەموومان هەڵوەستەی لەسەربکەین ،، ئەوەیە کە ئەو کردەوەخۆکوژی یە نامرۆڤانەیە پلانی جێ بەجێکردنەکەی؛لەلایەن چەند کوردێکی خۆفرۆش بوە، بە پێی ئەوەی دەستگیر کران و هێنایانە بەردەم میدیاکان ، بۆدان پێدانانی تاوانەکەیان .
با بڵێین ئەو کوردە داعشیانە و دەیانی تریش کە لە سەرەتای دروست بوونی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق وشام ((داعش)) لە کوێیەکی ئەو کوردستانە کە هەر بستێ خاکی بە خوێنی دەیان شەهیدان ڕزگار کراوەگۆش و پەروەردە کراون؟
بێگومان لە مزگەوت و بارەگا ئاینی یەکاندافێری ئەوکارانە بوون کە ئەوان ومەلاشوان و .. مەلاشوانەکانی تری تێدا پەروەردەکراوە، بە بێ ئەوەی دەستەڵاتی کوردی ئاگای لە؛هیچ بوبێت،یان بە واتایەکی دیکە زۆر ئاگای لێیان بوە بەڵام بەخاتری بەرژەوەندیە تایبەتەکان جاوپۆشی یان کردوە…
لەم ساڵانەی دوایدا پێش سەرهەڵدانی داعش بارەگای ئاینی و مزگەوتەکان ببون بە شوێنی فێرکردنی قتابیانی سەرەتای لە باتی قوتابخانەی حکومی.فیکرەتیرۆری یەکانیان لەناخدا دەچاندن ..
ئێمەی دڵسۆزانی ئەم گەلە کەوا ڕۆژانەسەرزەنشتی دەستەڵات دەکەین کەوا بۆچی تاوانبارانی ئەنجامدەری ئەنفالی بەخشیوەو پەنای داون بەڵام ئەوەمان بیرچووە پشتگوێ خستنی ئەوکەسانەی کەبەناوی جیهادو .. خوێندنی وانەی ئاینی یەوە دەستیان کردووە بە بەرهەم هینانی تیرۆرستان وپیرۆزکردنی ئەمیرو ئاغاکانیان و.. بەسوک تەماشاکردنی پیرۆزی یەکانی نیشتیمان ودژایەتی کردنی سرودی ئەی ڕەقیب وبەکافرناساندنی تێکۆشەرو خەبات گێڕانی نیشتیمانەکەمان ،،
ئەمەلەلایەک لەلایەکی ترەوە لەکوردستان دا ساڵانە بودجەیەکی زەبەلاح بۆهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دابین دەکرێت وزۆرجاریش لەتەخشان وپەخشانکردنی چاوپۆشی کراوە ،،
کەچی نەک پێشوەخت بەڵکوپاش وەخت تاوانباران دەستگیردەکرێن وئەمەش توانای هێزە ئەمنییەکان دەخاتەژێپرسیاری هاونیشتیمانیانەوە ،،
کەمن بەڕای خۆم پێم وایە دەرئەنجامێکی باش وئایندەیەکی گەش چاوەڕوانمان ناکات ئەگەر بەم جۆرەکاربکرێت وپێداچوونەوەنەکرێت و،، بە بێ قەلاچۆکردنی تیرۆرستە خۆماڵیەکان وگەراکانیان کەڕەنگە لەژێرپەردەو ناوی تردا ئیستا پلانی کارێکی تر کە لەتەقینەوەکەی گەڕەکی عەنکاوەی شاری هەولێر خراپتریان بەدەستەوە بێت بۆتێکدانی باری ئارامی و ئاسایش لەکوردستان دا ..
سەرشۆڕی وفەوتان بۆتیرۆروتیرۆرستان ،،
ئاوەدان وئارام بێت نیشتیمانی ئازیزمان ..
4/2015/