"an independent online kurdish website

جێگری سیاسی ـ ئەمنیەتی پارێزگاری ورمێ رایگەیاندووە، حیزبەکانی دیموکرات و کۆمەڵە لە پشت خۆپیشاندانەکانی شاری مەهابادەوەن و لە رێگەی میدیاکانیانەوە هەوڵی بەرینتر کردنەوەی خۆپیشاندانەکە دەدەن.pdki-arm-

“عەلیڕەزا ڕادفەر” ئەمڕۆ بە هەواڵدەرییەکانی گوتووە، لە خۆپیشاندانەکاندا 28 کەس بریندار کراون کە ٧ کەسییان سەر بە هێزەکانی پۆلیسن.

ئەو بەرپرسە وێڕای هەڕەشە کردن لە خۆپیشاندەران گوتوویەتی: “هێزە ئینتزامییەکان هەتا ئاستێک دەتوانن بێدەنگ بن و ئەگەر پێویست بکات بێدەنگی دەشکنێن و ڕووبەڕووی خەڵک دەبنەوە.

ئەو قسانە پاش ئەوە دێت کە شەوی رابردوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی مەحکووم کرد و باسی لەوەش کردبوو ئەگەری ئەوە هەیە خۆپیشاندانەکان شارەکانی دیکەی کوردستانیش بگرێتەوە.

چالاکوانانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ئەو قسانەی جێگری سیاسی ـ ئەمنیەتی پارێزگاری ورمێ تەنیا چاوترسێن کردنی خۆپیشاندەرانە و بە بیانووی ناوی هێنانی دیموکرات و کومەڵە دەیانهەوێ خەڵک سەرکوت بکەن.

هاوکات “جەعفەر کیانی” قایماقامی شاری مەهاباد لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی کوردپرێس حاشای لەوە کردووە کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبێتە سەر خەڵك و ئیدیعای کردووە کەس لەلایەن پۆلیسەوە بریندار نەکراوە، بەڵکوو لە ئەنجامی بەرد فڕێدانی خەڵک بوووە.”

ئەم لێدوانانە لە کاتێک دان کە 28 کەس بەدەستی هێزە ئەمنییەکان بریندارە و بەدەیان کەسیش دەستبەسەر کراون.

 

باسنيوز  |  هێرش ڕەحمان

دەقی بەیاننامەی حیزبی دێمۆکڕات

 

حیزبی دێموکرات سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵویستی جوانمێرانەی خەڵكی مەهاباد دەربڕی

كۆمەڵانی خەباتگێڕی خەڵكی كوردستان!

رۆڵە تێكۆشەرەكانی نەتەوەی كورد!

 

بە دوای هەواڵی دەستدرێژی بۆسەر كیژێكی كوردی خەڵكی مەهاباد كارمەندی هوتیل تارا بە ناوی “فەریناز خوسرەوانی” لەلایەن مۆرەیەكی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییەوە و خۆ فڕێدانی ئەو كیژە لە نهۆمی چوارمی ئەو هۆتیلە لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی كە بۆ پاراستنی كەرامەتی خۆی بە نرخی گیان لە دەستدانی، رووی دا لەگەڵ ئەوەی كاربەدەستانی رێژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەی قوربانییەكە و خەڵكی مەهاباد كردبوو كە ئەگەر ئیعتراز بكەن لەگەڵ دژكردەوەی توندی رێژیم بەرەوڕوو دەبن، بەڵام خەڵكی چاونەترسی شاری مەهاباد ئێوارەی رۆژی پێنج‌شەممە رێكەوتی ١٧ی بانەمەر لە خۆپیشاندانێكی چەند هەزار كەسیدا و بە كۆبوونەوە لە بەر هۆتیلی تارا بێزاریی خۆیان لە كەرامەت‌شكێنی و بێحورمەتی كردنی مۆرەكانی ئیتلاعات لە مەهاباد دەربڕی. خۆپیشاندەران بە ئاگر تێبەردان و بەردباران كردنی هۆتیلەكە نیشانیان دا كە ئەم كردەوە كەرامەت‌شكێنانە قەبووڵ ناكەن و بە دژكردەوە نیشانیاندان، هەڵوێستی شیاو و شۆڕشگێڕانە لە خۆیان نیشان دەدەن.

 

هێزە دژی گەلی و ئیتلاعاتییەكان بە مەبەستی بڵاوەكردن بە خۆپیشاندەران تەقەی راستەوخۆیان لە خەڵک كرد و ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەرانیان بریندار كرد، خەڵک بۆ بەرگری كردن لە خۆیان كەوتنە بەردباران كردنی هێزە سەركوتكەرەكان.

 

ئێستا وەزعی شاری مەهاباد بە تەواوی نائاسایی، پۆلیسی و ئەمنیەتیتر كراوە و دەوری شار بە هێزی هاوردە گیراوە و لە نێو شاریشدا هێزەكانی رێژیم لە هەموو شوێنەكان حوزووریان هەیە، بەم حاڵەش حەرەكەتە ئیعترازیەكە هەتا نووسینی ئەم راگەیەندراوە بەردەوامە.

 

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان!

ئەو بێر‎ِێزی و سووكایەتی كردنە كە دوایین نموونەی لە مەهاباد دیترا، لە مێژە بەرانبەر بە رۆڵەكانی نەتەوەی كورد و وەک سیاسەتێكی گشتیی رێژیم بەرانبەر بە كورد خۆی دەرخستووە و بێدەنگی لە بەرانبەریدا دەبێتە هۆی بەردەوامی ئەم كردەوە دژ مرۆڤانەیە، بۆیە لەم كات و وەختەدا كە خوشک و برایانتان لە مەهاباد بوێرانە لە بەرانبە سەركوتی هێزە دژی گەلییەكاندا راوەستاون، پێویستە وێڕای مەحكووم كردنی ئەم تاوانە بە مەبەستی هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ خەڵكی مەهاباد ناڕەزایەتیی خۆتان لە رێژیم و پاڵپشتی كردنتان لە خەڵكی مەهاباد نیشان بدەن.

 

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هاوكات لەگەڵ مەحكووم كردنی رەفتاری جینایەتكارانەی هێزە سەركوتكەرەكانی رێژیم، سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵویستی شیاو و جوانمێرانەی خەڵكی مەهاباد دەردەبڕێ و هیوای چاکبوونەوە بۆ خۆپیشاندەرانی زام هەڵگرتوو دەخوازێ و لە هەمان كاتدا لەگەڵ بنەماڵەی فەریناز خوسرەوانی، قوربانیی پیلانی دەست و پێوندییەكانی رێژیم هاودەردی دەكا.

 

سڵاو لە بەرنگاری قارەمانانەی خەڵكی مەهاباد

سەركەوێ خەباتی یەكگرتووی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دژ بە ستم و زۆرداریی رێژیمی كۆماری ئیسلامی

 

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

کاتژمێر ٢٢

١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی

٧ی مای ٢٠١٥ی زایینی

 

……………….

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ راگەیێندراوێک لەسەر رووداوەکانی مهاباد بڵاودەکاتەوە

amnesty-international-logo-gewre

رووداو – هەولێر

رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ راپۆرتێکی سەبارەت بە خۆپیشاندان و گرژیی و ئاڵۆزییەکانی شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوەو داوادەکات دەسەڵاتدارانی ئێران رێز لە مافی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیخوازانە بگرن.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 7ی ئایاری 2015، دوای بانگەوازی هەندێک لە رێکخراوی ژنانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی گیانلەدەستدانی گوماناوی فریناز خوسرەوانی، کارمەندی هوتێل تارا، هەزاران کەس لە هاونیشتمانیانی مەهاباد، لەبەردەم هۆتێل تارا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران ئاگریان لە هۆتێلەکە بەردا. پاشانیش شەڕ لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویدا، پۆلیس دوای بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ، تەقەشی لە خۆپیشاندەران كرد.

لە راپۆرتەکەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵدا هاتووە: “هێزە ئەمنییەکانی ئێران مافی خۆیانە پارێزگاری لەخۆیان بکەن، دەبێ ئەو پارێزگاری لەخۆکردنە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی بەکارهێنانی هێزبێت لەلایەن حکومەتەوەو هەر خۆپیشاندانێکی نوێش لە مهاباد بکرێت لەسەر بنەمای ئەو ستانداردانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت”.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەکارهێنانی هێز لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە بەرامبەر زۆرینەیەکی خۆپیشاندەر بووە، کە تووندوتیژییان نەویستووە. ئەوەشخراوەتەڕوو “ئەم کردەوانە هەستەوەرییەکان لەناوچەکەدا زیاتر دەکەن لەوەی کە ئێستا هەیە، بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران رێز لە مافی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیخوازانە بگرن”.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رایگەیاندووە “ئێمە بە بەڵگەنامەوە دەیسەلمێنین کە ئێران مێژوویەکی درێژی لەگەڵ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا هەیە، بۆیە پێویستە ئێران لەجیاتی بەکارهێنانی هێز، لیژنەیەکی بێلایەنانە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوژرانی کچەکەی مهاباد دروستبکات”.

حکومەتی ئێران ئاماری فەرمی بریندارانی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژی پێنجشەممەی مهابادی بڵاوکردەوەو هەڕەشەی ئەوەش دەکات، ئەگەر ناڕەزایەتییەکان بەردەوامبن بە تووندی رووبەڕوویان دەوەستنەوە. عەلیرەزا رادفەر، جێگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری ورمێ، رۆژی هەینی 8/5/2015 بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، لە رووداوەکانی ئەو رۆژەدا 25 کەس برینداربوون، کە 7یان فەرمانبەری پۆلیسی مهابادن.

………………….


لە نوێترین هەواڵدا کوردپا دەنووسێ: کوردستان لە شڵەژان دایە/ دەنگی تەقە لە مەریوان و شنۆ بیستراوە

کوردستان لە شڵەژان دایە/ دەنگی تەقە لە مەریوان و شنۆ بیستراوە + تەکمیلیئاژانسی کوردپا: هێزەکانی یەگانی تایبەت لە بۆکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەروەها تێکڕای دەست و پێوەندییەکانی سەربە حکوومەت بۆ هاوکاریی هێزە نیزامییەکان رێکخراون.

بەپێی راپۆرتەکانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵدەیی کوردپا لە شارەکانی کوردستان، بارودۆخی ئێستای شارەکانی سەقز و بۆکان نائاسایی‌یە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی یەگانی تایبەت لە شاری شاهین‌دژەوە رەوانەی شاری بۆکان کراون.

تەکمیلی: سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ژمارەیەک لە دەست و پێوەندییەکانی سەربە سپای پاسداران وەکوو هێزی پشتیوان لە ئەگەری تەشەنە سەندنی نائارامییەکان لە بۆکان رێکخراون.

تەکمیلی ١: نوێترین هەواڵەکان، باس لە میلیتاریزەکرانی پیرانشار دەکەن.

 

تەکمیلی ٢ ــ سەقز: هەواڵنێری کوردپا رایگەیاند: سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شاری سەقز لەگەڵ هێزی یەگانی تایبەتی سەربە هێزی ئینتزامی و سپای پاسداران تەنراوە و حاڵەتێکی نائاسایی بەخۆیەوە گرتووە.

چالاکانی فەرهەنگی و ”مەدەنی”ی شاری سەقز چەشنی شارەکانی دیکەی کوردستان داوایان لە خەڵکی ئەو شارە کردووە کەلە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا بەشدار بکەن.

تەکمیلی ٣ ــ مەریوان: بەپێی راپۆرتەکان هێزەکانی یەگانی تایبەتی حکوومەتی لە چوارڕێیانی شەبەرەنگ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تەقەیان لێ کراوە. هەواڵنێری کوردپا لە مەریوان بیستنی دەنگی تەقەی پژڕاست کردووەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا کاتژمێر ١٨:٥٠ خولەک بە کاتی تاران، هەواڵی تەقەکران لە هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لەلایەن ئاژانسی کوردپا تەیید نەکراوە.

ژمارەیەک چالاکی ”مەدەنی” و سیاسی لە ناوچە کورنشینەکانی ئێران لەو بڕوایە دان، بە شێوەیەکی رێکخراو و سازماندراو رێژیم لە هەوڵی رکێشکرانی ناڕەزایەتییەکانی بەرەو ئاراستەیەکی توندوتیژ دایە.

تەکمیلی ٤ ــ شنۆ، مەریوان، مەهاباد: بەپێی هەواڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شارەوانیی مەهاباد لەلایەن هاووڵاتییانی ناڕازییەوە بەردباران کراوە.

هەروەها کۆمەڵێک لەو هەواڵانە کەبە کوردپا گەیشتووە، باس لە هاتنە ئارای تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە دەرەوەی شاری شنۆ دەکەن کە ئاژانسی کوردپا هەتا ئەم چرکە ساتە (کاتژمێر ١٩:١٨ خولەک بە کاتی تاران) لە تەییدکرانی ئەم تەقەکردنە خۆ دەبوێرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە هەواڵی داخرانی تێکڕای بازاری شاری مەریوان دەبیسرێت و هێڵی تەلەفوون ئێنتێرنێتیش لەو شارەدا پچڕاوە.

هەنووکە شاری مەریوان بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و به هێزی یەگانی تایبەت، سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی تەنراو.

…………………….


 

دەقی قسەکانی عەلیڕەزا ڕادفەر ، فارسی

 ali-reza-radfer-jegri-siasi-amniyeti-wurme

ایسنا: جزئیات واقعه هتل تارای مهاباد مشخص شد

معاون سیاسی و امنیتی استاندار آذربایجان‌غربی، ابعاد و جزئیات مربوط به واقعه هتل تارای مهاباد را تشریح کرد.

 

به گزارش گروه دریافت خبر خبرگزاری دانشجویان ایران (ایسنا) و به نقل از روابط عمومی استانداری، منطقه آذربایجان غربی، علیرضا رادفر در نشست خبری با اصحاب رسانه و مطبوعات استان که صبح امروز در محل استانداری ترتیب یافت، ابعاد و جزئیات مربوط به واقعه هتل تارای مهاباد را تشریح کرد.

 

وی در این ارتباط اظهار کرد: در روز یکشنبه 13 اردیبهشت ماه در هتل تارای مهاباد، یک خانم به علت سقوط از طبقات هتل به پایین متاسفانه جان خود را از دست داد که در این ارتباط رسانه‌های معاند و ضد انقلاب سعی دارند با فضاسازی و ارائه اخبار کذب، چهره مهاباد را مخدوش و زمینه آشوب را در این شهرستان فراهم کنند.

رادفر ضمن تسلیت به خانواده متوفی افزود: متهم احتمالی این حادثه، دستگیر شده و قوه قضاییه با دقت و قاطعیت در حال بررسی موضوع تا حصول نتیجه است.

وی ادامه داد: به دنبال حادثه مذکور، برخی سایت‌های عمدتا بیگانه و ضد انقلاب، شروع به فضاسازی کردند که یک نفر از نیروهای امنیتی باعث شده که این خانم در حین فرار سقوط کند.

معاون استاندار تاکید کرد: شخصی که متهم احتمالی است، فردی است مربوط به بخش خصوصی و هیچ ارتباطی با نهادهای دولتی و امنیتی ندارد؛ این شخص به عنوان مشاور در هتل مستقر شده بود که در خصوص ارتقای درجه هتل به مسئولان هتل کمک کند.

رادفر همچنین به تجمع برخی از جوانان مهابادی در روز گذشته(پنج شنبه) در جلوی هتل تارا اشاره کرد و افزود: به دنبال فضاسازی رسانه‌های معاند، متاسفانه عده ای از جوانان مهابادی تحریک شده و دیروز جلوی هتل تارا تجمع و اقدام به آتش زدن هتل کردند.

وی اضافه کرد: با توجه به فضای بوجود آمده و اینکه احساسات مردم و جوانان در این موضوع جریحه دار شده ما این را طبیعی می دانیم و ممکن است چنین اتفاقی در هر هتلی بیفتد اما لازمه اش این نیست که از این احساسات سوء استفاده شود.

معاون استاندار افزود: در تجمع روز گذشته، نیروهای انتظامی ما با خویشتن داری تمام و با هدف مدیریت موضوع، اقدام کردند اما متاسفانه عده‌ای از این جوانان، از خویشتن داری پلیس سوء استفاده کرده و به هتل خساراتی را وارد کردند؛ برخی از این تجمع کنندگان مسئول هتل را مقصر حادثه می دانند که این موضوع نیز در حال بررسی است.

رادفر در ادامه با بیان اینکه تجمع روز گذشته متاسفانه آن جایگاهی را که مهاباد در چند سال اخیر در حوزه سرمایه گذاری، سرمایه پذیری و گردشگری بدست آورده بود، زیر سوال برد، افزود: در همین نوروز 94، نزدیک به 100 هزار گردشگر به مهاباد سفر کردند؛ این فرصت و ظرفیتی است که به سادگی بدست نیامده و حاصل فضای امن و آرامشی است که مردم فهیم، نخبگان مهاباد و مسئولان در این شهرستان بوجود آورده‌اند.

وی ادامه داد: در چند روز آینده نیز یک همایش سرمایه گذاری در مهاباد برگزار خواهد شد که مهمانان آن قرار بود در همین هتل تارا مستقر شوند؛ با این اوضاع آیا سرمایه گذاران رغبتی برای حضور و فعالیت در مهاباد خواهند داشت؟ لذا از مردم فرهنگی و فهیم مهاباد، والدین آن جوانان و منتفذین می خواهیم که این جوانان را توجیه کنند تا در مسیر اهداف معاندین نظام و عناصر ضد انقلاب کومله و دموکرات قرار نگیرند.

معاون سیاسی و امنیتی استاندار خاطرنشان کرد: عناصر ضد انقلاب در تلاش هستند که اوضاع مهاباد را در این موضوع، به گونه دیگری نشان دهند و با انتشار اخبار کذب تیراندازی و کشته شدن افراد، می خواهند فضا را مخدوش کنند.

رادفر همچنین گفت: اکثر تجمع کنندگان روز گذشته در جلوی هتل تارا، جوانان بین 15 تا 22 سال بودند که تجربه کافی ندارند و به صورت احساسی با موضوع برخورد کردند؛ از والدین عزیز این جوانان می خواهیم که با این جوانان صحبت و آنها را توجیه کنند که با این اقداماتشان، فرصت‌های سرمایه گذاری و توسعه مهاباد را زیر سوال نبرند.

معاون سیاسی و امنیتی استاندار همچنین در رابطه با انتشار اخبار کذب در برخی رسانه‌ها مبنی بر تیراندازی نیروهای پلیس به تجمع کنندگان در روز گذشته نیز گفت: هیچ تیراندازی توسط نیروهای انتظامی ما در تجمع روز گذشته ی مهاباد صورت نگرفته و مامورین انتظامی، فقط با روش‌های ضد اغتشاش و با خویشتن داری کامل، سعی در متفرق نمودن تجمع کنندگان داشتند.

رادفر تاکید کرد: البته باید اذعان کنیم که این خویشتن داری همیشگی نخواهد بود و اگر ملاحظه شود که این احساسات و هیجان جوانان را به مسیر و کانال‌های مورد نظر معاندین و عناصر ضد انقلاب می ‌کشانند با قاطعیت تمام با موضوع برخورد خواهد شد.

وی ادامه داد: ما بصورت جدی پیگیر موضوع هستیم و مراحل لازم را طی می کنیم و مطمئنا با خاطیان این قضیه با قاطعیت برخورد خواهد شد.

معاون استاندار همچنین در رابطه با مجروحین تجمع روز گذشته مهاباد گفت: با توجه به وقوع آتش سوزی در هتل، عده ای جلوی ماشین های آتش نشانی را برای ورود به محوطه گرفته بوند و درگیری بین طرفین در محل بوجود آمد که در این درگیری، 25 نفر مجروح شدند که 7 نفر آنها از ماموران نیروی انتظامی هستند.

رادفر اضافه کرد: مجروحین بلافاصله جهت مداوا به مراکز درمانی اعزام شدند که به غیر از 2 نفر آنها،‌ بقیه به صورت سرپایی مداوا و مرخص شدند.

وی گفت: این دو مجروح نیز یکی در مهاباد مورد عمل جراحی قرار گرفت و در حال حاضر حال وی مساعد است و دیگری نیز که به علت برخورد یک شیء به چشمش دچار جراحت شده بود جهت انجام مداوا به تبریز اعزام شد.

معاون سیاسی و امنیتی استاندار در ادامه این نشست در رابطه با علت وقوع این حادثه نیز گفت: آنچه که سایت های معاند نظام و ضد انقلاب بعنوان علت وقوع حادثه مذکور در فضای رسانه‌ای و مجازی انتشار دادند، واقعیت ندارد و هیچگونه تعرضی نسبت به آن مرحومه با توجه به گزارش پزشکی قانونی، صورت نگرفته است.

رادفر همچنین در رابطه با فراخوان عناصر ضد انقلاب برای برگزاری تجمع های مختلف در مهاباد نیز گفت: هم تجمع روز گذشته و هم فراخوان هایی که ضد انقلاب برای برگزاری تجمع های دیگر در مهاباد مطرح می‌کند، همه اش با هدف ایجاد آشوب و آلوده نمودن فضاست و به هیچ وجه دلشان به حال مهاباد و مهابادی نمی سوزد.

وی اضافه کرد: از مردم فهیم مهاباد مخصوصا جوانان می خواهیم که به این فراخوان‌ها توجه نکنند؛ چون هدف این فراخوان‌ها که عمدتا توسط ضد انقلاب هدایت می شود، ایجاد آشوب و از بین بردن فرصت های توسعه مهاباد است که با زحمت و تلاش چندین ساله مردم مهاباد بدست آمده است.

معاون استاندار تاکید کرد: اقدامات پیشگیرانه در استان برای مدیریت موضوع انجام گرفته است.

رادفر همچنین با بیان اینکه خود مردم مهاباد از موضوع آتش زدن هتل ناراحت اند نیز گفت: آنچه که با توجه به رصد فضای مجازی محلی در مهاباد بدست آمد این نکته بود که خود مردم مهاباد از موضوع آتش زدن تنها هتل 4 ستاره شهرستان، ناراحتند؛ چرا که این حادثه بسیاری از فرصت های سرمایه گذاری در مهاباد را از بین می برد.

وی خاطرنشان کرد: مطمئنم در روزهای آتی، مردم و نخبگان مهاباد این فضای از دست رفته را بازیابی خواهند کرد؛ ما نیز به مسئولان شهرستان مهاباد برای بازیابی و تلطیف فضا کمک خواهیم کرد.

معاون سیاسی و امنیتی استاندار در ارتباط با پخش برخی تصاویر تجمع روز گذشته در شبکه‌های اجتماعی نیز افزود: بسیاری از تصاویر منتشر شده در فضای مجازی، اصلا مربوط به تجمع روز گذشته در مهاباد نیست و بیشتر این تصاویر جعلی و با هدف فضاسازی و مخدوش نمودن چهره مهاباد است.

وی در ادامه ضمن تسلیت به خانواده مرحومه از آنان بابت همکاری خوب و نزدیکشان در پیگیری قانونی حادثه مذکور، تشکر کرد.

بابەتی پەیوەندی دار


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی