"an independent online kurdish website

لەوەتەی میللەتی کوردی بەشکراو لە پارچەی ڕۆژهەڵاتی بندەستی کۆماری پەت و سێدارەی ئێراندا ،، ڕۆژانی پڕچەرمەسەری ونەهامەتی بەڕێ ئەکات ،، بەدرێژایی مێژوو قوربانی وشەهیدو زیندانی سیاسی دەستەگوڵی لاوان بووە بەکچ وکوڕەوە بۆگەلەکەمان ،، ئەوەی کاری نامرۆڤانە بێت و دژبە مرۆڤایەتی بێت ، ئەوڕژیمە بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ئەنجامیان داوە .gelawej_muhammadi14

ئەم ڕووداوە جەرگ بڕە نامرۆڤانەیەش یەکەم جار نی یە ژنێکی کورد ئەبێتە قوربانی دەستی مەرام و پیلانە دژی ئازاد و مافخوازەکانی ڕژیمی کونەپرەستی ئاخوندی ئێڕان… بەمانای ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی لە ئێراندا کۆمەڵگایەکە کە هەموو ماف و ئازادیەکانی مرۆڤایەتی تێدا زەوتکراوە. کۆمەڵگایەکە بێجگە لە لاواز کردن و چەوسانەوە ی مرۆڤەکان هیچی تری تێدا بەدی ناکرێت .

لێرەدا من ئەمەوێت بەڕوونی تیشک بخەمەسەر ئەو تاوانە گەورەیە کەلە چەندڕۆژی ڕابردوودا بەران بەر بەکچە کوردێکی شاری مهاباد بەناوی ((فەریناز)) کراوە ڕۆژانە کەگومانی تێدانییە لەو جۆرەکارانە و دازوازییەکانی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە بە شێوە و بیانوی جیاواز بەردەوامە دەرحەق بە ژنانی کورد.دەیانی تری وەک فەرینازەکان بونەتە قوربانی هندێکیان هەمان ڕێگەی فەرینازیان هەڵبژاردوە .

هندێکی تریان بە ناچاری خۆیان داوەتەدەست قەدەرو لەژێرباری داواکاری یەکاندان بەدڵی پڕ لە خۆزگەوە ،، لەناخیشدا زۆر ڕووخاون واتە بە چەستە زیندون بەڵام بەڕۆح مردوون.ڕۆژ نیە ئەو ڕژیمە بە بیانوی جیاوازەوە دڵی دایکێکی کورد بریندار نەکات و ڕۆڵە نازدارەکانیان لەبەر پەتی سێدارەدا هەڵنەبەستێ وئەم هەلەش پێویستە لایەنەکوردییەکانی ڕۆژهەڵات بێ دەنگ وخەمساردنەبن چونکە ئەم هەلە هەلێکی گرنگە بۆگەلەکەمان وبۆیە : من لێرەوە پەیامی دڵسۆزی و کوردایەتی و هاوخەباتی و وەبیرهێنانەوە بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەڵێم،، ئیتر خۆ حەشاردان و قەبوڵکردنی دەیان کاری نەخوازراو لە ئۆردووگاکانی زڕگوێزو کۆیە بۆ ئێوە بەس نیە؟

ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە بچنەوە بەرەی جەنگ بۆ وەدەست هێنانی مافی خەڵکی زوڵم لێکراوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبەدی هێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان لەکوردستاندا ؟ وەک ئەبینن خەڵکی دڵ بریندارو بەئەمەک وخۆڕاگری کوردئەمڕۆ بە ڕۆحێکی خۆ بەختکەرانەوە هاتونەتە مەیدان و بەربەڕەکانی پیلانە قیزەونەکانی ئەو ڕژیمە دەکەن. وپێوستیان بەبزوێنەرێکی کارایەو بەرەوئامنجیان ببات .. بۆیە چیتر پێم وایە بەس بێت قسەکردن و ووتاردان لەبۆنەومەراسیمەکاندا و بەرزکردنەوەی دروشم و هەندێک باسی تر کاتی ئەوەیە بەکردارنیشان بدرێت کێ دڵسۆزوخەمخۆری ڕاستەقینەی کوردە لەگشت ڕۆژەکاندا ..


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی