"an independent online kurdish website

سڵاوی گەرمو دڵسۆزانەتان پێشکەشبێ. ، هۆ شارەکەی پێشەواو پایتەختەکەی کۆمارەکەی کوردستانم.xalid_xurinji

خۆت دەزانی داگیرکەرانی کوردستان چەندە لە شەڕەف و کەڕامەت و ویژدان و ئەقڵی بەشەریەت بە دورن.خۆتدەزانی ڕوڕەشانی مێژووی مرۆڤایەتی چەندە  بەباوەڕیان بە یاسای  پاشای جەنگەڵ هەیە. هۆ مهابادی شارستانییەت و تەمەددن و کەڕامەت و چاکەو پیاوەتی و عیلم و زانست وغیرەت و نیشتمانپەروەری و نەتەوەپەرستی، خۆتدەزانی سەرکۆمارە جوانەمەرگکراوەکەت ئێستا چەندە لە داخی دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندەکەللە پوکەکان ئازار دەچێژێ و ئاواتە خوازە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر ڕوی زەوی و ئەمجارە نەک کۆمار لە بەشێکی کوردستان ڕابگەیەنێ بەڵکوو جاڕی سەربەخۆی و دەوڵەتی کوردی بدات ، خۆتدەزانی ئێستا قاسملووی زاناو ئاشتی خوازەمەزنەکەی جیهانم چۆن ئارامی لێ هەڵگراوەو دەخوازێ سینگی زەوی شەقار شەقار بکاو بگەڕێتەوە سەر ڕوی زەوی و ڕابەرایەتیمان بگرێتەوە دەست و ئەمجارە پێمانبڵێت ئیتر هەوڵی ئاشتی خوازانە لە گەڵ نیزامێکی گەندەڵ و کۆنەپەرست و دواکەوتووی وەک نیزامی ڕەشی ئاخوندە شەوپەرستەکان معاڵە، نیزامێک کە نیشتمانەکەمانی کاولکردو ڕۆڵە بەشەڕەفەکانمانی شەهیدو ئیعدام و تیرۆرو زیندە بەچاڵکرد و ئێستاش دەخوازێ دەستی نامرۆڤایەتیانەی بۆ سەر دایکان و خوشکان و شێرە کچانی ڕوسوور مان درێژبکات،ئیتر من ئەو ئاشتێم ناوێ ناوێ بڕۆن و شێر ئاسا هەڵمەتبەرن بڕۆن و داروبەردوشاروگوندیان بە سەردا وێرانبکەن،بڕۆن و با چرکە بە چرکەی تەمەنتان ئاگرو ئاسنی لێ ببارێ و تەخت وبەختی داگیرکەرانی کوردستان ئاگربدات. بڕۆن و نەهێڵن خوێنەگەشەکەی فەریناز خوسرەوانی بە شەڕەف و عەڵاڵزادە وەک خوێنی گەش و پاکی هەزاران ڕۆڵەی تری وڵاتەکەمان ئاوا بە سووک و ئاسانی بڕژێتە سەر ڕوی زەوی.

بڕۆن ئینسانی بە شەهامەت و خاوەن غیرەت هەر یەکجار دەمرێ، ناکرێ هەموو ڕۆژێ لە ترسی مردن چەند جاربمرێ. بڕۆن و دەرس لە ڕەوشتە بەرزەکانی کەڵەپیاوانی وەک قازی مەزن و قاسملووی زاناو شەڕەفکەندیخۆڕاگر وەربگرن و بۆ گەل بژین و لە پێناوی گەلیشدابمرن. بڕۆن و ڕستەی کەمژیان و کەڵژیانی خدرە سوری قارەمانمان بڵێنەوە.

بڕۆن باوکان دایکان خوشکان برایان، بڕۆن و شێر ئاسا لمبۆزی پیسی داگیرکەرانی کوردستانمان لە قوڕوەردەن، بڕۆن و یەکجار قوربانی بدەن و بۆ هەمیشە سایەی ڕەشی دوژمنی هارودڕندە لە سەر کوردستانە ڕازاوەکەمان پاککەنەوە.بڕۆن ولە پێناوی ڕزگاری شەڕەفی کوردانەتان ،لە پێناوی ڕزگاری خاکە پیرۆزەکەتان،لە پێناوی ماف و ئازادێ زەوتکراوەکانی نەتەوەکەتان هەڵمەتبەرن و سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب بڵێنەوە، بڕۆن مەکشێنەوە تا موژدەی سەرکەوتنی یەکجاری دەکەنە خەڵاتێکی زێڕین و لەگەردنی کێلە بەرزەکەی فەرینازی جوانەمەرگی دەکەن. بڕۆن باقارەمانانی کۆبانی و شەنگال و دیاربەکرو کرماشان و سنە و سەقزوبۆکان و نەغەدەو خۆ و سەڵماس و ورمییەوشنۆ پیرانشارو ڕەبەت و سەردەشت و بانە و مەریوان و دیواندەرەوئیلام و سەدان وهەزاران شارو گوندی تری سەربەرزی وڵاتەکەمان بێنە ناو ڕیزی بە‌هێزوقارەمانانەی ئێوەی سەر قاڤڵەی کاروانی  ڕاپەڕینی ئاسۆی ئازادی و کامەڕانی . ئەی مهابادی کانگای بیری ئازادی دڵم لە گەڵدڵتاندایە و سەرم فیدای ورەی پۆڵاینتانبێ.

خالید خورینجی 5-8-2015

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی