لە کاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان بە فیشەک وڵامی نامەکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دایەوە و ژمارەیەک کادر و پێشمەرگەی شەهید و بریندار کرد،
عەبدوڵا حەسەنزادە دەڵێ کە یەکێک لە هونەرەکانی پەکەکە خۆ گونجاندن لەگەڵ هەموو لایەنەکانە ودەتوانێ لەگەڵ هەموان مامەلە بکات و من یەکگرتنی هێزەکانی رۆژهەڵات بە مەترسیدار دەزانم.
عەبدوڵا حەسەنزادە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری ئاوێنە، بەداخبوونی خۆی لە یەکگرتنی هێزەکانی رۆژهەڵات دەردەبڕی و دەڵێ کە ئەو یەکگرتنە کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە چونكه له‌ئاكامدا ده‌بێته شه‌ڕی كوردی باكورو كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
عەبدوڵا حەسەنزادە لە دەستپێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەڕای نێوبژیوانی پارتی و یەکیەتی بۆ چارەسەرکردنی گرژی نێوان حیزبی دێموکرات و پەکەکە، بەڵام ئەو دوو لایەنە رێک ناکەون.
حەسەن زادە لەو چاو پێکەوتنەدا رەخنە لە هاوپێوەندی و یەکگرتنی هێزەکانی رۆژهەڵات دەگرێ و دەڵێ :” گوێم له‌وه‌بو باس له‌وه‌دكرا هێزه‌كانی كوردی رۆژهه‌ڵات ده‌بێت هه‌ڵوێستیان بكه‌ن به‌یه‌ك له‌باری سیاسی‌و عه‌سكه‌رییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌په‌كه‌كه، وتم 20 ساڵه له‌دژی كۆماری ئیسلامی نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و جێیه‌ی به‌قسه هاوده‌نگ بین، یاڕه‌بی قه‌ت رونه‌دات كه ئێمه له‌دژی هێزێكی كوردی به‌هه‌ر ئه‌ندازه كه لێشی ناڕازی بین، به‌چه‌ك هاوده‌نگ بین“.
حەسەنزادە دەلێ کە ئەوە کۆمەک بە چارەسەری گرفتەکان ناکات و به‌ڵكو كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه، كه شتێكی وا روده‌دات ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین ئاگره‌كه بكوژێنینه‌وه، چونكه له‌ئاكامدا ده‌بێته شه‌ڕی كوردی باكورو كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا پەکەکە بە پارتێکی هونەرمەند لە پێوەندییەکان ناودەبا و دەڵێ:” یه‌كێك له‌هونه‌ره‌كانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆر ئه‌هلی خۆ گونجاندنه، له‌گه‌ڵ هه‌موان ده‌توانێت مامه‌ڵه بكات، په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ر باش بون، زۆر كه‌م گرژی تێكه‌وتوه، ئێستاش هه‌ر باشه”.
قسەکانی حەسەنزادە لە کاتێکدایە کە پەکەکە بە گوللە وڵامی نامەکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکرات دایەوە و ژمارەیەک پێشمەرگەی ئەو حیزبەی شەهید و بریندار کردن . بەدوای هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم وسەردانی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەفتەری سیاسی حدکا و قەندیل ، هردوو لایەن بریاریان دا کە ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری و نێوبژیوانی حکوومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان کۆ ببنەوە، بەڵام پارتی کرێکارانی کوردستان بە هۆکارێکی ناروون خۆیان پاشگەز بوونەوە و دیاریش نییە کە داخۆ ئامادەی ئەو دانیشتنانە لە داهاتوویەکی نزیک دا دەبن یاخود نا”!