"an independent online kurdish website

دەرفەتێکی دیکەی زێڕین درا بە کۆماری دیکتاتوری ئیسلامی ئێران بۆ وە دەست هێنانی چەکی ئەتۆمی.Enaiat-deshti

دانوستانی ڕۆژی دوشەمە ١٣/٧/ ٢٠١٥  کە بۆ ماوەی چەن ڕۆژ درێژەی کێشا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کە لە ڤیەن پایتەختی وڵاتی ئوتریش لە هەمان ڕۆژدا تیرۆریستانی کۆماری ئێسلامی ئێران دەستیان بە خوێنی دوکتور قاسملوی سور بوو بە ڕیوە چوو، بە قازانجو  بەرژەوەندی کۆماری دیکتاروری ئێران کۆتایی پێ هات،

ئەم ڕێکەوتنە زۆربەی پارتە سیاسیەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەت ئیسرایلی نیگەران کردوە، کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دەرفەتە کەڵک وەر بگریت و زیاتر هەوڵ بدات بۆ وەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و هاوکاری پتری رێخراوە تیرۆریستیەکان و دەست تێ وەردان لە کار و باری سیاسی ونائارامی لە وڵاتانی درواسێ  و کارەساتێکی چاوەڕوان نەکراو بۆ سەر گەلانی جیهان دروست بکات.

چوار وڵاتی زلهێز (چین و ڕوسیا و فەرانسە و ئەڵمانیا) لەم دانوسانەدا بە تەواوی پشتوانی خۆیانیان بۆ کۆماری دیکتاتوری ئیسلامی ئێران دەربڕی و هاوڕا بون لە گەڵ ئەم ڕێکەوتنەدا و بو بە هۆکاری لاواز بونی بڕیاراتی دەسەلاتداران ئەمریکا،  بێگومان بواری ئابوری ئەم چوار ولاتە لە گەڵ ئێراندا زۆر بەهێزە،

بە پێی مەرجەکان گوشاری ئابوری و سیاسی لە سەر ڕژێمی کۆماری دیکتاتوری تا ڕادەیەکی بەرچاو کەم دەکرێتەوە بە بێ ئەوەی هیچ سودێکی بۆ گەلانی ئێران هەبێت، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم هەلە دەقۆزێتەوە بۆ پەرە پێدانی (چەکی ئەتۆمی) و وە دیهاتنی خەونەکانی وەک پێک هێنانی جیهانێکی (شیعە مەزهەب) و سڕینەوەی ولاتێکی زلهێز وەکو ئیسرایل کە ڕوڵێکی گرینگی لە سەر  بناغەی ئابوری جیهان هەیە.

هیوادارم ئەمریکا و وڵاتانی ١+٥ بە وردی چاودێری چالاکی سیاسی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن و ڕێگا نەدەن لەو دەرفەتە بە پێچەوانەی ڕیکەوتننامە کەڵک وەر گرێت،

 بێ گومان لە ڕۆژنامەکانی کۆماری ئیسلامیدا باس لە بەرژەوەندیەکانی ڕژێم و دژایەتی ئەمریکا دەکرێت، بە پێچەوانەوە (باراک ئوباما) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێ خاڵی گرینگ وەکو متمانە نەکردن بە کۆماری ئیسلامی ئێران نسبەت بەو ڕێکەوتننامەیە و دەڵێ ئەگەری هەر گۆڕانکاریەك هەیە، لە لایەکی دیکەوە خۆشحاڵێ خۆی و پارتەکەی نسبەت بە  بڕیاردانی شۆرای ئەمنیەت کە رای موسبەتیان لە سەرڕێکەوتننامەی نێوان هەر دولا داوە و دەڵێ ئەمە باشترین ڕێگە چارەیە بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم نەگات.

بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێچەوانەی بڕیاراتی ڕێکەوتننامە دەجوڵێتەوە و پەرە بەو سیاسەتە دەدات لە لە مێژە پلانی بۆ داڕێژراوە.

عینایەت دەشتی

ڕێکەوتی ٢٠١٥/٧/٢٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی