"an independent online kurdish website

لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەبێت و کۆمەڵێک یاداوەری منداڵانەی لەگەڵ پێشەوا قازی محەممەد، لە زهینیدا هێشتا وەکو خۆیان ماون.mela-resul-peshnemaz

لە سەرەتای لاوێتییەوە دەچێتە نێو ریزی سووپا و پلەی گوردانی سێ وەردەگرێت، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت بە هۆی سەربزێویەوە رووبەرووی کۆمەڵێک گرفت دەبێتەوە.

 لە سەرەتای شەستەکاندا روودەکاتە باشووری کوردستان و دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. یەکێکە لەوانەی کە لە نزیکەوە ئەحمەد تۆفیق رابەری حیزبی دیموکراتی ناسیووە. ئەحمەد تۆفیق یەکێک بووە و لە کوردانەی کە لە سەرۆک مستەفا بارزانیەوە نزیک بووە.

مەلا رەسوڵ پلەکانی حیزب دەبرێت و دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران. لە ساڵانی هەشتاکاندا بەهۆی ناکۆکیەکانی حیزبەوە، واز دەهێنێت و روودەکاتە هەندەران و لە وڵاتی سوێد دەگیرسێتەوە.

لەم ئەڵقەیەی پەنجەمۆردا، مەلا رەسوڵ گەواهی لەسەر ئەو رووداوانە دەدات کە خۆی تێێاندا بەشداربووە و راشکاوانە پەنجە لەسەر مێژووی شەستەکانی حیزبی دیموکرات و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول و گەلێک بابەتی دیکە مۆر دەکات.

  پەنجەمۆر، به‌رنامه‌یەکی هه‌فتانه‌ی تۆڕی مێدیایی رووداوە، بۆ قسه‌كردن و زیندووكردنه‌وه‌ی مێژوو، له‌ روانگه‌ی گه‌واهیده‌رانییه‌وه‌، هه‌موو رۆژانێكی پێنجشەمە له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی رووداو، كاوه‌ ئه‌مین، پێشكه‌ش دەکرێت

 

بەشی 1

بەشی 2 

بەشی 3


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی