له دروستبوونی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینه‌وه، سه‌رباری هه‌موو ناكۆكییه‌كانی نێوان عه‌ره‌ب، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و فه‌ساده سیاسی و مالیه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین (فه‌تح)،
سه‌رباری كێشه و ململانێی زۆری نێوان (فه‌تح و حه‌ماس). گوێمان له‌هیچ عه‌ره‌بێكی فه‌ڵه‌ستینی نه‌بوو بڵێت ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینمان ناوێت.
ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش به‌و هه‌موو توانایه‌ی له بواری ته‌جه‌سوس و كڕینی نه‌یاره‌كانی و به‌ده‌ستهێنانی وه‌لائی غه‌یره جووه‌كاندا هه‌یه‌تی، تا ئێستا نه‌یتوانیوه عه‌ره‌بێكی فه‌ڵه‌ستینی به‌و ئه‌ندازه‌یه بكاته نۆكه‌ری خۆی، جورئه‌ت بكات و به‌گوێی عه‌ره‌بی فه‌ڵه‌ستیندا بدات كه شایسته‌ی ده‌وڵه‌ت نین.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل رۆژ له‌دوای رۆژ پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع شوێنپێكانی فراوانتر ده‌كات، زۆرترین توانای نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ی نێوان عه‌ره‌ب ئیسرائیل ته‌رخان كراوه، هێشتا عه‌ره‌به‌كان هه‌ر خۆیان به شایسته‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌زانن و دان به ره‌وایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی جوله‌كه‌دا نانێن.
له كوردستان، پاش خه‌باتێكی دوور و درێژ له دژی نكوڵیكردن، پاش قوربانیدانێكی بێ وێنه بۆ مانه‌وه، پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆسه‌ی سڕینه‌وه، به كاولكاری و به سوتماككردن و به‌كاربردنی چه‌كی یاساغی نێوده‌وڵه‌تی، كورد كه‌وتووه‌ته سه‌رپێی خۆی و خه‌ریكه سه‌رنجی جیهان بۆ ره‌وایه‌تیی مافه‌كانی راده‌كێشێت. پاش شكاندنی ته‌لیسمه‌كانی نكوڵیكردن و جۆرێك ئیعتراف به ره‌وایه‌تیدان به‌قبووڵكردنی واقیعی كورد له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ناوه‌ندی بڕیاری گرنگی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان باس له ره‌وایه‌تی مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌ناوخۆی كوردستان رۆژانه گوێمان له چه‌ند ده‌نگێكی ناشاز ده‌بێت كه رووقایمانه له میدیاوه بۆ رای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێستیان روون ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ”ده‌وڵه‌تی كوردیمان ناوێ”.
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك له فه‌ڵه‌ستین بچێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و به هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه قسه‌یه‌كی له‌و جۆره بكات، به‌دڵنیاییه‌وه له‌ناو شه‌قامی شاردا په‌ت ده‌خرێته گه‌ردنی. كه‌چی له كوردستان شانازی به لێدوانی له‌و جۆره‌وه ده‌كرێت و خه‌ڵكانێك به هه‌ڵوێست و ئازایه‌تی لێكیده‌ده‌نه‌وه.
ده‌بێت چ شتێك له‌وه كاره‌ساتبارتر بێت، دوای نزیك له سه‌ده‌یه‌ك له نكوڵیكردن، دوژمن و داگیركه‌رانی خاكه‌كه‌ت رێز له ئاڵاكه‌ت بنێن و ئاماده‌یی قبوڵكردنی تۆبن، كه‌چی تاكی نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆت بوونی خۆی ره‌تبكاته‌وه. لێره‌وه هه‌ست به لاوازیی ئینتیمای نیشتمانی و لاوازیی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌یت، كاتێك كۆمه‌ڵگه گوێبیستی قسه‌ی واده‌بێت و خوێنساردانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات. لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه له رابردووی دوورودرێژی ناوچه‌كه‌دا بۆچی كورد وه‌ك گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌ن قه‌واره و كیانێكی نه‌ته‌وه‌یی.
راسته كوردستان به قۆناغێكی ناله‌باردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، نادادی و گه‌نده‌ڵی و تاوانكاری زۆرن، ده‌سه‌ڵاتێكی بێ ده‌ربه‌ست و خوێن و خه‌مسارد وڵات به‌ڕێوه ده‌بات، بێباكن له‌به‌رده‌م ئازار و مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌وانه هیچیان پاساو نین بۆ ئه‌وه‌ی تاكی كورد ماف به‌خۆی بدات دژ به‌و داخوازییه بێت كه ده‌یان هه‌زار رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه خۆیان له پێناویدا به‌ختكرد.
ناكرێت ناكۆكی و ململانێكانی ناوخۆ، نه‌یاری و گرێی ده‌روونی به‌یه‌كتری، وامان لێبكات له‌دژی مافی ره‌وای میلله‌ته‌كه‌شمان بوه‌ستینه‌وه. جێی داخ و نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌یه ئێستا به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان حیزبه‌كانه‌وه، كه‌سانێكی ده‌روون نه‌خۆش زوڕنای دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ژه‌نن. له‌وه‌ش ماڵوێرانتر بوونی هه‌ندێ میدیایه كه بوونه‌ته مینبه‌ری ئه‌و عه‌قڵیه‌تانه. چۆن میدیایه‌ك خۆی به نیشتمانی ده‌زانێت، چۆن میدیایه‌ك رووی ئه‌وه‌ی ده‌بێت باس له به‌رپرسیارێتی بكات كه ده‌رفه‌ت بداته كه‌سانێك له شاشه و له لاپه‌ڕه‌كانییه‌وه دژی ده‌وڵه‌تی كوردی بن.
ناسنامه‌ی میدیا به‌رپرس و نیشتمانییه‌كانی كوردستانیش لێره‌وه ده‌رده‌كه‌ون كه له رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی نێو پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حیزبایه‌تی، گیانی یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی جیاوازی گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ندێك ناوه‌ندی میدیایی، چه‌ندین لیستی له‌ناوی نه‌یار و جیاوازییه‌كان تۆمار كردبوو وه‌ك لیستی ره‌ش له دژی یه‌كتر بڵاویان ده‌كرده‌وه. ئه‌وكات ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای یار و نه‌یاری حیزبه‌كان بوو. ئێستا كه‌سانێك به ئاشكرا دژی خواستی میلله‌ت و دژی ده‌وڵه‌تی كوردستانن و ناخرێنه لیستی ره‌شه‌وه.
ئێستا وێڕای خراپیی ره‌وشی سیاسی و ئابووریی كوردستان، به‌ڵام هێشتا ئاسۆكان روونن، مێژووی هه‌موو میلله‌تانی دونیا به‌و جۆره‌یه كه هه‌ر قۆناغێك كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته و كاریگه‌ری دروست ده‌كات، مه‌رج نییه به خواستی خه‌ڵكه‌كه‌ی بن، كوردستان به قۆناغی راگوزه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و دۆخه خراپانه‌ی هه‌ن ده‌رهاویشته‌ی قۆناغه‌كه‌ن، دوور نییه ده‌رفه‌تی له‌بار بێته پێش و كورد بتوانێ به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌دا زاڵ ببێ، ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن بۆ گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. ئێستا گفتوگۆكان گه‌رمن له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌شێكی زۆر له وڵاتانی رۆژئاوا و ته‌نانه‌ت له ئاستی هه‌رێمایه‌تیش پشتیوانی ده‌كه‌ن. هه‌ق نییه میدیاكان بوار بده‌نه كه‌سانێك كه هه‌ڵگری ئه‌جێندا و ستراتیژی جیاوازن و خواستی ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌ك ناگرێته‌وه، هه‌ق نییه رێگه بدرێ مینبه‌ر و كه‌ناڵه‌كان به‌كاربهێنن به‌پاساو و بیانووی خراپیی ره‌وشی كوردستان و ناته‌بایی نێوان هێزه‌كان، گه‌نجانی كورد بۆ دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردی هانبده‌ن.
پێویسته رای گشتی له‌دژی ئه‌وكه‌سانه بێته ده‌نگ كه قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم ده‌قۆزنه‌وه بۆ دژایه‌تی بیری ناسیۆنالیزمی كوردی و ده‌وڵه‌تی كوردی له‌به‌رچاوی نه‌وه‌كانی ئاینده قێزه‌ون ده‌كه‌ن.
سەرچاوە: خەندان