Hoppa till innehåll

یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی ئوتریش

 ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠،١،٢٠١٦ بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان  لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش لە شاری ویەنyadi-2yrebendan-utrish-2016-00

ئاهەنگێک بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە کوردەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان و هاووڵاتی ئوتریشیەوە  بەڕێوە چوو.

بەرنامەکە بە بەخێرهاتنی میوانان و ڕاگەیاندنی پرۆگرامی ڕێوڕەسمەکە لە لایەن کاک حوسەین خاڵخاڵ ئەندامی کومیتەی حیزبەوە دەستی پێکرد ، پاشان سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگەیەندرا. لە لایەن بەرپرسی کومیتەی حیزب کاک جەزا ساڵحییەوە سەبارەت بە  دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان، سیاسەتی دەست تێوەردان و پاوانخوازانەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هۆی بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی ئێران لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وتارێک  پێشکەش کرا.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی گۆرانیبێژانی دەنگ خۆش خاتون سۆزان ماجید ، کاک هەژار عومەر میراو و کاک چۆمان ڕەشید و موسیقای ژەنیارانی بە توانا کاک شازاد جەزا ، کاک ئامانج عەلی و کاک فاروق و شادی و هەڵپەڕکێی بەشدارانی ڕێوڕەسمەکەوە درێژەی پێدرا و لە سەعاتی یەکی شەو بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێ هات.

شایانی باسە نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکانیش لە سەر بانگێشتنی کومیتەی حیزب لە ئوتریش لە ئاهەنگەکەدا بەشدار بوون و پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش بە کومیتەی حیزب کرد، ئێمەش لە لایەن کومیتەی حیزبەوە زۆریان سوپاس دەکەین و سوپاسی هەموو بەشدارانی ئاهەنگەکە و بە تایبەت ئەوانەی کە لە بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکەدا هاوکار و یارمەتیدەرمان بوون دەکەین.

حیزب و ڕێکخراوە کانی بەشدار ئەمانەی خوارەوە بوون:

١پارتی دیموکراتی کوردستان

٢یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

٣ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان

٤حیزبی شوعی کوردستان

٥پارتی دیموکراتی کوردستانی- سوریە

٦حیزبی شوعی عێراق

٧مەڵبەندی کوردی لە ئوتریش

 

 

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

٣٠،١،٢٠١٦