ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 10ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کومیتەی ” حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران” لە شاری یوتۆبوری وڵاتی سوید،
بە هاوکاری ڕێکخراوی” یەکێتی کوردان و ABF”ی ئەو شارە، سیمینارێکی بۆ کۆرگێر بەرێز دوکتۆر ” ئیدریس ئەحمەدی” مامۆستای زانکۆ لە ستوکۆڵم، بەبۆنەی یادی 2ی ڕێبەندان 70همین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان پێک هێنا.
سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب” و خولەکێک وەستان و بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی پێکرد.
پاش بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان لەلایەن بەڕێوەبەری سیمینار بەڕێز ” فەرزاد جەلوەزان”
پەیامی کومیتەی حدکا لەلایەن بەرێز ” موراد قادری” بەر پرسی کومیتەی حیزب لە شاری یوتوبۆری خوێندرایەوە.
دواتر پەیامی کومیتەی هاوکاری ” هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان” لە یوتوبۆری لەلایەن خاتوو ” کۆچەر” پێشکەش کرا.
لە تەوەری یەکەمی سیمینارەکەدا بەڕێز: د.کتۆر ئیدریس ئەحمەدی باسەکانی خۆی لە دوو بەشدا پێشکەش کرد. بەش یەکەمی باسێک بوو لەسەر” ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی و هەروەها شێوەی دامەزراندنی کۆماری و تێکچونی کۆماری کوردستان”
بەشی دووهەمی باسەکەی ئاوڕدانەوەیەکی مێژووی بوو لەسەر ” کۆماری کوردستان و بارودۆخی سیاسی ئەوڕۆی هەموو بەشەکانی کوردستان“.
بەڕێز ئەحمەدی لە باسەکەیدا ئاماژەی بە هۆکارە مێژویەکانی ڕاپەڕینەکانی نەتەوەی کورد و هەل و مەرجی تایبەت بە دامەزرادنی کۆماری کوردوستان کرد.
ناوبراو لەدرێژەی باسەکەیدا کۆماری کوردستانی وەک پێناسەیەکی مودێڕنی راگەیاندن و خاڵێکی گرینگ لە هەمبەر پرسی شوناسی نەتەوەیی و پرسی ئیرادەی سیاسی نەتەوەکەمان لە پێناو مافی دیاری کردنی چارەنوس وەسف کرد.
لە بەشی دووهەمی سیمینارەکەدا، دوای پشوویەکی کۆرت، بەشداربووان ڕا و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە ووتەکانی دوکتۆر ئیدریس و کۆمەڵێک سەرەنج، تێبینی و پرسیاریان ئاراستەی بەڕێز ئەحمەدی کرد و لەلایەن بەرێزیانەوە وڵام درانەوە.
شایانی باسە لەو سیمینارەدا، پارتی دێموکراتی کوردستان لە یوتوبۆری و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ” نونەرایەتی دەرەوەی ولات” پەیامیان ناردبوو، کە وێڕای پیرۆزبای 2ی ڕێبەندان، 70 همین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ئەم یادەیان بەرز و پیرۆز نرخاند.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ یوتۆبۆری
31ی ژانویەی 2016ی زایینی
11ی ڕێبەندانی 1394ی هەتاوی