له چیرۆكه سه‌ره‌واڵه‌كانی مێژوودا
له چاخی حه‌سه‌نی سه‌بباحدا
فیداییه‌كانیان ده‌خه‌ساند، له‌وكاته،
ئه‌م خه‌ساوانه وێنه‌ی ئبنی مه‌قفه‌عیان ده‌خسته
نێومانگی چوارده‌وه
بۆ قاوه‌توون ژاریان بۆ تێده‌نان و
له ئه له‌مووته‌وه ملی رێگای ماڵی نزامۆلمۆلكیان ده‌گرته به‌ر
بۆ نه‌یشابووری پاته‌ختی سه‌لجووقه‌كان…
چیرۆكه‌كه‌ی ئه‌ورۆشمان له‌یه‌مه‌نه‌وه ده‌ست پێده‌كات…
ئبنی مه‌قفه‌ع هه‌ر وه‌ك جاران خۆی داشاردووه
فیداییه‌كان ناخه‌سێنن سڕیان ده‌كه‌ن
سڕكراوه‌كان دیمه‌نی ئبنی مه‌قفه‌ع له مانگی ده‌سكردی ئه‌لجه‌زیره‌وه
ده‌بینن و بۆناو رێگه‌ش
بوردی یه‌مانییان بۆ تێده‌نن
سڕبووه‌كان بورده‌كان به‌ژاره‌وه له خۆیان ده‌پێچن و
به‌ره و هه‌ولێری پاته‌ختی…
به‌ره و ئیمپراتووریه‌تی …
به‌ره و كوێ خۆتان ته‌یار كردوه؟!
ئه‌مه هه‌ولێره، ماڵی كورده
نه ناوه‌ندی بازرگانی و تاج و ته‌خته
به‌هه‌ڵه‌دا چوون، بست به بستی ئه‌م خاكه
دێراوه خوێنه، هەزار ساڵه له‌م بسته خاکە
ڕه‌نگی ئاڵامان نه‌دیوه
ئاڵاكه‌شمان خه‌ڵتانی خوێنه
ده‌مامكی سه‌رتان ئابڵوقه‌ی مێشكتانی داوه،
خۆتان به‌رەو كوێ ده‌ته‌قێنه‌وه؟
لێمان گه‌ڕێن چوار پارچه‌مان به‌په‌رژینه
مناڵمان به خوێنی شه‌هید فرچك دراوه!
٢
فڕۆكه‌مان نییه
ژووری بازرگانی جیهانیمان نییه
مترۆ و پترۆش نازانین چییه؟
ئێوه چیتان له ئێمه ده‌وێ؟
ماڵێكمان هه‌یه داروپه‌ردووی شه‌ڕی مێژووی پێوه دیاره!
هێلانه‌یه‌كین له گوێسوانه‌ی سه‌ربانی ئه‌م دنیایه
هیچمان نییه جگه له ترووسكه‌یه‌ك هیوا و قه‌ڵایه‌ك و كاروانێك شه‌هید…
هه‌واڵێكی ڕه‌ش ، دوو له سڕبووه‌كان خۆیان به سه‌ر روباره خه‌ڵكێك ته‌قانده‌وه! خۆیان ته قانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن:
ئازادی تابۆیه، خه‌تی سووره…
ئه‌وانه شه‌مشه‌مه كوێره‌ی وێرانی و رووته‌نن
ئه‌وانه مردنن دژی مانن
له شۆره‌كاتی ئه‌و خواره‌وه فرچك دراون
كه‌ڵه‌ی بێستانن
چه‌قه‌ڵی چه‌من
مێشك مشك و باڵا فیلن
نووسه‌كه‌ی گه‌نمن
لقی داری وشكه‌ڵن
ئه‌وانه بێ پۆن
داری بێ به‌رن
ده‌مامك دراوی شه‌وه‌زه‌نگ و پلاری ده‌ستی دێون…
قێزه‌ونن، داركونكه‌ره‌ی خورمای ژه‌نگ هه‌ڵگرتوون
كه‌متیاری كاره‌ساتن
ژه‌نگه سووره‌ی سه‌رگوڵن
بۆسۆی په‌ڕۆی كۆنن
چه‌قه‌ڵی پشت درگای ئاوه‌دانین
په‌ڵه‌ی چاون
قوڕقوڕاچكه‌ی خه‌من
دڕكه‌زه‌ردی باخی گوڵن
لاته‌نیشتی كۆمه‌ڵن
ئه‌وانه هه‌موو شه‌وێ له ماڵه گوله‌كانه‌وه دزه ده‌كه‌ن
كوڕی شاسماییلی سه‌فه‌وی و
كوڕه‌زای سوڵتان سه‌لیم و
باوكی مه‌لای خه‌تتین
ئه‌وانه لووی بڕبڕه‌ی پشتی مێژوون
قه‌تماغه‌كیمی كوانی سه‌ر پشتی كوردن!
٣
ساڵهایه سه‌رمان بووه‌ته گومه‌زی وڕینه‌كانتان
هێلانه نه‌ما ژاری تێنه‌كه‌ن
ویستتان ویستمان بخنكێنن
له مێژساڵه هه‌وڵتان داوه، به‌ستان نییه؟
ئه‌مانه له كوێوه رژاونه‌ته نێو چڕی شاخ و باخه‌كه‌م
ئاپۆڕه‌یه‌ك پۆڕ و كوتر و چۆله‌كه‌تان كرد به كۆته‌ڵ
كۆستان كه‌وێ
كوردستانتان كرد به چه‌مه‌رچۆپی
كۆستان كه‌وێ
قه‌ڵای هه‌ولێریش تفتان لێده‌كاته‌وه
كۆستان كه‌وێ
ئه‌و په‌پوولانه‌ی باڵیان وه‌ری
خاوه‌نی كومپانیای نه‌وتی هه‌ولێر نه‌بوون
ئه‌وانه‌ی وا كه‌وتنه به‌ر ئامانجی كوێرتان
هه زاران مین و لۆقمیان پووچه‌ڵ كردەوە
بۆ ئه‌وه‌ی كۆتر بیكا به هێلانه و
هه‌نگ شانه‌ی تێدا بكات!
ئه‌ی كۆستان كه‌وێ …
شه‌وی ۴ له سه‌ر ۵ ی ٢/ ٢٠٠۴ زایینی
ره‌وف گوڵبەدەن
شاری تۆركۆی فنلاند