چەند رۆژ زیاتر نەماوە بۆ هەلبژاردنی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی، هەم بۆ مەجلیسیی شورای ئیسلامی و هەم خوبرەگانی رێبەری.
ئاشکرایە کە تەواوی بەربژێرەکان دەرچووی پالۆونەی رژیم لە ژێر چاوەدێری راستەوخۆی دەزگاکانی سەر بە ویلایەتی فقیهە ن .بێ گومان کۆماری ئیسلامی بە هەرەشە و گووشاری وەک دور خستنەوەی کارمەندان لە سەر کار و کێشە ساز کردن بۆ خوێندکاران و برینی یارانەی بنەمالە و کەسانی هەژار و هتد… کۆمەلە کەسانێک بۆ پێش کامێرای سەر سندوقەکانی راکێش دەکا بەڵام بە سەرنج دان بە بارودۆخی ئێستا کە ناهومێدێکی زۆر بالی بە سەر خەلک دا کێشاوە سەبارەت بە بەرەی بە ناو ریفۆرمخۆاز و لە سەرۆی هەموویانەوە بەلێنیە بەدی نەهاتووەکانی حەسەنی رۆحانی .بەو حالەشەوە( رد صلاحیت) ی نیزیک بە تەواوی بەربژێرە بەناو ریفۆرمخۆازە کان و یەکدەست کردنی هەلبژاردنەکان بیرورای خەڵکی لە ئێران بە خەڵکی فارسیشەوە جیاوازتر کردۆتەوە لە پێشتر و وێدەچێ کە ئەو خولە لە شانۆی هەلبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت شانۆکانی پێشتری ساردوسرتر بێ و خەلکێکی زۆر کەمتر لە سەراسەری ئێران دا بەشداری بکەن.
کوردستان بە جیاوازی ئەوەی هەر لە سەرەتای داگیر کردنی شۆرشی گەڵانی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسڵامی، دەنگی رەوایی بەو رژیمە نەداوە و لە لایەکیشەوە جگە لە کێشەی دیکتاتۆری و ئابوری (کە رژیم بە جیاوازی کەم و زۆر لە سەرانسەری ووڵات پێکی هێناوە)،جولانەوەی نەتەوەییشی تێدایە بۆ لابردنی ستەمی نەتەوایەتی، بۆیە بە قەدەر ئەوەی چەند قات زوولم و زۆری و زەبر و زەنگی زیاتری لە سەرە داواکارێکانیشی گەورەترە لە داخۆازی نەتەوەی مەرکەز نشین .کوردسـتانێک کە سەنگەری بەرخۆدان بۆ دێمۆکراسی و مافی نەتەوەیی بووە و هەیە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەوەیکە زیاتر جێگای سەرنجی دوژمن بێ .هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی وەک سەرەکیترین دوژمنی ئێمەی کورد بە تەواوی مانا لە هێز و دەسەڵاتی خۆی بۆ فریو دانی ئێمە و لاواز کردنی یەکدەنگی و یەکریزیمان کەلکی وەرگرتووە و وەردەگرێ.نموونەیەک لە پیلانەکانی رژیم لە کوردستان :پارێزگای ورمێیە کە بە هۆی دوو نەتەوە بوونی بەشێک لە شارەکانی وەک ورمێ .نـەغەدە .خۆی و ماکۆ …دێت جەوێکی ئێحساسی لە نێوان کوردەکان و ئازەرییەکانی دانیشتووی ئەو شارانە پێک دێنێ بۆ گەرم کردنی فەزای شانۆگەرییەکەی. لە گەل ئەوەی خەلک ووشیارترە لە پیلانی رژیم بەلام جێگای سەرنج ئەوەیە کەسانێکیش تاق و لۆق دەبینرێن فریوی ئەو پیلانە یان خۆاردوە و رێکلامیشی بۆ دەکەن! بە پێی تەجروبەی چەند دەیە لە سیستمی داپلۆسێنەری کۆماری ئیسلامی و مێژوو و ئەزموونێکی دور و درێژی خەباتی ئێمەی کورد دەبێ روخساری راستەقینەی ئەو رژیمە و شانۆگەرێکانمان ناسیبێ و زانیبێمان کە نە تەنیا چەند نوئنەری مەجلیس تەنانەت سەرۆک کۆماریش هیچ دەسەلاتێکی ئەوتۆی بۆ چاکسازی بە قازانجی خەلک نییە حەتا ئەگەر کوردیش بێ! مادام دەبێ پەیرەوی بریاراتی ولایەتی موتلەقەی فقیهە بێ و لە پالۆنەو و فیلتەری ئەو و دەزگاکانی ژێر ئەمری ئەو دەر بچێ .ئەوەی سەبارەت بە گۆرینی دێمۆگرافی پارێزگای ورمی بە زیانی کـورد کراوە و دەکرێ و باسی لێ دەکرێ بەشێکە لە پیلانی رژیم بە نیەتی لاوازی کورد
،بەڵام راستی ئەوەیە کە لە رێگای کاربەدەستان و مۆرە دەستنیشان کراوەکانی خۆی وەک (استاندار .فرماندار و دەزگا ئێتلاعاتێکان) دەکرێ کە هیچ کات نە هەلدەبژێردرێن و نە نوێنەری شارەکان دەسەڵاتی ئەوانی دەبێ. ئەوەیکە روون و ئاشکرایە و پێویستە ئەو کەسانە بیزانن ئەوەیە کە کێشەی گەلانی ئێران بە گشتی و کورد بەتایبەتی لە چۆار چێوەی ئەو سیستمە ئیدئۆلۆژیک و چەقبەستوویە دا قابیلی چارەسەری نێ و ئێمە ی کورد پێویستە تەرکیز و هێزمان لە سەر داواکارێکانی خۆمان و ئامانجە سەرەکیەکانی خۆمان بێ نە ئەوەی داواکارێکانمان لە حەدی نوێنەرێکی بێ مانا دا چووک بکەینەوە .
هیوای سەرکەوتن و یەکدەنگی گەلی کورد