تکایە ناوی هۆڵەکە بگۆڕن بەڕێز وەزیری رۆشنبیری و لاوان هەر چەند مانگێک جارێک کۆماری سێدارەی ئیسلامی بۆنەیەکی خۆی لە هۆڵی پێشەوا بەڕیوە دەبات و هەر جارە و بە شێوەیەکیش سوکایەتی بەناوی هۆڵەکەوە دەکات.
چەند ساڵیک لەمەوبەر یادی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران و یادی مردنی خومەینی لەو هۆڵە کرایەوە، لە هەردوو یادەکەدا باسی ناوی هۆڵەکە نەکراوە چونکە حەسایەتیێکی سەیر هەیە بە ناوەکەولە لایەن کۆماری ئیسلامی، ئەم ماوەیەش دیسان بۆنەیەکی کەلتوریان هەیە لە هەمان هۆڵ و بە هیچ شێوەیەک ناوی هۆڵەکەیان نەهێناوە لە نوسراو و ریکلامەکانیان و تەنانەت نووسراوە ریکلامییەکانیشان بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسرێ و هیچ جۆرە حسابێک بۆ زمانی کوردی ناکرێ.
کێ دژی ئەم بۆچوونەی منە با بیهێنێتە بەرچاوی خۆی کە لە مهاباد هۆڵیک بەناوی بارزانی بکرێتەوە و حزبی دیموکرات بەرپرسی ئەو شارە بن و یادی صەدام و بۆنەی شۆرشی بەعسییەکان لەو هۆڵە بکرێنەوە، کێمان هەیە بەرگەی ئەو سوکایەتییە بگرین، من لێرەوە دەستخۆشی لە هاوڕێیان رۆژهەڵاتیم دەکەن کە لەبەر خاتری ئەزمونی هەرێم بە قەولی بەرپرسانی هەرێم، بەرگەی ئەو سوکایەتییەیان گرتوە و بێدەنگ بوون.
پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران رەنگە پرسێکی دیپلۆماتیی بێ منی نەخوێندەوار سەر لەو جۆرە پەیوەندییە سەیروسەمەرانە دەرنەکەم، بەڵام ئەوەی بۆ من جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە وەزارەتی رۆشنبیری دەبێ بیرێک لە ناوی ئەو هۆڵە بکاتەوە کە چیتر لەم رێگەیەوە سووکایەتی بەناوی پێشەوا نەکرێ، یان ناوەکەی بگۆڕن بۆ هەر ناوێک، یان بۆنەکانی کۆماری سێدارە لەو هۆڵە دوور بخەنەوە بەهەر بیانوویەک بێت.
نموونەی رێکلامەکانیان