چەندین ساڵە کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی کێشەیەکی گەورەی جیابوونەوە و کریزە ناوخۆییەکان بوونەتەوە کە هۆکارەکەشی ئەندامانی ئەو حیزبانە بۆخۆمانین لە دەرەجەی یەکەم.
تا کاتێک کە حیزبەکان نزیک بە کۆمەڵگەی رۆژهەڵات بوون، دوژمنی هەموومان واتە رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵی تیرۆر و لە نێوبردنی کادر و پیشمەرگە و چالاکە سیاسییەکانی دەدا و …. بەڵام دوای ئالوگۆرەکانی ناوچە و دوورکەوتنەوەی هەموو هێزە رەسەنەکانی رۆژهەڵات لە سنوورەکانی رۆژهەڵات، دواتر تاکتیکی رێژم ئالوگۆری بەسەردا هات. کەم مەسرەفترین کار درووستکردنی کێشەی ناوخۆیی و هەوڵدان بۆ لێکترازان و دابڕان و خوڵقاندنی جەوی بێمتمانەیی بەیەکتر و سازکردنی کێشەی ناوخۆیی نێو حیزبەکان، بۆ ئەوەی ئەو هێزانە لە ناوخۆیاندا خەربیک بن و لە راستیدا ئیتر بیرت لە داڕشتنی پلان دژ بە رێژیم نەکەن. لەم ئاراستەیەدا هێزێکی زۆری مرۆڤی ئەندامانی حیزبەکان بەم پرس و کێشانە تەرخان کرا و لە ئەکامدا رێژیمی نەیار بە ئاکامی دڵخوازی خۆی گەییشت و بە کەمترین باج و خۆماندووکردن. قەیرانە رێکخستنییەکان ئەوەندە زەق بوون کە بوو بە هۆی جیابوونەوە لە نێو ئەو حیزبانەدا کە بناخەی خەباتی میللی – دێموکراتیکی کوردیان لە سەر شان بووە.
هەموومان بە دەرەجەی خۆمان تاوانبارین لە پێکهاتنی ئەم کیشانە و دۆخەدا. بەڵام کەمتر روو لە ویژدانمان دەکەین. نموونەی دوای قسەکانی بەرێز خالید عەزیزییە لە کۆبوونەوەیەک لە پاریس. لە راستیدا کاک خالیدی قامکی خستۆتە سەر کێشەگەلێک کە خۆی و حیزبەکەی هۆکارێکین لەم کێشانەدا، هەموومان دەزانین لەگەڵ کاک خالید کیشە و کەموو کۆرییکەنمان چن؟! بەڵام بێ ئەوەی لە دەرەجەی یەکەمدا خۆمان بە هۆکار و بکەری کێشەکان بزانین و هەردەم تۆپ دەخینە نێو ئەرزی کەسان و لایەنەکانی دیکە. بە ڕای من و زۆر کەسی ناو حیزبی کاک خالید و رای گشتیشم ناوبراو چەند قسەیەکی لەو کۆبوونەوە کرد کە نەدەبا بکردبا و دوور بوون لە کەسێک کە خۆی بە رێبەری حیزبێک بزانێت! بەڵام کران. رۆژی دواتری لە دیمانەیەک لەگەڵ تەلەڤییۆنێکی کوردی، هەموو کەس چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد کە ناوبراو پاشگەز بێتەوە و بە جۆڕێک باسەکە کۆتایی پێ بێنێت، بەڵام بەداخەوە نەک تەنیا ئەو کارەی نەکرد، تەنانەت باسەکەی بەرەو ئاقارێکی خراپتردا برد.
دڵنیام زۆر کەس لە حیزبەکەی کاک خالیدیش ئەو قسانەی ناوبراویان بەدڵ نەبوو و پێی دڵگران بوون، چ بگاتە کەسانی دیکە لە حیزبەکانی دیکە و خەلكی رۆژهەڵاتیش. کاک خالید دەیتوانی زۆر بە ئاسانی باسەکە بگۆڕیت و بەرەو ئاقارێکی باشتردا ببات، بۆ ئەوەی دەرد و کێشەکانی بزووتنەوەی کوردی کەمتر ببنەوە. کار گەییشتە جێگایەک کە چەند ماڵپەرێکی سەر بە رێژیم بە بایەخێکی تایبەتەوە باس لە روانگەی کاک خالید بکەن.
لەگەڵ ئەوەی ئێستا رۆژهەڵاتی کوردستان پەراوێزخراترین و بێدەنگترین پارچەی کوردستانە لە ئاستی ناوچە و نێونەتەوەیی، دەبێ هەموو هەوڵەکان بەرەو رۆژەڤ کردنی پرسی کورد و ماف و ئازادییەکانی کوردی رۆژهەڵات بن و کەمتر ماف و کەرامەتی کوردی رۆژهەڵات ببێتە قوربانیی هێزەکانی دیکەی کوردی و لەم پێناوەدا کار و خەبات بکرێت، ئەم خۆبواردنەی کاک خالید لە رەد کردنەوەی بۆچوونەکانی و هەروەها پشتگیری کردن لە ناوبراو و بۆجوونە نادرووستەکانی بە هەموو نرخێک لە چەند قسەیەکی نادرووست، نە تەنیا کێشەکانی هەیی زیاتر کرد، بەڵکوو رێژیمیش لەولا پێمان دەکەنێ و زۆریش دڵخۆشە. هەڵبەت بێرێزی و رەخنەی دوور لە پرەنسیپیش لەم بوارەدا خۆی کێشەخوڵقێنە. هەموو کەس و لایەنێک مافی رەخنە گرتن و شرۆڤەکردنی قسەکانی کاک خالیدی هەیە، بەڵام بە مەرجێک لە سنووری بێرێزی تێنەپەڕێت. هەر وەکوو حدکا بە روونکردنەوەیەکدا هەڵسەنگاندنی لە سەر قسەکانی بەڕێز عەزیزی کرد و لاینەی بەرامبەریش وەڵامی دایەوە. بەڵام بە ئەدەبیاتێکی کەمێک جیاواز. چاوەروانییەک کە لە کاک خالید هەبوو لە سەر لێدانەکانی شتێکی دیکە بوو و دەیتوانی بە ئاسانترین شێوە کێشەکە کەمتر بکاتەوە.
نابێت لەمە زیاتر رێگا بدەین هێز و تواناکانمان بۆ رێکخستنەوەی خەباتی نەتەوەیی و دێموکراتیک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەفێرۆ بڕوات و دوژمن لە بیر بکەین، هەڵبەت رۆڵی رێبەران و کەسایەتییە سیاسییەکان زۆر کاریگەرە و دەبێ یەکەم پێشەنگ لەم بوارەدا ئەوان بن، رۆژهەڵات پێویستیی بە کەسانی خۆبردوو و شۆڕشگێر هەیە کە رۆڵ و بەرپرسایەتیی نەتەوەیی خۆیان بەجێ بگەینن.
بابەتی پەیوەندی دار
-
وڵامی هاوڕێیانی پێشوو بە کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
-
بۆ هەموو ئەوانەی خۆیان بە دیموکرات دەزانن و دیموکراتیان خۆش دەوێت، عارف شێخ ئەحمەدی
-
کاک خالید عەزیزی دەیتوانی کێشەکە ئاسانتر جارەسەر بکات! ئازاد کوردی
-
ماڵپەڕێکی سەربە ڕێژیم لێدوانی خالید عەزیزی دەکاتە بەڵگەی ئیعتراف بە بێ توانایی بزووتنەوەی کورد !
-
دهستپێكردنی خهباتی چهكداريی حیزبی دێموكراتو ههڵوێستی دۆڕاوانی سیاسی، ههڵۆ جانانی
-
مستەفا هیجری: لەبەر هەرێمی كوردستان شەڕی چەکداری لەگەڵ ئێران ناكەین، ئەگەر هێرش نەکەنە سەر پێشمەرگەکانمان
-
وتووێژی کەیهانی لەندەن لەگەڵ کاک حەسەن شەرەفی
-
بۆ ڕیزدار خالیدی عەزیزی، کەژاڵ حاجی میرزایی
-
پەیمان حەیدەری: دیسکۆرسی بەڕێز خالید عەزیزی، دیسکۆرسێکە لە چوارچێوەی ویلایەتی موتڵەقەی فەقیه دا
-
مستەفا هیجری بۆ رووداو: ئەمساڵ پێشمەرگەکانمان دەنێرینەوە رۆژهەڵاتی کوردستان
-
پەیوەندی سیاسی نێوان سەلاحەدین خەدیو و خالید عەزیزی، تاهیر قەرەخان
-
لهم دۆخهدا دهسپێكردنهوهی خهباتی چهكداریی گونجاو نییه!؛ ئاریتما موحهممهدی
-
مستەفا هیجری: لەبەر هەرێمی كوردستان شەڕی چەکداری لەگەڵ ئێران ناكەین، ئەگەر هێرش نەکەنە سەر پێشمەرگەکانمان
-
پەیامی نـــــــەورۆزی کاک مستە فاهیجری و خۆ تێوەگلاندنی کاک خالید عەزیزی؟، سولەیمان ئەحمەدنژاد