"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: دوای  تێپەڕینی دەیان ساڵ، جار و بارە لە بیرەوەریی ئەفرادی ڕێژیم دا، یان بە شێوەی “اطلاعات” ی کات بەسەر چوو هیندێک نووسراوە  لە بارەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانmerkez.asnad-u-tehqiqat-

و  ئەحزابی کوردی ڕۆژهەڵاتی بە گشتی و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە تایبەتی بڵاو دەبنەوە کە جێی سرنجن.

یەکێک لەم کۆمەڵە نووسراوانەی کە تازە لە ماڵپەڕی ” مرکز سناد تحقیقات دفاع مقدس” دا بڵاو  بۆتەوە، کاری چەند مانگی دام و دەزگای زانیاریی سوپای پاسدارانە کە لە پارێزگای ئۆرمیە  کاری لە سەر کردووە و هیندێک زانیاریی لە سەر مەسیر و شوێنی هات و چوو و مانەوەی پێشمەرگە کۆکراونەتەوە خراونەتەوە ئیختیار هێزەکانیان. ئەو زانیاریانە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵەکانی ١٣٦٦/٦٧ بەڵام وادیارە ڕێژیم دیسان بەو پەیامەی حدکا لە نەورۆزی ئەمساڵ دا نیگەرانە لەوەی هەمان شێوە خەبات  درێژەی هەبێ. هەر ئەوەی وەک لە خودی نووسراوەکەش دا  نەیانشاردۆتەوە.

 بەشێک لەو  زانیاریانە هەر لە بنەڕەت ڕا درۆن، شوێنەکانی تێکەڵ کراون و نوسەر زۆر ناوچەکەی نەناسیوە  بەڵام بەشێکیشیان  دەقیقن و دیارە کە جاسووس و سیخورەکان کاری خۆیان کردووە.

 

ئەوەش لە کاتێك دا کە هە رلەم ڕۆژانە دا ڕێژیم کتێبێکی بە دژی حدکا نووسیوە.

 

بۆ دەقی نووسینەکە وەک خۆی ئێرە کلیک بکەن PDF

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی