"an independent online kurdish website

پرسی “ڕیفراندۆم” و هەبوونی جەمسەری دژ بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی و هەوڵدان بۆ هەرەس پێهێنان بە هەوڵەکانی بەئاکام گەیاندنی ڕاپرسی لە باشوری کوردستاندا،refrandum-

شتێکی نوێ و تازەنیە. سروشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد بەداخەوە جۆڕێك هەڵکەوتووە کە بە درێژای مێژووی سیاسی و نەتەوەی خۆی، دەبێت هێندێك دژبەری نێوخۆی بۆ پەیدا بن و زەمینەی لەبەر و ڕەخساو تێكبدرێت و هۆکاری هەڵویست گۆرینی سیاسی لە کوردستان بن. بەڵام ئەوجار نابێت ئەو مەسەلەیە بە سادەی کورد و هێزە نەتەوەیەکان بەسەریدا بازبدەن و دەرفەت لە دەست بدرێت و هەروا بە سانای ئەوبابەتە لە بیربکرێ و ئاوری جدی لێنەدرێتەوە و کۆمەڵگای کوردستان لە ئاستیدا بێدەنگ بێ.

کێشە و ناکۆکیە سیاسی و کۆمەڵایەتیە نێوخۆیەکان کە زادەی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شۆڕشەکانی کوردستانن،  نابێت بکرێنە کەندوکۆسپ لە بەردەم پرسی ڕیفراندۆم  بەرەو ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندا. گەلی کورد بەدرێژای مێژووی تێکۆشان و خەباتی ئازادیخوازی هەوڵیداوە  کە هەلومەرجێکی ئەو تۆ بێتە ئاراوە هەتا بتوانێت بڕیاری سیاسی و نەتەوەی لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی بدات و بەدەر لە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان ئیدارەی حوکمڕانی خۆی بکات. کۆتای هاتنی ڕێککەوتن نامەی ” سایکس پیکۆ” دەرفەتێکی زۆر باشی خستۆتە بەردەمی سەرکردایەتی سیاسی کورد هەتا ئەو جار بتوانێت مافی ڕەوای خۆی بەدی بێنێت. سەردەمێك زلهێزەکانی دونیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سیاسی و بازرگانیەکانیان لە گەڵ ئەو حکوومەتانەی ناوچەکەدا پێك دەهاتن کە دەسەڵاتیكی بەهێزی نیزامیان هەبوو و دەیان توانی بەسانای مافی گەلانی دیکەی وڵاتەکەیان پایەماڵ بکەن بە قازانجی دەسەڵاتی خۆجێی و دەرەکی. ئێستا ئەو تیۆریە سیاسی و ئیداریە بەتەواوی بەرەو لێك بڵاو بوون و هەرەس هێنان چووە. بەخۆشیەوە  لە نێو کورددا کەمنین ئەوانەی بیر لە بەرژەوەندی گشتی نەتەوەی دەکەنەوە و هەوڵی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەدەن و، ئەو فیکرە پیرۆزە دەمێکە کاری بۆ دەکڕیت.

 باشوری کوردستان ئەو دەرفەتە زیڕینەی بۆ پێك هاتووە کە بتوانێت بە پشتیوانی ئیرادەی گەل ئەو بڕیارە سیاسی و مێژوویە بدات و سەربەخۆی سیاسی و ئیداری ڕابگەیەنێت. ئەمریکا و ئوروپا بەهیچ شکڵێك بە دژی ئیرادەی ئەو گەلە هەڵوێست وەرناگرن کە بەشێوەیەکی ئازاد و دێمۆکڕاتیك داوای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕابگەیەنن ، ئەگەر بێت و لە ڕێگای ڕاپرسیەوە ئەو بڕیارە بدرێ.” بەختەوەری گەلانی سەردەست و بندەستی  گێتی بەحام بەرهەمی کۆدەنگی سیاسی و نەتەوەی نێوخۆیان بووە”. لە کوردستانی باشور بە هۆی ململانەی حیزبی و هەتا کێشەی دەسەڵات لەو هەرێمەدا، خەریکە بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکان دەکەونە مەترسیەوە و هەست بە دوو جەمسەری لەسەر پرسی ” ڕیفراندۆم” دەکرێت و هێندێك لایەن و گروپ هەن کە پێیان خۆشنیە سەر بەخۆی کوردستان لە سەر دەستی ڕێزدار” مەسعوود بارزانی” بەدی بێت و هەوڵی پێچەوانەی بەدژی دەدرێت. ئەگەر مرۆڤ تۆزێك بیر بکاتەوە و سەرهەڵبرێ و چاو بە نێو لاپەڕەکانی مێژووی ڕابردوودا بگێرێت ئەو کات چاکتر هۆکاری سەرنەکەوتنی جووڵانەوەی سیاسی کوردی بۆ ئاشکاربێ کە نەیتوانیوە بە ئامانجی خۆی بگات. کێشە نێوخۆیەکانی نێو ماڵی کورد هۆکاری ئەساسی بەژێردەستەی مانەوەی گەلی کورد بووە و، کەمتر واهەبووە ڕێبەرانی کورد لەسەر پرسی نەتەوەی و جۆری چارەسەرکردنی لەسەر هەموو مەسەلە ئەساسی و جەوهەریەکان بەیەك ڕێچکەدا بڕۆن و بەردەوام دژایەتی هەبووە. ئێستا حکوومەتی عێراق بەکردەوە کۆتای پێهاتووە و لە ڕاستیدا کورد نابێت بۆ جارێکی دیکە هەوڵبدات حکوومەتی ناوەندی بەدژی خۆی بخاتەوە سەرپێی، چوونکی لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەگەر هاتباو کورد و لێهاتووی ئەوان نەبوایە عێراق لەوەی خراپتر بەسەردەهات کە دامودەزگا یاسا و شەرحیەکانی دەکڕێنە ئامانج. کورد هەرگیز نابێت خراپەی ناوەندی دەرهەقی گەلی کورد و قۆت بڕینیان لە بیر بچێتەوە. پاشان کورد چی لەو عەرەبانە کەمترە کە حوکمڕەوای بەسەر وڵاتدا دەکەن، گەلی کورد دەمارگرژ و توند ئاژۆنیە، بەڵام زۆر بە جێنابێت لەسەر حیسابی ئەمنیەت و ئاسایشی کوردستان حکوومەتی مەرکەزی بکەوێتەوە سەر پێیخۆی.

ئەو دەسەڵاتەلاوازی بەغدا هەتا ئێستایش لەسەر پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان ڕەزامەندی خۆی پێشان بەکورد نەداوە کە ئەو شوێنانە بەگەڕێنەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان. کەوابوو عێراق لە هیچ کات و حاڵاتێكدا ئەو ئامادەیەی تێدا پێك نایەت و هەربۆیەش سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز بارزانی بۆ دانیشتن و گفتووگۆی سیاسی پێشوەخت خاڵەکانی خۆیانیان بە ڕێککەتن پێ بسەلمێنن. دیارە کورد لە ئێستادا پێویستە خۆی ڕێکبخات بەرەو ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی. چوونکی غەدرێکی زۆر گەورە دەبێت ئەگەر بێتوو کورد ئەوجار لە هەڵوێستەکانیدا بەرەو دواوە بگەرێتەوە و بە دوو قسەی خۆشی عێراقیە دەست ڕویشتووەکان  قەناحەت بەخۆی بکات و لە گەڵیاندا بسازێتەوە. ئەگەر ئەمرۆش پێك بێین، سبەی حەشدی عشبی شەری کورد دەست پێدەکات، رووداوەکانی خورماتوو نموونەیەكی زۆر باشی ئەو بۆچوونن.

محمد سلێمانی

 21.05.2016

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی