"an independent online kurdish website

ناکۆکی و  تێڕامان و خوێندنەوەی هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە شوعاری” روخاندن” ی ڕێژیمی ئاخوندی ئێرانmuhamad-suleimani

و بەردەستەکردنی هزری بەرگری و پتەوترکردنی خەباتی سیاسی و نیزامی بەدژی حکوومەتێك کە خۆی بەنەیاری هەموو جۆرە بنەماو ئەخلاقێكی مرۆڤدۆستانە و  بە نەیار و دژ دەزانێت، لادانی ئەو جۆرە دەسەڵاتە کۆنەپەرست و دژی گەلیە، لانیکەم بۆ قۆناخی سیاسی ئەمڕۆ، نیازی تەواوی بە کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی نەتەوەی و نیشتیمانی هەیە. ئەو هێزانە و کەسایەتیەکانیان کە خۆیان بە ناکۆك و دژبەری تاکتیکی روخانی حکوومەتی ئێران دەزانن و پێیان وایە ناکرێت ئەو جۆرە شیعارە بدرێت و  لە توانا و دەسەڵاتی کورد دانیە، ئەو ڕێژیمە بروخێنێت، بەڵنیایەوە لێكدانەوە و خوێندنەوەیەکی ڕاست و دروستیان بۆ داهاتووی سیاسی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێژیم و گەلانی بندەستی حکوومەت نەکردوە. خۆ بەرزکردنەوەی شیعاری ” بروخ” ێ حکوومەتی ئاخوندی پەیوەستە بە ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی ڕێژیم و کاتێك دەسەڵاتی تاران ئامادەی ئەوەی بەتەواوی تێدا پێك بێت کە هەوڵی هەمواری  دەستووری وڵات لە بەرژەوەندی گەلانی وڵاتدا بە ڕێگای  گۆرانکاری ئەنجامبدات و بنەماکانی حوکمڕانی رەها و دێمۆکراتیك بچەسپێنێت، ئەوە خۆی روخانی حکوومەت دەگەیەنێت. بەواتایەکیتر باڕێژیم هەر لە شوێنی خۆی بێ، بەڵام ماف و ئازادیە سیاسی و نەتەوەی و کۆمەڵایەتیەکانی گەلانی ئێران دەبین بکات.

 کاتێك دەسەڵاتیكی دیکتاتۆر و کۆنەپەرست، هەوڵبدات ژینگەی سیاسی و نەتەوەی شیا و بۆ خەڵکەکەی دابین بکا و گۆڕانکاری لە جومگە هەستیارەکانی دەسەڵاتدا پێکبهێنێت و ڕێوشوێنە دەستوری و یاسایەکان بە ژێری و لە قازانجی کۆمەڵگای وڵاتەکەیدا بگۆڕێت، بەومانایەدێت کە سیستمی حوکمڕانی روخاوە و دەسەڵاتێكی دیکە جێگای گرتۆتەوە و  بە گوێرەی دەستووری نوێ هەموو لایەك هەق و مافیخۆیان وەرگرتوە. جا ئەگەر بێت و هەمەن کەسەکانیش بن دەسەڵات بەڕێوەبەرن. بەڵام بەو جیاوازیەوە کە نێوەرۆکی  دەسەڵاتداری و ئیدارەدانی وڵات بە شکڵێكی دیار و بەرچاو بگۆڕدرێت. زۆر جار کاربەدەستانی ڕێژیم ئەو پرسیارەیان لە” وڤدی” دانوستانکاری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کردوە لە کاتیخۆیدا، کە بۆچی حدکا  ئەو شیعارەیان بەدژی ڕێژیم هەڵگرتووە و ئەوەتا ئەوان واتە حکوومەت نەروخاوە و ئێستا لە گەڵتان وتووێژ دەکات. لە وڵامدا  نوێنەری حیزب دەلێت ڕاستە ئێوە  ماون و لێرەن بۆ ئەوەی بەڕێگای ئاشتیدا پرسی سیاسی و نەتەوەی کورد چارەسەربکەن، مەبەستی شیعاری حیزب ئەوەیە کە ڕێژیمی ئاڵۆگۆڕ بەسەرخۆیدا بێنێت و دەستووری وڵات بە جۆرێك دابنرێت و بنووسرێت کە ماف و ئازادیەکانی گەلانی وڵات بەگشتی تێیدا ڕەنگ بداتەوە و کۆتای بە حوکمڕانی و فەرمانڕەوای کەمایەتی نەتەوەی بە سەر زۆرینەی  گەلانی ئێراندا بێت، ئەوە مانای ڕوخانی حکوومەت دەگەیەنیت لە ڕوانگەی” حدکا وە و مەبەستی ئێمەیش ئەوەنیە کە پێمان وابێت  ڕێژیمی دیواری بەقوڕو بەردە و دەبێت بروخێت”. بەڵکوو نیەتی حیزب ئەوەیە کە ڕێژیم خۆی بگۆرێ و ئاڵوگۆڕی سیاسی و ئیداری و فرەنەتەوەی وڵات وەك هەیە بسەلمێنێت. دیارە ئەو هێزانەیش کە نەیاری ئەو شیعارەن، ڕۆژێك حکوومەتی ناوەندی ئامادەبێ لە گەڵ نوێنەرایەتی گەلی کورد سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی نەتەوەی کورد کۆبێتەوە و ئامانجەکانیان بەدی بێنێت، ئەوە مانای روخانی ڕێژیم دەگەیەنێت. مەبەست لە روخانی زۆرتر بواری تاکتیکی و هەراسانترکردنی دەسەڵاتی ئاخوندەکان دەگەیەنێت. بەڵام باوەڕ ناکرێت ئەو ڕێژیمە بەڕێگای ئاشتی و ئاقلانیدا  هەڵسوکەوتی بەرپرسانە لە گەڵ قەیرانە نیوخۆیەکاندا بکات. بۆیە خوێندنەوەیەك کە پێیوابێت ئەگەر بێت و وازلە دروشمی  روخانی ڕێژیم بێت، ئەوە حکوومەت دەرگای بەزەی و روحمیان بەروودادەکاتەوە، هەڵسەنگاندن و لێكدانەوەیەکی زۆر سادە و بێبنەمایە، “کاتێك حکوومەت بەوڕازیبێ، پرسی نەتەوەی لە ئێراندا چارەسەربکات، ئەوە روخاوە”. ئەی ئەو هێزو و دەسەتەو  کەسایەتیانەی کوردستان،  دەبێت ئەو کات چی بکەن، قبوڵی بکەن یان بڵێن وەری ناگرین لە بەر ئەوەی ڕێژیم روخاوە…….! زۆر بەداخەوە کورد بەردەوام بەدوای شتێكدا دەگەڕێت هەتا لە نێو ماڵیخۆیدا، پەرتەوازەی سیاسی دروست بکات، ئەگینا  ئەو باسە و وروژاندنی هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت و، لە جیاتی ئەو قسە بێ هێز و بێکردارانە، باشتروایە بیر لە چۆنیەتی توندوتۆڵترکردنەوەی پەیوەندی سیاسی و نەتەوەی بکرێتەوە و خەیاڵ لە سەر” ڕەوتە” ریفۆرمخوازەکانی نێو بازنەی دەسەڵات لەئێران هەڵ نەچنین. چوونکی ئەو روتانەش بەشیخۆیان زیانیان بە جمووجۆڵ و تێکۆشانی دێمۆکڕاتیك و مەدەنی لە کوردستان گەیاندوە و هیچ خێرێکیان بۆ کورد نەبووە.

محمد سلێمانی

12.06.2016

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی