"an independent online kurdish website

بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد لە رۆژهەڵات، بووەتە کۆسپێکی گەورە بۆ رێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە راستیدا ” زەمینگیر” ی کردووە.helke-

لە سۆنگەی باسی هێلکەکانی کاک خالید عەزیزییەوە، ئەمەوێ بڵێم کە لە راستیدا کاک خالید نابێ پەلە بکات لە دانان و دابەشکردنی هەموو هێلکەکانی. دڵنیام ئەوە رێژیمی ئێرانە کە بیر لەوە دەکاتەوە چیدی لە پێوەندی لەگەڵ کورددا، هێلکەکانی لە کوڵگێکدا دانەنێ.

دەبێ ئەوان ئەوە باش بزانن کە کۆماری ئیسلامی زۆر زیرەکترە لە کاک خالید و بێگومان ئەگەر چەند کوڵگێک (هێلانە مریشک) ێکیش بدات بەوان بۆ دانانی هەموو هێلکەکانیان، ئەوە هەر لە گەزەندی مار پارێزراو نین.

کاک خالید لە وتووێژەکەیدا دەڵێ: لەو ٣٧ ساڵەدا هەر کۆماری ئیسلامی بووە رێچکە و جێگە و کاتی شەڕی بۆ ئێمە دیاریکردووە. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەو رێژیمە یەکەم ئەوەی شەڕخوازە و دووەم ئەوەی ئەگەر رێژیمێکی شەڕخواز، جێگەی شەڕت بۆ دیاری بکات باشترە لەوەی هێلانەیەکت بۆ دروست بکات بۆ دانانی هێلکەکانت. زۆر دڵنیابن لەوەی هیچکام لەو هێلکانەی ئێوە کە لەو کولانەیەی رێژیمدان، نابنە جووجەڵە و هەموویان مار دەیانخوا.

تکایە کورتبین مەبن و مەتوێنەوە لە نێو فێل و تەڵەکەی رێژیمێکدا کە دانوو بۆ رامیارییە جوجەڵەییەکانتان ئەڕێژن.

ئێوە ئامادەن بۆ نزیکبوونەوە لە کۆماری ئیسلامی واز لە ناوی حیزبەکەتان بێنن، بەڵام ئامادە نین بۆ یەکگرتنەوەی نێو ماڵی کورد کەمترین ئاڵوگۆڕ لەو ناوەدا بکەن کە هەلتانگرتووە. ئێوە ئامادەن بۆ کار لە گەڵ کۆماری ئیسلامی بە کەمترین ئیمتیاز قایل بن، بەڵام ئامادە نین بۆ یەکگرتنەوەی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، لەسەر بنەمای رێکەوتن ،هەوڵ بدەن.

ئێوە ئامادەن کۆماری ئیسلامی وەک خۆی قەبووڵ بکەن بە بێ گوێدانە ئەو دەریا خوێنەی کە رژاوە لە نێوان کورد و ئەو حکومەتەدا، بەڵام ئامادە نین داوای لایەنەکانی دیکەی رۆژهەڵات بۆ ئەرزانفرۆش نەکردنی شۆڕشی کورد لە رۆژهەڵات، لەبەرچاو بگرن.

تکایە بە خۆتاندا بچنەوە تا هەموو هێلکەکانتان نەکەوتوونەتە ژێر پێی دوژمن. دڵنیابە دوژمنی ئێمە لەوە دڵڕەقترە کە بیری لێبکەیتەوە. هیچ گومان لەوەدا نییە، کۆماری ئیسلامی نایەوێ هیچ سەرئێشەیەک لە نێو کوردستانی ئێران بۆ خۆی دروست بکات لە ئێستادا و هەرگیز ئیزن نادات ئێوە بە ئاسوودەیی بگەڕێنەوە نێو خەڵکەکەمان. دۆژمن ئێستا بە گوێرەی پیلان و بەرنامەی خۆی، لەوە بەهێزترە کە بیەوێ ئێوە بکاتە سەرئێشە و رێتان بدات بچنە نێو ئەو کۆمەڵگەیەی کە خۆی پێیوایە” همگون”ی کردووە.

ئەمە تەنیا وەک ئاگادارکردنەوەی تاکێکی کۆمەلگەی کوردەواری لەبەرچاو بگرن، نەک وەک شتی دیکە!

 

لە لاپەڕی فەیسبووکی کاک مەنسوور عەزیزی وەرگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی