ئەم رۆژانە فەزایەكی تایبەت بەسەر سەردەشتدا زاڵە. دەستپێكی ئەم فەزایە لە كوشتنی دوو برای كۆڵبەری خەڵكی گوندی گوێزڵێ دەستیپێكرد.
ئەوان بە بەشداری خەڵكێكی زۆری ناوچەی ئالان نێژران، وەك ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێزی حكومەت و پۆلیس كە كوشتنی ئەو برایانە ناڕەوا بووە.
سێ رۆژ پێش ئێستا ئەو دوو برایە لەكاتی گواستنەوەی كۆڵێك كوژران. سەرەتا پلەدارێكی پۆلیسی ئێران تەقەی لە یەكێكیان كردووە و كوشتوویەتی، براكەی دیكەش دەستبەجێ تۆڵەی كردووەتەوە و پلەدارەكەی كوشتووە، بەڵام سەربازەكان لێیهاتوونەتە دەست و برای دووەمیشان كوشتووە.
ئەم رووداوە بووەتە هۆی ئەوەی پۆلیس هێرش بۆ سەر گوندی گوێزڵێ بێنێت. تەنانەت هەڕەشەی سووتاندنی گوندەكەیان كردووە و، وێڕای بڕینی كارەبا و ئاو، گوندەكەیان بە خەڵك چۆڵكردووە، ژمارەیەكی زۆری دانیشتووی گوندەكە لەترسی دەستگیكردن خۆیان شاردووەتەوە. دوێنێ پێنجشەممە 5 كەسیان گرتبوون. شایەتحاڵان دەڵێن ئەوان دوای ئازار و ئەشكەنجەیەكی زۆر ئازادكراون.
تەنانەت ئەمڕۆش رێگەیان نەداوە كەس روو لە گوندەكەیان بكاتەوە. شایەتحاڵان دەڵێن: پۆلیس لە گوندی گوێزڵێ تەنانەت دەستیان بە راوڕوتی ماڵانیش كردووە. بەڵام بارودۆخی بێورانی خوارێ پێچەوانەیە.
لەوێش پۆلیس دەستی بەسەر دوو بار لیمۆدا گرت. بەڵام خەڵك چوونە سەر بنكەی پۆلیس و بارەكانیان ئازادكرد. پۆلیس هێزی زیاتری بۆ كۆنترۆڵكردنی ناڕەزایەتی خەڵك هێناـ بەڵام خەڵك تەسلیم نەبوون و تەنانەت هەڕەشەی سووتاندنی بنكەكەشیان كرد.
e=”font-size: 12pt; line-height: 115%; font-family: Tahoma, sans-serif;”>.
رووداوێك كە ساڵانە دەیان جار دووبارە دەبێتەوە، بێ ئەوەی نە كەس خۆی لەبەرامبەر ئەو رووداوانە بە بەرپرسیار بزانێت، نە كەسیش دادگایی بكرێت.
كۆڵبەری و سنوورەكان سەرچاوەی داهاتی دەیان هەزار خەڵكی سنوورنشینن، حكومەتی ئێرانیش لە سەرەتای بەهارەوە گوشاری بۆسەر خەڵك زیاتر و زیاتر كردووە.
رووداو – هەولێر